داگیرکاریەک بە پێش چاوی هەموو دوونیاوە
وتار/
01/11/2019
591 جار بینراوە
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
داگیرکاریەک بە پێش چاوی هەموو دوونیاوە
پارێزەر: لوقمان مصگفی صالح
هەر وەک هەمووان ئاگادارین سوپای تور
کیا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوشێوەکانی داعش و بە پشتیوانی ناڕاستەوخۆی ناتۆ لەسەرووی هەموویشیانەوە
ڕێکەوتنی بازرگانی و مامەڵەکردن بە خوێنی مناڵانی کوردەوە لە لایەن ئەمەریکاو تورکیای
چاچنۆکەوە، تورکیاو چەتەکانی دەستیان کرد بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی چڕ،لە ژێرناو نیشانی
(کانی ئاشتی) کە سەرەتا ئامانج لێی بریتی بوو لە چونە ناوخاکی سوریاوە بە قوڵای
(30 بۆ ٣٢)کم لە سنوری ڕۆژئاوای کوردستانەوە، بەڵام ئەصڵی نیەتەکەیان چاوی چنۆکی و
تەماعیانە بۆ داگیرکردنی تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان،کە لە لێدوا نەکانی ئەم دواییەی
ئۆردۆگان ودارودەستەکەیەوە ئەم چاوجنۆکیە پشتڕاستکرایەوە.ڕەنگە لە ئێستادا نەتوانن
داگیر کاریە کەیان بەتەواوی سەربگرێ،بەڵام
ئەوە لە ستراتیجیاندایە.
تورکیا هەمیشە یەکینەکانی پاراستنی گەل
کە بەشێِکی سەرەکی هێزە کانی سوریای دیموکرات پێکدەیەنن بەوە تۆمەتبار
دەکات کە ئەوان بەشێکن لە پارتی کرێکارانی کوردستان کە پارتێکی کوردییە و لە قۆناغی
خەباتی رزگاری نەتەوەیی ونیشتیمانیدایە دژی تورکیا، ئەمە لە کاتێکدا یەکینەکانی
پاراستنی گەل ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆیان لەگەڵ پارتی
کریکارانی کوردستان نیە.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیان شاردۆتەوە کە بەڕێز( ئۆج ئالان
)بە سونبوولی نەتەوەیی دەزانن.
بەڵام.... تورکیا بێ گوێدانە یاسا و
بنە ما نێودەوڵەتێکان،هێرشی بەر بڵاوی دەست پێکرد،هەروەک ئاشکرایە لەپاش جەنگی جیهانی
دووەمەوە بە تایبەتی لەدوای دەرکردنی بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بەدەق یاساغی
کردووە کە هیچ ووڵاتێک بۆی نیە دەست درێژی بکاتە سەر ووڵاتێکیترو کوشت وبڕی خەڵکەکەی
بکات،بەڵام لە ئاست نەتەوەیەکی مەزڵوم و بێکەس کەڕوو لال و کوێرن.
ڕێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکان
رێکخراوێکی جیھانی نێونە تەوەیییە، کە بیرۆکەی
درووست بوونی دەگەرێتەوە بۆ ١٢ ئۆگستی ١٩٤١ واتە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم. مەرجەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
بەمەبەست لێی:-
– ئاشتی و ئاسایشی تێونەتەوەیی، بۆ پاراستنی ئاشتی
لەسەر ئاستی جیھانیی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکی برادەرانە لەنێونەتەوەکان.
– یارمەتی دانی نەتەوەکان بۆ کارکردن لەگەل یەکدا
بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی هەژاران ،سەرکەوتن بەسەرنەخوێندەواری ونەخۆشی وبرسیەتی
یەکتر.وە بۆ ھاندانی ڕێزبۆماف وئەرکی ببێ
بە مەڵبەندێک بۆ یارمەتی دانی نەتەوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە.
هەروەها هۆکارێکیتری ڕێگری کردن لە
وجۆرە هێرشانە بۆ سەر ووڵاتان .. دامەزراندنی
جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ بوو،کە ئامانج لێی:-
پارێزگاری له مافی مرۆڤ و بهرگری
له ڕوودانی شهڕێکی تری وهک شهری دووی جیهانی، که پتر له 60 میلیون ئینسانی تێدا
کوژرا، ههروهها بۆ ئهوهی جیهانێکی نوێ، له سهر بناغهی ئازادی و یهکسانی و ڕێزگرتنی
مافی مرۆڤ دابمهزرێ و تهنگ و چهڵهمهکانی نێوان گهلان و دهوڵهتان له ڕێگای
وتوووێژ و حاکمییهتی یاساوه چارهسهر بکرێ.
له یاسای نێو نهتهوهیی دا، حوکمی
ئهم بانگهوازه، له سهرهوهی یاسای ههموو ئهم وڵاتانهیه که ژێرهکهیان
ئیمزا کردوه.
هەروەها گەشەسەنی بیرۆکەی دیمۆکراسی و دامەزراندنی چەندین
ڕێکخراوی مرۆیی وەک ( جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ )وایان کرد تواناو هێزی ووڵاتە چاوچنۆکەکان بۆ سەر نەتەوە ژێردەستەکان بوەستێنن.
، کە لە جاڕنامەکەدا لەمادەی - ٢١ بە سێ
خاڵ ئاماژەی پێکردووە:-
١ ) ھەموو کەسیک
مافی ئەوەی ھەیە کە لە کارو باری بەریوە بەرایەتی گشتی ولاتی خۆی ، بەشیوەی راستەو
خو یان لە رێگەی ھەلبژاردەنی نوینەرانێک کە ئازادانە ھەلبژێردراون بەشداری بکات.
٢ ) ھەموو کەسیک
مافی ھەیە بە یەکسانیی ھەلومەرجەکان، کاروباری گشتیی وڵاتی ھەبێ.
٣ ) ئیرادەی گەڵ
،بنچینە و سەرچاوەی دەسەلاتی حکومەتە. ئەم ئیرادەیە دەبی بە شێوەی ھەلبژاردن بیتە
ئاراوە کە بە پێی راستگۆیی و بەشیوەی نەھینی
یان ھاوشیوەکانی بەریوە بچیت کە ئازادی دەنگدانی تیدا مسۆگەر دەکات.
لەگەڵ بوونی ئەم هەموو یاساو بڕیارانە
کە وەک میتۆد ودەق ئامادەگی هەیە،بەڵام،، مەخابن لە ئەرزی واقع یەک بڕگەو مادەی لەبەرژەوەندی
گەلانی بن دەستی ستەم لێکراوی وەک گەلی کورد لێ جێبەجێ نەکراوە ئەوا ڕۆژئاوای کوردستان،بە پێش چاوی ئەو ڕێخراوانەو
هەموو دونیاوە تورکیا وهاوپەیمانەکانی هێرشی بۆسەر خاک و دانیشتوانەکەی ڕۆژ ئاوای
کوردستان دەست پێکردووە زاڵمانە کوو شت وبڕی خەڵکی سڤیل کردو تاهەنووکەش بەردەوامە،
کە لەلایەن هەندێ ووڵاتانی ئەندام لەناتۆپشتیوانی دەکرێت کە هەندێ لەو ووڵاتانە خۆیان
بە پارێزەر و داڕێژەری ئەو یاساو بڕیارانە
دەزانن بۆ ڕێگرتن لەدەست درێژی وپاراستنی مافی نەتەوەکان.! هێرشەکەیان هاوکار لەگەڵ
هێزە بەناو ئیسلامی یە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکەو وەکو هاوشێوەکانی داعش بە هەمووجۆرە
چەکێکی مۆدیرن بەر بوونەتە گیانی خەڵکی بێتاوان. سووربوونی هێزە سەرەکی یە نێودەوڵەتی
و هەرێمی یەکانیش هۆکاری سەرەکین لەم تراژیدیایەی ئێستادا کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیان
بەرەونائارامی تەواوو بردووە و ڕوبەڕوی کوشت وبڕو قات وقڕی کردۆتەوە لەسەرانسەری
دونیاو ناچەکە بەتایبەتی.
نوێترین نوسینەکانی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
18/08/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
31/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
03/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
08/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/05/2020