کۆڕۆناتان بــــــــاش

وتار/ 28/03/2020 650 جار بینراوە

ئاسیا ئه‌حمه‌د

کۆڕۆناتان بــــــــاش

ئاسیا ئه‌حمه‌د
ئەرێ نەبڕایەوە توخوا بەس بزانم ئەو هەموو پڕۆفیسۆر و دکتۆرە چ بوو پەیدابوو؟!!
لە دکتۆرەکەش گەڕێ خۆیان هەڵدایە نێو فەتوا دانیش!!!!
ئێ چاوەکەم خوا ئیمانتان سەلامەتت کات زاناکان کاتی خۆی بەو هەموو عیلم و زانستە گەر فەتوایان دابێ چەند جار وتوویانە خوا باشتر دەزانێ و احتیمال هەیە ڕەئی لە ئێمەش ڕاستتر هەبێ.

کەچی هەرچی ڕاست دەبێتەوە یەک تەنەکە پۆست لەسەر کۆڕۆنا دەکات، هی وا هەیە قەت نوێژی جەماعەتی نەکردووە هاتووە یەک هاتو هوشی داناوە "هەی مزگەوت داخرا، هەی خەڵک بێ غیرەتە، دینی خواتان زەعیف کرد، هەی نازانم چ....هتد"
دەبڕۆۆۆن توخوا... ڕۆحی إنسانیەت زۆر لەو شتانە پیرۆزترە کە باسی دەکەن و هاتوون عەرزی عەزەڵاتی خۆتان دەرخەن!!
گەر ڕاست دەکەن بۆ قەت هیچ کامتان نە لە ئافرەتان نە لەپیاوان ئامادەیتان تێدا نییە بۆ شۆردنی شوێنی دەست نوێژ و بەڕماڵ و فەڕشی مزگەوتێک!!!! 😏

٭خوا عەلیمە ئەو کوردە فـــــافۆنە زۆر سەیرە پێی دەڵێی ڤایرۆسەکە مەترسیدارە چونکە بە ئاسانی دەگوازرێتەوە زروای دەچێ و مەعنەویاتی دەچێتە ژێر سالبەکان.😒

٭پێی دەڵێ هیچ نییە نابێ ترست هەبێ و ئەوەندە مەترسیدار نییە و زیاتر کەسانی بەتەمەنەکان دەگرێتەوە، یەڵڵا دەیکاتە یەک فشەخانە🥴 لێدە جرت و چەقەنە وەک ئەوانەی لە کەرەنتینە تەواو بووبون چۆن خۆیان شێت کردبوو بەهەڵپەڕینێ.

٭ئەمن ئیستاش دەڵێم ئەو کوڕە داماوەی یەکەم ڕۆژ ڤیدیۆیەکەی بڵاو بووبۆوە بەلاش و حەلاش گرتیان، چونکە ئاوا نەبێ ئەو قەومە هۆشیار نابێتەوە.
وەڵڵــــاهی ئەو دوو سێ ڕۆژەی دوای ڤیدیۆکەی ئەو حەسابووینەوە لەدەست شڵپە شڵپی ماچان و پەککوف بۆنی عەرەقە و هەناسە.😤
٭یان شینە زەللامی وادەبینی بیست و چوار سەعات لە توالێت دایەو دوایش دەستی ناشوات دەڵێ بـــابــە کۆڕۆنا فشەیە هەر ئەو هەڵامەتە ئاساییەی خۆمانە ناوەکەیان گۆڕیوە. 🤮

#بەسە_ئەی_هاوار_خۆ_شەپتول_کردن.

۱- ئاخر مزگەوتەکانی ئێمە پیرۆزترن لەمزگەوتی پێغەمبەر؟؟! لەکاتێکدا مەککە چۆڵ و هۆڵە وەرە بەشەر ئەوەندە عیناد بی هەر بڵێی ناع ئیللا گوناهە مزگەوت داخرێ!!!🤔
۲- باشە گەر بڕوات بە حەدیسە و خۆت بە ئیماندار دەزانی و گەر زڕەیەک لەخۆت نەگۆڕی چەند حەدیس و ئایەت باسی خۆ پاراستن دەکات؟! لەخۆت نەپرسی مسوڵمانان بۆ لەمەککە کۆچیان کرد بۆ مەددینە؟ بڕوایان بەقەزاو قەدەر نەبوو یان لەمردن دەترسان؟ یان بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) چووەتە ناو ئەشکەوت؟🤨
۳- هەزار تەفسیر بۆ ئەو کۆڕۆنایە کرا، یەک دەڵێ غەزەبی خوایە، یەک دەڵێ ئەمریکا درووستی کردوە، جەنگی بایۆلۆجییە.....هتد ئەو خاڵە بۆخۆتان زیاتر بخوێننەوە لەسەری.😊
٤- هەمووشتان دەزانن انسانی ئەوەندە نەفس نزم هەیە لەبەر پارە هەموو شت دەکا حتی مامەڵە بەڕۆحی مرۆڤیش، ئەوەتا لە ئێران ڕا نەفەر دەهێنرێتەوە بەقاچاغ، یان هاتوونەوە و هێشتاش خۆیان نەچوون بۆ فەحس، دە یەک کەسی ئاوا بەسە تا خێزانێک توشبێ و دواتریش بڵاو بێتەوە.. اتر بۆ بەرژەوەندی خۆتان نازانن؟!😑
٥- ئینجا نازانم بۆ ئەوەندە دڵتان بەوە موڕتاحە کە دەڵێت کەسانی گەنج 👩🧑🏻و بەرگری باش کەمتر مەترسیان لە سەرە!! ئەددی بەتەمەنەکان👵👴 و نەخۆشەکان هەستیان نییە ڕۆح لەبەر نین؟! دوایەش دەڵێی خێزانی کوردی ناناسن یەکەی تێڕەیەک منداڵیان هەڵڕشتوون 👶👶👶و هەڵامەتی ئاساییان تووش دەبێ منداڵی داماو نیوە مردوو دەبێ چ بگات بەو بنکە تەندرووستیە موهیمانە هەمانن.
٦- ئینجا قسەی ئێوەش ڕاستە پێویستە نەک بەتەنیا مزگەوت، شوێنەکانی تریش وەک(کافتریا، مۆڵ، چایخانە، ڕێستورانت،......هتد) وەلحاصل هەرشتێ قەڕەباڵغی درووستکات دابخرێ، پاشان مزگەوت.
۷-وە ئەخیرەن کەس نەڵێ دەترسی و خەڵکیش دەترسێنی، پشت بەخوا ببەستن ئەوەی ئەو نەیهەوێ ڕوونادات. بابــــە واقیعەو قبوڵی کەن چەندی پێتان کرا پاک و خاوێنی ڕاگرن و ڕێنماییەکان جێ بەجێ بکەن.

#تێبینی// زۆر لەتۆ پێم خۆشترە مزگەوتەکان قەڕەباڵغ بن و مسوڵمانان پارێزراو بن بەتایبەتیش منداڵان و بەتەمەنەکان و نەخۆشەکان.....

نوێترین نوسینەکانی ئاسیا ئه‌حمه‌د

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌