ئایا کوشتنی قاسم سلیمانی پێشێلکردنی سەروەری عێراقە؟

وتار/ 06/01/2020 573 جار بینراوە

پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح

ئایا کوشتنی قاسم سلیمانی پێشێلکردنی سەروەری عێراقە؟

پارێزەر/ لوقمان مصطفی صالح
هەر لەگەڵ هێرشی ئەمەریکا بۆ کووشتنی قاسم سولەیمانی و هاوەڵەکانی لەبەغداد،لەچەندین ناوەندی جیاجیاوە گوێبیستی پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق بووین،سەرەتا هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق بە جیا ئیدانەی هێرشەکەیان کردوو بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقیان لە قەڵەمدا،هەروەها نوێنەری عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق رایگەیاند،"كوشتنی سولەیمانی و موهەندیس پێشێلكاری سەروەری عێراق و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانە".
بەڵام بە پێچەوانەوە هەر یەک لە ئەمەریکاو ئیسرائیل هاوراکانیان هێرشەکەیان بە یاسایی وەسفکرد،هەروەک وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند" بڕیاری كوشتنی سولەیمانی  کارێکی تەواو یاساییە، چونکە مەترسی و هەڕەشەی زۆر گەورەی بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا و هەرێمەكە دروستكردبوو".ئەگەر بڕوانینە هەردوو را جیاوازەکە دەر دەکەوێ کە بەر پرسانی عێراق بیریان چووە کە هێزەکانی ئەمەریکا لەسەر داوای خۆیان ماونەتەوە، وە دەبێت بەپێی یاسا لە پەرلەمانی عێراقەوە بریاری لەسەر بدرێت وەک ئەوەی ئێستا زۆرینەی کوتلە شیعیەکان کاری بۆ دەکەن، کەواتە یاساییە،ئەوەی کە نایاسایی ئێرانیەکانن کە مۆڵەتی یاساییان نیە،تورکیایە کە بەردەوام ناوجەرگەی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات.! یەک ڕێوشوێنی یاساییان بەرانبەر نەگیراوەتەبەر.! کە دەکرا بەپێی مادەی یەکی دەستووری عێراق وەڵامی دەم شکێنیان بدایەتەوە،بەڵام بۆ نەیان کرد؟ یائەوەتا خۆیان بە خاوەنی ئەم ووڵاتە نازانن یان لەبەر گەندەڵی و بەرژەوەندی تائیفی و پاشکۆبوونیان بە ووڵاتانی دراوسێوە کەڕوو لاڵ و کوێر بوونە.
 بەڕاستی مرۆڤ سەری دەسورمێ لە بەر پرسانی عێراق کە باس لەسەروەری عێراق دەکەن،لەکاتێکدا هەر لە دوای رووخانی رژێمی صدامەوە بە واقعی شتێک نەماوە بەناوی سەروەری یاساوە، چونکە کە دەڵێین  سەروەری ووڵات، واته‌ پیادەکردنی دەسەڵاتێكی ڕەها لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. بە مانایەکی تر، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، هيچ دەسەڵاتێك لەسەروەریی دەوڵەت باڵاتر نییە. لە ئاستی ناوخۆییشدا، هیچ کەس و لایەنێك ناتوانێت کێبڕكێی دەسەڵاتی دەوڵەت بکات. پێناسە و ڕەهەندەکانی سەروەری، زۆر و فرەلایەنن.
لەگەڵ ئەوەشدا لە دیباجە و چەندان مادەی تری دەستووری عێراق جەخت لە پاراستنی سەروەری خاكی عێراق كراوە، بەگوێرەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانیش هەموو وڵاتێك خاوەنی سەروەری ئاسمان و سنوورەكانیەتی و بۆ هیچ وڵاتێك نییە دەستدرێژی بكات سەر، بەڵام تا ئێستە بەرپرسانی عێراقی بەرانبەر بەو دەستوەردانەكانی ئێران و توركیا جگە لە بەیاننامەی ناڕەزایەتی هیچ هەنگاوێكی نێودەوڵەتییان دژ بەو دوو وڵاتە نەگرتووەتەبەر.

نوێترین نوسینەکانی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌