كۆچبه‌ران و پرسی‌ پاراستنی‌ سنوری‌ وولاَتان

وتار/ 11/11/2016 726 جار بینراوە

هه‌ژار ته‌ها

كۆچبه‌ران و پرسی‌ پاراستنی‌ سنوری‌ وولاَتان


له‌ماوه‌ی‌ ده‌ساڵی‌ ڕابردووی‌ پێش سه‌رهه‌ڵدانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بیدا ، وولاَتانی‌ وه‌رگری‌ كۆچبه‌ران له‌به‌ر ڕۆشنایی‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی‌ مافی‌ په‌نابه‌راندا ، كۆچبه‌رانیان پۆڵێن ده‌كرد به‌جۆرێك كه‌ له‌پاش به‌هه‌ندوه‌رگرتنی‌ سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان ، شالاَوی‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ كۆچبه‌رانیان ده‌ستپێده‌كرد به‌بیانوی‌ نه‌بوونی‌ مه‌رجه‌كانی‌ په‌نابه‌ر بوون له‌و كۆچبه‌رانه‌دا .
به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ڕێگه‌گرتن له‌ كۆچبه‌رانی‌ وولاَتانی‌ وه‌رگری‌ گۆڕی‌ ، پرسی‌ پاراستنی‌ سنوره‌كانی‌ ئه‌و وولاَتانه‌ بوو له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌. به‌ واتایه‌كی‌ تر ، وولاَتانی‌ وه‌رگر بیاویه‌كی‌ تریان كه‌وته‌ده‌ست بۆ ڕێگریكردن له‌ كۆچی‌ كۆچبه‌ران بۆ وولاَته‌كانیان كه‌ ئه‌ویش سه‌روه‌ری‌ خاكه‌كه‌یان و پاراستنی‌ سنوره‌كانیانه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌. له‌وكاته‌وه‌ ، بۆ زۆرێك له‌ هاولاَتیانی‌ به‌شێك له‌ وولاَتانی‌ جیهان ئه‌و پرسه‌ هێنده‌ گرنگه‌ كه‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كانی‌ وولاَته‌كانیانی‌ پێده‌پێوون. لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك پێویستن له‌وباره‌یه‌وه‌ :
دۆناڵد ترامپ ، كاندیدی‌ كۆماریه‌كانی‌ ئه‌مریكا و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ ئێستای‌ ئه‌مریكا هه‌رزوو پرسی پاراستنی‌ سنوره‌كانی‌ وولاَته‌كه‌ی‌ كرده‌ به‌شێك له‌ ئه‌جێندای‌ پارته‌كه‌یی‌ و توانی‌ شه‌قامی‌ ئه‌مریكی‌ به‌جۆرێك بجوڵێنێت كه‌ ده‌بێت به‌جۆرێك سه‌یری‌ پرسی‌ پاراستنی‌ سنوری‌ ئه‌مریكا بكرێت كه‌ هیچی‌ كه‌متر نه‌بێت له‌ پرسه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك پرسی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ و سه‌ربازی‌ و پرسه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان و كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌.  
ره‌نگه‌ ترامپ سه‌ركه‌وتوو بوبێت له‌ زوو گه‌یاندنی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ كۆچبه‌رانه‌وه‌ به‌هاولاَتیانی‌ وولاَته‌كه‌ی‌ چونكه‌ سیاسه‌تی‌ هاوشێوه‌یان له‌ وولاَتانی‌ تر بینیوه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی‌ پراكتیكی‌ پرسی‌ پاراستنی‌ سنوری‌ وولاَته‌كه‌یان جێبه‌جێ‌ كردووه‌. حكومه‌تی‌ ئوسترالیا ، بۆ نمونه‌ ، له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ 2013 ه‌وه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ لیبراڵ بڕیاریدا به‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر په‌ناخوازێك كه‌ بیه‌وێت به‌ قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌ خۆی‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئوسترالیا ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێوشوێنێكی‌ نوێ‌ بۆ پاراستنی‌ سنوری‌ ئاوی‌ وولاَته‌كه‌یان و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ری‌ بۆ خاكی‌ ئوسترالیا. ئه‌و پارته‌ به‌جۆرێك باوه‌ڕی‌ به‌ سه‌ركه‌وتویی‌ ئه‌و ڕێوشوێنه‌ بوو كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ته‌مموزی‌ ئه‌مساڵدا بریاریدا به‌ به‌رده‌وامی‌ پیاده‌كردنی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ ئه‌گه‌ر دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ ئه‌و وولاَته‌ بباته‌وه‌ .لیبراڵه‌كان به‌ڵێنه‌كه‌یان برده‌سه‌ر و له‌پاش پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وولاَته‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامن له‌ سیاسه‌تی‌ گرتن و گێڕانه‌وه‌ی‌ كۆچبه‌رانی‌ ده‌ریایی‌ قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَته‌ی‌ كه‌ به‌به‌له‌مه‌كه‌ لێوه‌ی‌ هاتوون.
پرسی‌ پاراستنی‌ سنور له‌لایه‌ن وولاَتانی‌ وه‌رگره‌وه‌ كاتێك گه‌شته‌ لوتكه‌ كه‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ و پارتی‌ سیاسی‌ به‌ریتانیا ئه‌و پرسه‌یان كرده‌ یه‌كێك له‌ خواسته‌كانی‌ هاولاَتیانی‌ وولاَته‌كه‌یان و له‌پاڵ پرسه‌كانی‌ تردا توانیان ڕاپرسی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا پێئاڕاسته‌ بكه‌ن و سه‌ركه‌وتوش بن له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن له‌به‌ر ڕۆشنایی‌ یاسا تایبه‌تمه‌نده‌كاندا كۆچبه‌ران دیپۆرتبكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا ده‌توانن له‌داهاتوودا له‌چوارچێوه‌ی‌ پاساوی‌ پاراستنی‌ سنوردا لێشاوی‌ كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و وولاَته‌ سنوردار بكه‌ن.
به‌كورتی‌ ، پرسی‌ پاراستنی‌ سنور بۆ وولاَتانی‌ وه‌رگری‌ كۆچبه‌ران بۆته‌ پرسێكی‌ هێنده‌ گرنگ و ئه‌جێندایه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ زۆرێك له‌ پارته‌ سیاسه‌یه‌كانی‌ ئه‌و وولاَتانه‌ كه‌ زۆر به‌ ئاشكرا ده‌توانن به‌كاریبهێنن كه‌ سه‌رئه‌نجام پێشێلكردنی‌ مافی‌ كۆچبه‌ران و ڕه‌چاونه‌كردنی‌ بارودۆخیان له‌به‌رڕۆشنایی‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی‌ مافی‌ په‌نابه‌ران لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و هاولاَتیانی‌ وولاَته‌كه‌شیان وه‌ها لێبكه‌ن كه‌ گۆشه‌گیربوونیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌وانه‌ . ئه‌مه‌ش له‌مپه‌رێك نوێ‌ له‌به‌رده‌م كۆچبه‌رانی‌ جیهان دروستده‌كات كه‌ نه‌توانن به‌شدار ببن له‌ تیًكه‌لاَوكردنی‌ كه‌لتوره‌كان و به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌قامگیری‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان و سه‌رئه‌نجام ببنه‌ قوربانی‌ پرسێكی‌  نوێ‌ و نه‌توانن سنوری‌ نێوان مرۆڤه‌كان به‌هۆی‌ سنوری‌ نێوان وولاَته‌كانیانه‌وه‌ كاڵ بكه‌نه‌وه‌.
هه‌ژار ته‌ها



نوێترین نوسینەکانی هه‌ژار ته‌ها

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌