كۆرۆنا وێستگه‌ی لێبوردن و ئاشته‌وایی
وتار/
20/03/2020
810 جار بینراوە
قوته‌یبه فازڵ
كۆرۆنا وێستگه‌ی لێبوردن
و ئاشته‌وایی
قوته‌یبه فازڵ
له‌م ڕۆژانه‌دا كه
سه‌رجه‌م خه‌ڵكی جیهان سه‌رقاڵی باسی په‌تای كۆرۆنا و چۆنیه‌تی خۆپارێزی و ڕێگاكانی
خۆپارێزین له‌و دوژمنه ترسناكه‌ی كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به دوژمنی مرۆڤایه‌تی
ناویده‌بات .
هه‌ندێكیش له سیاسه‌تمه‌داران
و ئابووریناسانیش به جه‌نگێكی ئابووری نێوان زلهێزه‌كانی دونیای ده‌بینن كه بۆ ڕوخانی
ئابووری یه‌كتر مرۆڤه‌كان ده‌كه‌نه قوربانی .
له ئێستا زۆربه‌ی
خه‌ڵكی بۆ خۆپاراستن و به‌دوور بوون له‌و به‌ڵایه له نێو ماڵه‌كاندا ماونه‌ته‌وه
چ به‌زۆر بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه یاخود
هه‌ر له خودی خۆیانه‌وه و بۆ خۆپارێزی.
له‌م سه‌روو به‌نده‌دا
چینێكی فه‌رامۆشكراوی كۆمه‌ڵگه هه‌یه كه به ته‌واوی له چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان
و هزری زۆربه‌شماندا نین، ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له نێو زیندان و گرتووخانه‌كاندا
به‌ندن زۆربه‌ی زۆریان خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و كه‌س و كار‌و خانه‌واده‌ی ئێمه‌ن له‌م
بارودۆخه‌دا ته‌نانه‌ت سه‌ردانیكردنیشیان لێ قه‌ده‌غه كراوه .
ڕاسته هه‌ر یه‌ك
له‌و كه‌سانه به :
”
تاوانێك یاخود به مادده‌یه‌كی یاسایی یان به هۆی هه‌ڵه له یاساكاندا یاخود به‌هۆی
نادادی له یاسادا “
كه‌وتوونه‌ته نێو زیندان به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه فه‌رامۆشیان بكه‌ین و له بیر بكرێن، هیچ كه‌س نیه هه‌ڵه
نه‌كات ته‌نها خودای گه‌وره له هه‌ڵه به‌دووره، ئه‌وانیش مرۆڤن و زۆربه‌یان
خاوه‌نی ده‌یان هیوا و ئاواتی مه‌زنن خاوه‌نی كه‌س و كار و خانه‌واده‌ن، به‌شێكیشیان
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانستین یاخود خاوه‌ن به‌هره‌ن ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و له‌م هه‌رێمه
و له‌م بارودوۆخه‌دا نه‌بوونایه ئێستا كه‌سێكی تر ده‌بوون كه خزمه‌تیان پێشكه‌ش
به كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ده‌كرد .
له‌م كاته‌دا ده‌مه‌وێ
هه‌ندێك زانیاری بخه‌مه ڕوو له‌و وڵاتانه‌ی كه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه
و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ زیندانیه‌كانیان ناوه.
كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له
(86) هه‌زار زیندانی ئازاد كرد كه زیندانیانی سیاسیشی تیادابووه، و به بۆنه‌ی یاده‌كانی
نه‌ورۆزیشه‌وه بڕیار وایه ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران لێخۆشبوو‌ن بۆ (10) هه‌زار
زیندانی سیاسی تریش ده‌ربكات .
له ئه‌فغانستان به
هۆی ڕێكه‌وتنی تاڵیبان و حكومه‌ته‌وه و به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ئاماده‌كاری ده‌كرێ
بۆ ئازاد كردنی هه‌زاره‌ها زیندانی، له ”میسر، لوبنان،ئیسرائیل، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا،
ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا“ ده‌یان وڵاتی تریش كه خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌كی
گونجاو و یاسایین بۆ ئازادكردنی زیندانیان و خاڵی كردنی زیندانه‌كان .
له ئێستاشدا كه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست ده‌یان كێشه‌ی ئابوری و سیاسیه‌وه گیرۆده‌یه
و په‌تای كۆرۆناش سه‌رباری هه‌موو كێشه‌كان زیادی كردوه، پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان و یاساناسان
تاو‌و توێی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و به‌هه‌ند وه‌ریبگرن، هاوتا له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌روه‌ری
یاسا .
پێویسته بیر له‌وه
بكرێته‌وه كه به مه‌رج یاخود به دانانی بارمته یاخود به هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی یاسایی
ده‌كرێت ده‌رگای زیندانه‌كان بكرێته‌وه و ده‌رفه‌تێكی تر به زیندانیه‌كان بدرێته‌وه
بۆ ژیان .
ئه‌وه‌شمان له بیر
نه‌چێت كه یادی نه‌ورۆزیشمان له پێشه گه‌رچی ئه‌مساڵ ئه‌و یاده ناكرێته‌وه به‌ڵام
ده‌كرێ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌م یاده بكه‌نه كلیلی ڕاگه‌یاندنی ئاشته‌وایی و لێبوردنێك
له نێوان زیندانیان وكۆمه‌ڵگه‌دا، له نه‌بوونی مووچه و بێ كاری و داخستنی دام و
ده‌زگاو نه‌بوونی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كاندا ده‌كرێ كه‌مێك ئاسوده‌یی و خۆشی بگه‌ڕێنرێته‌وه
بۆ خانه‌واده و كه‌س و كاری زیندانیه‌كان .
خودای گه‌وره لێبورده
و به‌خشنده‌یه كه‌سانی به‌خشنده‌شی خۆش ده‌وێت .
نوێترین نوسینەکانی قوته‌یبه فازڵ
-
قوته‌یبه فازڵ
21/08/2021
-
قوته‌یبه فازڵ
29/07/2021
-
قوته‌یبه فازڵ
18/01/2021
-
قوته‌یبه فازڵ
10/12/2020
-
قوته‌یبه فازڵ
13/11/2020
-
قوته‌یبه فازڵ
23/10/2020