کورد فلیمێک بۆ نمایشکردن
وتار/
17/10/2019
663 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
کورد فلیمێک بۆ نمایشکردن
ئارام مجید شەمێرانی
کورد لەوەتەی خودا دروستی کردوە و هەیە و هەین میللەتێکە،هەرجارەو
بەناوێک و بەناونیشانێک دەکرێتە فلێمێک و بەجۆرێک و بەشێوەی فلیم و دراماو کورتە
فلیم بەپێی قۆناغ و سەردەم بێبەزەییانە پەخش دەکرێت و (دووژمن)بینەرەکانیشی زۆر بێ
ویژدانانەو زۆر بێباکانە سەیری دەکەن و چێژی لێوەردەگرن.
جارێک عەرەب دەمانکات بەفلیم و جارێک تورک دەمانکات بەدراماو
جارێک فارس دەمانکات کورتە فلیم و جارێک بیانیەکان دەمانکەن بەفلیمی سینەمایی ئەوسەری
دیار نیە،
جارێک عەرەب دەمانکاتە فلیمێک وێنەی کورد دەکات بەتێکدەر و گێرەشێوێن
و تەنانەت هەناسەشمان پێ ڕەوانابینن.
جارێک تورک دەمانکاتە درامایەکی درێژ وێنەی کورد بەجۆرێک نمایش
دەکات کورد تیرۆریستە و ئاسایشی وڵات تێکدەدات و وێنەی مرۆڤ بوونمان لێدادەڕنێت و
بەتورکی چیایی و دزو جەردەو تیرۆرست ناومان دەبات.
جارێک فارس دەمانکاتە کورتە فلیمێک لەم کورتە فلیمەدا وێنەی
کورد بەدژەدین و تێکدەر ناودەبات.
جارێک بیانیەکان زۆر بێ شەرمانە و بێڕەحمانە دەمانکەنە فلیمێکی
سینەمایی کە وێنەی کورد بە نیوەمرۆڤ و تێنەگەشتوو و نمایشمان دەکەن نەک تەنها خۆمان
بەڵکو ئاو و خاکیشمان هەڕاج و هەرزان فرۆش دەکەن.
خودایە سەیرەو زۆریش سەیر تۆ ئێمەت بەجوانترین مرۆڤ و دڵسافترین
و دڵسۆزترین و بەوەفاترین مرۆڤ دوستکردووە کەچی بەناو برا موسوڵمانە (فارس و تورک
و عەرەبەکان)مان هەرچی چەمکی ناشیرین و دوور لەمرۆڤایەتی و دوور لەدین و ژین هەیە
دەیخەنە پاڵ کوردی برای دینیان.
ئاخر ئەوان نەک تەنها کوردبوونمان پێڕەوا نابینن بەڵکو موسوڵمانیەتی
و ئیسلامیەتی و مرۆڤایەتی و ژیان و برایەتیشمان پێ ڕەوانابینن هەرجارەو بەناوێک و
بەناونیشانێک دەمانکەن بەفلیمێک جارێک بەفلیمی تراژیدیاو جارێک بەفلیمی کۆمیدیاو بۆ
جیهان نمایشمان دەکەن و خەڵاتی نێودەوڵەتیمان لەسەر وەردەگرن و چێژ لەپارچەپارچەکردنی
ژن و منداڵی کورد وەردەگرن.
ئێمەی کورد برای موسوڵمانی ئەوانین کەچی ئەوان نەک تەنها سیاسەت
بەڵکو دینەکەی خوداشمان بەهەڵە لەدژمان بەکاردێنن و هێرشمان دەکەنەسەر و خۆیان بەخودای
سەردەم و بەخودای ئێمەش دەزانن و ماف و ژیان بۆ خۆیان بەڕەوا دەزانن و بۆ ئێمەی بەندەی
خوداش ناڕەوا .
ئەوەتا (برا عەرەب)ەکان! کورد بەکافر و لەدین دەرچوو لەقەڵەم
دەدەن و بەناوی دینی خوداوە هێرشمان دەکەنە سەرو سورەتی ئەنفالمان بۆ دەکەن بەناونیشانی
(فلیمی ئەنفال)ی کورد، ئەوەی خودا پێی ناخۆشەو نەیەوێت بکرێت ئەوان پێمان دەکەن و
سەرماڵمان حەڵاڵ دەکەن و لەم فلیمە تراژیدیایەدا بەزیندویی لەگۆڕمان دەنێن و ئاوێتەی
خاکمان دەکەن و دەیانەوێت بەناڕەوا لەسەر زەوی خوا بمان سڕنەوە.
ئەوەتا (براتورک)ەکانیشمان! بەهەمان شێوە ئێمەی کوردی دڵسۆزی
دین و خزمەتکاری ئیسلام، بەکافر و دەرچوو لەدین لەقەڵەم دەدەن و دێن بەناو خوداو دینەکەی
خودا ماف بەخۆیان دەدەن و هێرش دەکەنە سەرمان و سورەتی فەتحمان بۆ دەکەن بەناونیشانی
(درامای فەتح) و لەم درامایەدا ئەوەی دروستکەری مرۆڤایەتی نەیەوێت ئەوان دەیاناوێت
و پێمان دەکەن، دین و ژینمان بۆ خۆیان حەڵاڵ دەکەن لەم درامایەدا هەم بەشێوەی تراژیدی
و هەم بەشێوەی کۆمیدی دەمان سڕنەوەو دەمان سوتێنن و لەمرۆڤ بوون دەرمان دەکەن و خۆیان
بەخاوەن خاک و ماڵ دەزان و ئێمەش بەمیوانێکی بێزراو.
دیسانەوە (برافارس)ەکانیش! هەمان سیاسەت و هەمان تێڕوانینیان
هەیەو ڕۆژانە بەناوی دەرچون لەدین و تێکدەری ئاسایش (فلیمی سێدارە) نمایش دەکەن و ڕۆژانەو
مانگانە چەندان گەنجی جوان و خێر لەخۆدیوی موسوڵمانی کورد لەسێدارە دەدەن بەپێشچاوی
هاوڵاتی خۆیاناوە هەڵیان دەواسن و لەداریان دەدەن و چێژ لەو دیمەنە وەردەگرن.
لەوەش خراپتر(بیانی)ەکانیش کەخۆیان بەخاوەن پێدەری مافی مرۆڤ
ومافی گەلان و ئازادی و یەکسانیەوە درێژە پێدەر و بینەری فلیمەترایژیدیایەکانن کەلەسەر
کورد دەردەچێت و ئەوان بێباکان خەڵاتی وڵاتانی دەرهێنەر و جێبەجێکاری ئەم فلیمانە
دەکەن،خەڵاتیان دەکەن بەوەی کە خاک و ماڵ و موڵک و کەلتور و مرۆڤی کوردیان پێشکەش
دەکەن،واتە ئەمانیش پاڵپشتی مادی و مەعنەوی ئەوانن.
کەواتە ئێمەی کورد لەژێر دینە دەسکرد و سیاسەتە بەرژەوەندیەخوارەکانی
ئەمان و دیموکراسیەکەی ئەوان، خەریکە کوردی موسوڵمان بستێک زەوی نەمێنێت بەئارامی
و ئاسوودەیی تێدا بژی، چونکە ئەوان پێکەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بوون بەبرا بەش و
بوون بەخودای سەرزەوی خۆیان بەپێدەری ماف و ژیان دەزانن،ئەوەی دەکەوێتە ژێر بەرداشی
ئاشای ئەوان کوردی زوڵم لێکراوەو وەک فلیمێکی نمایشکراو بینەری ڕووداوە جەرگ بڕەکانن
بەسەر کوردی دێنن و لەسەر کورد بەرهەمی دێنن،مێژوو بۆی سەلماندوین ئەم ڕووداوانەی
بەسەر کورد دێت زنجیرەیەکی لێک نەپچراوە لەلایە دوژمنەکانی کوردوە پیادەدەکرێت و
هر سەردەمێک دوژمنێکمان بەناوێکەوە ئەڵقەیەک لەم فلیم و ڕووداوە تراژیدیایە تەواو
دەکەن بۆ ئەوەی ئێمەی کورد لەسەر شانۆی سیاسی بسڕناوە.
ئێستا ئێمەی کورد لەنێو هەموو سیستەمە دەستکردەکانی سەر زەوی
زۆر بێ دڵسۆز و بێ پشت و پەناین، جگە لەخودا هیچ دۆستێکمان نیە، دڵنیام خودامان بەسەو
ڕۆژێک دێت بگەین بائاوات و دوژمنەکانم تەنها شەرمەزاریان بۆ بمێنێتەوە.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020