بە حەڵوا حەڵوا دەمی خەڵک شیرین نابێت

وتار/ 21/03/2020 567 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

بە حەڵوا حەڵوا دەمی خەڵک  شیرین نابێت

نەوزاد سە عید کوردی
دەپرسین درێژەکێشان و لیکەوتە خراپەکانی دوای  کۆرۆناوپەکخستنی بازاڕو بێ کارکردنی دەیان هه زارکەس کێ لێ بەرپرس  دەبێت  دەرئەنجامی چی و چۆن دەبێت.؟
هه مومان  دەزانین جیهان بە قۆناغێکی زۆر ئاڵوزدا دەڕوات  هه مومان  سنورەکان  دادەخەن  وەک  دەگوترێت  بەس ئالوگۆڕی بازرگانی  ماوە  ئەویش  بە لاوازی
جارێکی  تر دەپرسم ئەگەر ڤایروس  بەرئەو کەلو پەل وپێداویستیە خۆراکیانە کەوتبی چی ؟
بە پێی  هه واڵەکانی  ڕۆژ بێت  ئەم  دۆخە درێژە دەکێشێت لە درێژەکێشانیشی  پێداویستیەخۆراکێکان بەرەوکەم بونەوە و گران  بون  دەچێت  .. چارەسەرکردنی  ئاسان نابێت .  دەرئەنجامی خراپ ومەترسیدار بە دوای خۆیدا ڕادەکێشێت.

چارەسەر ی  خێرا بۆ ئەو دۆخەی کە ڕووی لەکوردستانیش کردوە هه نگاو  و پلانی خێراو خەمخۆری  کرداری دەوێت   کەمەترسی  لەسەر دانیشتوانی  کوردستان کەم بکاتەوە بەڵام .هه تا  ئێستا  ئاسۆیەکی  ڕوون  بونی نیە . بەرپرسان کاری لەسەربکات ؟
بۆیە ڕوو لە بەرپرسانی  زۆنی   سلێمانی  و هه ولێر دەکەین
ئێستا ئەو وەرزەیە  هه ردوو لا دەتوانن  نە هێڵن  مەترسیەکە لە سەرکوردستان گەورە بکەوێت ئەویش بەم
 هه نگاوانە
 1_چاندنی سەدان تەن چەڵتوک وپەتاتەو  هاوکاری کردنی جوتیاران وچاودێری کردنیان..
2_نرخی نەوتی  سپی وغاز هه رزان وزۆر بکرێت  هه تا کاتی ئاسایی  بوونەوەی  دۆخەکە
3_لەئێستاوە کاربکرێت بۆ زۆرترین چاندنی گەنم  بەشێوازێکی  گونجاو پشتیوانی کردنی  فلاح سود وەرگرتن لە هه مو زەوێکی کشتوکاڵی  ئەگەر لە سنوری شارەوانێکانیشدا بوە
4_دەیان  هه زار سەر مانگ ومەڕ وبزن لەماوەیەکی کەمدا بکڕێت و شوێنی گونجاویان  بۆ دابین  بکرێت  لە هه رسێ پارێزگاکە دوور لەبەکارهێنانی شوێنی کشتوکاڵی
5_کردنەوەی دەیان    دەواجین تر  لە هه رسێ  پارێزگاکە
6_پاڵپشتی کردنی  گوندنیشینا بۆ بە خێو کردن  مانگاو ومەڕوبزن و پەلەور بە پلان وبەرنامەی  وورد وخێرا
بە بۆچۆنی  بەندە  بەو  هه نگاوانەی  سەرەوە  کوردستان ڕزگار دەکەین لەو  نەهامەتێی کە ڕوو لە جیهان کردوە
بەس پێویستی  بەئیرادەو  هه ستی بەرپرسیاری وکاری دەستە جمعی  هه یە  ....

لە کۆتایدا ڕوو لە هاونیشتیمانانم دەکەم  ئەگەر  بەرپرسان
 نە هاتنە ژێرباری ڕزگار کردنی خەڵک دەبێت خەڵک  خۆی  خەمی خۆی  بخوات . بە بۆچونی  بەندە دۆخەکە ئاڵۆزو سەخت دەبێت  ئەگەر  یەک تۆزی تر درێژە بکێشێت ئەوکات بە قسە خۆشەکانی ئەمڕۆی بەرپرسان  هه ڵمەخەڵەتێ چونکە باجەکەی  خۆت دەی دەیت.
   خوای گەورە  باشتریش دەزانێت  ... ان شاءالله باشیش دەبێت

اتق الله .   خۆتان  بپارێزن  چونکە  خۆپاراستن باشترینە  بەڵام  دانیشتن  و تەماشا کردن خراپتیرنە.

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌