ڤایرۆسی كۆڕۆنا مەترسی بە كارهێنانی چەکی ناوەكی لەسەر مرۆڤایەتی کەم کردەوە؟

وتار/ 28/03/2020 575 جار بینراوە

د.عه‌بدوڵڵا وەرتی

ڤایرۆسی كۆڕۆنا مەترسی بە كارهێنانی چەکی ناوەكی لەسەر مرۆڤایەتی کەم کردەوە؟
د.عه‌بدوڵڵا وەرتی
ماوەیەکی زۆرە جەنگیکی ساردی سەخت هەڵگیرسابوو لەنیوان ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە لایەک و وڕوسیاو هاوپەیمانەکانی لە لایەکی ترەوە، زۆر جار لەڕێگەی میدیاکانەوە ووردە هەڕەشەی بەکارهینانی چەکی نەوەویمان گوێلێدەبوو ئەمەش کاریگەری ناڕاستەوخۆی گەورەی دروست کردبوو لەسەر مەودای دەرونی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتی و دروستبوونی ناهاوسەنگی سیاسی وئابووری وسەربازی لە جیهاندا، ئەو وڵاتانەی خاوەنی چەکی ناوەکی و بێشکەوتوون شانسی جیهانگیری و سەردەستەیی جیهانیان زیاترە لەو وڵاتانەی کەخاوەنی ئەو چەکە کوشندەیەنین بەهێزترین پێوەری زلهێزبوونی جیهان توانای سەربازی وچەکی مۆدیرن وئابووریەکی بەهێزە، لەمیانەی ئەم خاڵانەی خوارەوەدا تیشکیکی سەرپێی دەخەینەسەروەك شرۆڤەیەکی نیمچە سیاسی:
١- ئەوەی وایکردووە ئەمریکاسەردەستەی جیهانبیت توانای سەربازی و ئابووریەکی بەهێزو چەکی ناوەكی بووە كە چەندین جار لەدژی نەیارەكانی بەکاری هێنا هێرۆشیماو ناکازاکی بەنموونە.
٢- سەرە قۆچانێی نێوان ئەمریكاو روسیا لەلایەك و هەرەشەكانی سەرۆکی کۆریای باكور بەبەکارهینانی چەكی نەوەوی لەدژی ئەمریکاو نەیارەکانی لە لایەکی تر هەڕەشەی گەورە بوون بۆترساندنی جیهان.
٣- مەترسیەکانی ئەمریکاو ڕۆژ ئاوا ش کەم نەبون لەسەرئەوەی کە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی هەرئەوەش وایکرد گەمارۆیەکی بەهێزی ئابووری و سەربازی و دبلۆماسی بخەنەسەر بۆ ڕێگری کردن لەوەی ببێتە خاوەنی ئەوچەکە کوشندەیە چونکە ئێران بەهەڕەشەیەکی گەورە دەزانن لەسەر خۆیان.
٤- جیهان چاوەڕێی جەنگی جیهانی سێیەم بوو کە بەدڵنیاییەوە ملێۆنان کەس دەبووە قوربانی و چەندین دەوڵەت لەسەر نەخشەی سیاسی جیهان دەسڕانەوە ئەگەر ئەو جەنگە ترسناکه هەڵگیر سابوایە مەترسی گەورەتریش لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو چونكە ئێرە چەقی ململانێکانی وڵاتانی زلهێزە لەسەدەی نوێدا.
٥- ئەمریکا شەری بەچینیش دەفرۆشت دەیویست بەلکێشی هاتنە نێو ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەكانی بكات کە هەرهەموویان لەبەرژەوەندی خۆیەتی بەلام پێدەچێت دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی مرۆڤایەتی لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا چین ببێتە براوەی ئەوجەنگەو بەمەش ڕیبرایەتی جیهان وەربگرێت لەڕوی زانستی وئابوری سەربازی وتەکنەلۆژی.
٦- دەوڵەتە زلهێزەکان ئێستا ئەوەندەی لە خەمی پاراستنی گیانی خۆیانن لە چنگی كۆڕۆنا ڤایرۆس نایان پڕژێتە سەر شكاندنی ملی نەیارەکانیان بە پێچەوانەوە داوای دەست لەناو دەستی ویەکگرتووی دەكەن لەدژی ئەو دووژمنە هاوبەشەی مرۆڤایەتی.
٧- واپێشبینی دەکرێت دوای خامۆشبوونەوەی بڵێسەی ئاگری كۆرۆناڤایرۆس هاوسەنگی هێز بگۆڕێت سروشتی دوای کۆتایی هاتنی جەنگیش خامۆشی و بێدەنگی وئارامی باڵدەکێشێت بەسەر جیهانداو مەترسی چەکەکوشندەكان لەسەر مرۆڤایەتی کەمتر دەبێتەوە.
٨- ئەمریکا دوای جەنگی جیهانی دووەم لەپێشەنگی رێبرایەتی جیهاندایە ئێستاش کۆڕۆنا گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر واشنتۆن ئەمەش وادەکات کاریگەریەکانی راستەوخۆی لەسەرجیهان ئەگەر لەدەستیش نەدات زۆر لاوازبێت، کێشانەوەی دبلۆماتکارانی لە هەولێرو بەغدا و تەنانەت چاوەرەاندەکرێت هێزەکانیشی بکێشێنێتەوە نەك تەنها لە عێراق بەڵک ولەزۆر وڵاتی جیهان ئەگەر دۆخەكەی سەختتر بێت ئاماژەی ڕاستەوخۆن.
٩- ئەو جەنگە خوێناویەی ساڵانی ڕابردوو لەسوریا ڕویدا کەدەیان هەزار کەس تێیدا کوژراو بوونە قوربانی ئەو ڵاتە تووشی کارەساتی مرۆیی بوویەوە ئەوڕاستیەمان بۆدەسەلمێنێت كەهەڕەشەكان چەند ەگەورە بوون لەسەرناوچەكە وجیهان چونکە سوریا ببووە ناوەندی ململانێی لایەنە ناکۆکەكانی جیهان واتە ئەمریکاو ڕوسیاو هاوپەیمانەكانیان.
١٠- بەڵام كۆڕۆنا ڤایرۆس بەبێ ئیرادەی هیچ لایەنێکی جیهانگیر خۆی کردە بەدیلی چەکە کوشندەکانیان کەبەنیازبوون مرۆڤایەتی پێ قڕبکەن وجەنگی جیهانی سێیەم هەڵبگیرسێنن لەپێناو ڕەشکردنەوەی نەیارەكانیان لەسەرزەوی ووەرگرتنی دەسەلاتی یەکەمی جیهان ئەدی بۆچی ئەوان کوشندەترنین لە كۆڕۆنا ڤایرۆس.
خودای گەورە بمان پارێزێت لەو پەتایە کوشندەیە.

نوێترین نوسینەکانی د.عه‌بدوڵڵا وەرتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌