ته‌ڵاق و فره‌ژنی
وتار/
31/01/2020
835 جار بینراوە
مافپه‌روه‌ر حوسامه‌دین سه‌رداری
ته‌ڵاق و فره‌ژنی
مافپه‌روه‌ر حوسامه‌دین
سه‌رداری
له‌ژماره (588)ی رۆژی
20/1/2020)ی هه‌فته‌نامه‌ى (رووداو)ی له‌دڵا شیرین بابه‌تێکی به‌ڕێز (سه‌رباز سیامەند)
به‌ناونیشانی (له‌کوردستان ته‌ڵاق و ماره‌بڕین له‌هه‌ڵکشاندان)م خوێنده‌وه, سه‌ره‌تا
ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزیان ده‌که‌م و ته‌نیا دوو تێبینم هه‌یه, یه‌که‌میان له‌سه‌ر
ئاماره‌کانی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌دا هه‌یه, چونکه ئه‌م ئامارانه ژماره‌ى راسته‌قینه
نین! ئه‌و ئامارانه‌ى ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رى ژماره‌ى تۆمارکردنی سێ جۆر داوان ئه‌وانیش
(داواى په‌سه‌ندکردنی ته‌ڵاقی ده‌ره‌کی و داواى ته‌ڵاقی به‌رده‌م دادگا‌و داواى جیابوونه‌وه
به‌هه‌موو جۆره‌کانی) تۆمارکردنی داواش به‌مانای کۆتایی هاتنی پۆزه‌تیڤانه ناگه‌یه‌نێت.
چونکه مه‌رج نییه هه‌موو داواکانی جیابوونه‌وه کۆتاییه‌که‌ى لێکترازان بێت ,به‌ڵکو
زۆربه‌ى داواکان به ره‌تکردنه‌وه کۆتایی دێت, چونکه به‌ڕێزان دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواکاری گشتی و توێژه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ى
هاوسه‌ران ده‌ده‌ن و وا به‌ئاسانی بڕیاری جیابوونه‌وه ناده‌ن و هه‌وڵی پێکهاتن و
سوڵح ده‌ده‌ن .به‌ڵام ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتیان نابێت له‌داواى په‌سه‌ند کردنی ته‌ڵاقی
ده‌ره‌کی ئه‌گه‌ر پیاوه‌که مکوڕ بێت و له‌به‌رده‌م دوو شاهێد بێت و ماوه‌ى شه‌رعی
و یاسایی ته‌واوبووبێت, ئه‌و کاته‌ش له‌ئامۆژگاری هه‌ردوولایه‌نه‌که بۆ چاره‌سه‌رى
شه‌رعی و یاسایی گونجاو درێغی ناکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م ئامارانه داواى ئه‌و خوشک و
برا عه‌ره‌ب و ئێرانیانه‌ش ده‌گرێته‌وه که (که‌که‌م نین)و له‌شاره‌کانی هه‌رێم
وه‌کوپه‌ناهه‌نده نیشته‌جێن,بۆیه به رای من ئه‌م ئامارانه ژماره‌ى راسته‌قینه‌نین.
تێبینی دووه‌مم له‌سه‌ر
فره‌ژنییه,سه‌باره‌ت به‌بڕگه‌ى (رێگه به 59 پیاو دراوه ژنی دووه‌م بهێنن)دا ده‌ڵێم:پێش
ساڵی 2008 دادگای باری که‌سی به‌پێی یاسای باری که‌سی و به‌چه‌ند مه‌رجێکی ساده و
ساکار له‌وانه ژنی یه‌که‌م له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ندی نیشاندابا یان ته‌نیا به‌فه‌رمی ئاگادار بکراباو دوو شاهێدی باشی باری ئابوورى و دادپه‌روه‌رى زاره‌کی پیاوه‌که,
دادگا رێگه‌ى به‌پیاوه‌که ده‌دا ژنی دووه‌م
بهێنێت, که‌چی دوای هه‌موارکردنی یاساکه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان رێپێدانی
فره‌ژنی زۆر قورس کرد‌و نزیک له‌قه‌ده‌غه‌کردنی لێهات و سه‌ره‌ڕاى ئاماده‌بوون و ره‌زامه‌ندی
ژنی یه‌که‌م له‌به‌رده‌م دادگا, ناردنی ژنه‌که بۆ لیژنه‌ى پزیشکی تا بڕیاری ناهه‌مواری
لیژنه‌که (نه‌توانینی سه‌رجێی ژنه‌که) که خۆی له‌خۆیدا بێڕێزییه‌که به‌رامبه‌ر
به‌ئافره‌ت! سزای به‌ندکردن و پێبژاردنی 10 ملیۆن دیناریش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى ژنی
دووه‌م به‌بێ رێپێدانی دادگا بهێنن. ئه‌م
کۆت و به‌ندو سزایانه بووه هۆکارێک که رێژه‌ى ته‌ڵاق له‌هه‌ڵکشاندابێت!! چۆن؟
ئه‌گه‌ر پیاوێک مکوڕ بێت و بیه‌وێ ژنی دووه‌م بهێنێت و ژنی یه‌که‌میشی ئاماده نه‌بێت
بچێته به‌رده‌م دادگا‌و لیژنه‌ى پزیشکی, دوو رێگه‌ى له‌به‌رده‌مدایه, یان ده‌چێت
له دادگاکانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم (مه‌خمورو پردێ و که‌رکوک) گرێبه‌ستی ماره‌بڕینی
ژنی دووه‌م به‌ئاسانی و یاسایی ئه‌نجامبدات
و بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم, یان ژنی یه‌که‌می ته‌ڵاق بدات و بڕیاری ته‌ڵاقه‌که تۆمار
بکا له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی و گرێبه‌ستی ژنی دووه‌می به‌پێی یاسا‌و بی
کۆتوبه‌ند ئه‌نجامبدات و دواتر ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ژنی یه‌که‌می له‌ماوه‌ى سێ مانگی عیده‌دا
بگه‌ڕێنێته‌وه ,به‌م جۆره فێڵ له‌شه‌رع و یاساکه کراو پیاوه‌که‌ش ژنی دووه‌می هێناو
رێژه‌ى ته‌ڵاقیش پتربوو منه‌تی دادگاشی نه‌زانی !! بۆیه پێشنیارده‌که‌م په‌رله‌مانی
کوردستان چاره‌سه‌رێکی شه‌رعی و یاسایی
گونجاو بۆ ئه‌م کێشانه دیاری بکات و یاساکه هه‌مواربکاته‌وه.
نوێترین نوسینەکانی مافپه‌روه‌ر حوسامه‌دین سه‌رداری