ئاگاداری سنورەکان بن!!!!
وتار/
17/03/2020
879 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
ئاگاداری سنورەکان
بن!!!!
ئارام مجید شەمێرانی
تکایە ئاگاداری
جموجوڵی ناوچە سنورییەکان بن بۆ گواستنەوەی فایرۆسی کۆرۆنا و هاکات ئاگاداری گەشتیار
و کەسە گەڕاوەکانی ئێران بن بۆ هەرێمی کوردستان و بیانخەنە ژێر چاودێری وردی تەندروستی
و کەرەنتینە بکرێن، مێژوو لەسەردەم و کاتی جیاوازدا خۆی دووبارە دەکاتەوە.
مێژوو پێمان دەڵێت
کاتێک مەدحەت پاشا کرایە والی عێراق کۆمەڵێک چاکسازی گرنگی ئەنجامدا،یەکێک لە
چاکسازییەکانی لەبواری کۆمەڵایەتی و تەندروستیدا بوو،دەستی کرد بەدامەزراندنی چەند
خەستەخانەو (کەرەنتیەک-حجر الصحی) بەتایبەت لەشار و شارۆچکەکانی سەرسنوری نێوان عێراق
و ئێرانی ئەو سەردەمە وەک:( بەسرە،قورنە،عیمارە،خانەقین، سلێمانی، ڕەواندز،مەندەلی).
بۆئەوەی بتوانێت سنورێک بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی(کولێرا و تاعون) دابنێت، کەبەزۆری
لەڕێگەی ئەو گەشتیارە ئێرانیانەوە بڵاودەبونەوە کەسەردانی عێراقیان دەکرد[1].
کەواتە مێژوو بۆی سەلماندوین
ئێران دەروازەیەک بووە بۆ گواستنەوەی بەشێک لەنەخۆشییەکان و ڤایرۆسی کۆرۆناش ئەم ڕاستییە
مێژووییەی بۆسەلماندین هەندێک لەوکەسانەی لەئێران گەڕانەوە بۆ عێراق و باشوری
کوردستان هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن.
ڕاستە وەک هەرێمی
کوردستان سنورێکی زۆرمان لەگەڵ ئێران هەیە بەڵام پێویستە زۆر بەگرنگیەوە بڕوانینە
سنورەکانی ئێران و ئاگاداری گەشتیار و کەسە گەڕاوەکانی ئێران بین بۆ هەرێمی
کوردستان،چونکە لەم کاتەدا ئێران و ناوچە سنورییەکان دەروازەیەکن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا،لەئێستادا کۆرۆنا لەزۆربەی ناوچەکانی ئێران بڵاو بووەتەوە،ئەمەش لەپێناو
پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان، پێویستە هەمووان زۆر چاوکراوە بین و
گومانمان لە هەر گەشتیار و ئێرانیەک هەرکەسێک هەبێت بەڕێگەی نایاسایی گەڕابێتەوە ئەوە
بێ دوودڵی لایەنی پەیوەندیداری لێئاگادار بکەینەوە،ئەمەش خزمەتێکە بەنیشتیمانەکەمان.
[1]سەرچاوە:
مێژووی هاوچەرخی عێراق،ئەحمد باوەڕ،چاپی یەکەم،2018،ل26، لە محمد عصفور
سلمان،العراق فی عهد مدحت باشا،ص86-87 وەریگرتووە.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020