میلــلەت و وەهــــم
وتار/
19/09/2019
1304 جار بینراوە
فاتمە عهبدوڵڵا قادر
میلــلەت و وەهــــم
فاتمە عهبدوڵڵا قادر
کەریم مستەفا دەڵێت:(لە کۆمە ڵگە تراد یسۆنییەکان (تەقلیدییەکان
) دا کە کوردستانیش یەکێکە لەو جۆرە کۆمەڵگەیانە، بەهاگەلێک هەبوون، کە بە بەها پیرۆزەکان
دەناسران، چەندەها نەوە پەیڕەوی ئەو
بەهایانەیان دەکرد و بۆ نەوەی دوای خۆیان بەمیرات جێدە هێشت،
هۆی سەرەکی تەمەن دڕێژی و نەمردنی ئەو بەهایانە، بەرپرسیارەتیەکی دەستەڵات بووە).
ڕەنگە لەم بەها گەلانە گۆڕانکارییان بەسەر داهاتبێت بەهۆی
بەرەو پێشچونی کۆمەڵگا و هاتنی تەکنەلۆجیا، لێ لەناوەرۆک و لەفکر دڕێژه پێدەری هەمان
سیستەم و هەمان فکرەیان پەیڕەو کردوە وە درێژە پێدەری هەمان ڕێبازو هەمان پرۆگرام
و سیستەم بوونە.
هەمیشه ڕووداوەکانیان وەکو خۆی دووبارکردۆتەوە بەبەرگێکی
جیاواز بەڵام بە هەمان فکرە،
لێرە ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە بۆچی هەمیشە مێژوو خۆی لەم
جۆرە کۆمەڵگایانە کە بە کۆمەڵگای ترادیسۆنیە کان ناسراون دوو بارە دەکاتەوە ..؟
بۆچی لەگەڵ پێشکەوتی تەکنەلۆژیا هیچ گۆرانکارێکی ئەوتۆ بەسەر
ئەم کۆمەڵگایانە دانایەت ..؟
ئەمەش ئەو ڕاستەیە دووپات دەکاتەوە نەبوونی هۆشیاری لەلایان
تاکاکەکانی کۆمەڵگاو نەخوێندنەوەیان بۆ رابردوو هەمان فۆرموو هەمان سیستەم خۆی دوو
بارە دەکاتەوە
لەلایەکی تریشەوە بە پیرۆزکردن و موقەدەسکردنی چەند کەسانێک،
سا گروپێک لە کۆمەڵگایە باوڕیان وایە بەبێ ئەوان ناتوانن هەنگاوی گەورەتر بنێن فکرەی
نوێ لەدایک ببێت ئەوەش ئەم راستیە دەستلمێنێت نەوەکانی دوای ئەوان تەنها ئەرکی
دووبارە سەلماندنی ئەو بەهایانە کە بەبەهای پیرۆز ناسراون پێیان سپێردراوە
نەوەی دوای خۆیان توانای هیچ فکرێکی ئازادو ئافراندنی نۆێیان
نەبووە
تەنها درێژە پێدەر ڕێبازی پێشخۆیان بوونە، نەیان توانیوە
خۆیان لەم ڕێبازە رزگار بکه ن، ئەمەش وای کردووە هەمیشە مێژووی خۆی دوو بارە بکاتەوە
کاتێک نەوی نوێ توانی ئافراندنی نەبوو خۆی لەیەک بازنەی
داخراوە دەسورێتەوە، کارەساتەکان بە جەرگ
بڕتر دوو بارە دەبێنەوە، نەبوونی هۆشیار ی و نەخوێنەوەیان
بۆ رووداوەکانی پێشخۆیان و پرسیار نەکردن بۆ براردوو دەمان خاتەوە هەمان دۆخ و هەمان
هەڵە، ئەم روودوانەی بەم دوایانە ڕوویاندا سەلمێنەری ئەم راستیەن.
موقەدەس: دۆگمایەک لە دۆگماکانی ئایدۆلۆژیای دینی یاخود
چەمکێکی ئەنترۆپۆلۆگی
موقەدەس چەمکێکی فیکری و دینی بێگوناهـ نییە،
لە هەر شوێنێکدا قسە لە موقەدەس کرا ئەوا بە دڵنیاییەوە،
نیازێکی ناموقەدەس لە گۆڕێیە.
مێژووی دین پێمان دەڵێت لە پشت چەمکی پیرۆزەوە، هەمیشە بێنرخکردنێکی
بەرفراوانی نرخی دیکە هەیە. لە مێژووی مرۆڤدا موقەدەس و توندوتیژی لە یەکدی جیاناکرێنەوە.
ئەو خوڕافەتەی دەڵێت مرۆڤی ئیماندار حورمەتی حەقیقەت و ژیان
و مافی ئەوانی دی زیاتر دەگرێت، تێزێکە مێژووی مرۆڤایەتی تەواو پێچەوانەکەیمان بۆ
بەیان دەکات
موقەدەس لە سەرەتاوە تا ئێستا بە بیرۆکەی قوربانییەوە بەستراوە،
لە زۆربەی دینەکاندا لە دیانەتە سەرەتاییە دێرینەکانەوە تا ئەمڕۆ فیکری موقەدەس بە
بێ خوێن نەژیاوە
لێرەوە هەموو هەوڵێک بۆ سپیکردنەوەی چەمکی موقەدەس و نیشاندانی
وەک ئەو فریشتەیەی ژیان و کۆمەڵگا دروستدەکات، جگە لە بەشێکی بچوکی ڕاستییەکان هیچی
دی نییە، کە بەو دیودا کۆمەڵێک ڕەهەندی ترسناکی موقەدەس هەن، گەر لە یادیان بکەین،
دەرەنجامی کوشندەیان لەسەر هەر پڕۆژەیەکی گۆڕان و ئازادی دەبێت.
جەنگەکانی دین، فتوحاتە خوێنینەکان، شارقڕان و جووقڕانەکانی
جاران، سووتانی ساحیرەکان، خواردنی زەندیقەکان بە قەپاڵ، شەڕەکانی خاچ، هۆلۆکۆست،
ئەنفال، جەنگەکانی ئەمڕۆی دونیا، فرۆشتنی پسوڵەکانی بەهەشت لە سەدە ناوەندەکاندا.
بەشینەوەی کلیلەکانی فیردەوس لە ئێرانی هاوچەرخدا، شارۆن
و تاڵەبان، حاخامەکانی شاس و تیرۆریستانی قاعیدە، هەموو بە سیستمێکی داخراوی موقەدەس
کاردەکەن، لەسەر ئەو زەمینەیە وەستاون کە ڕۆشنبیرێکی وەک کۆمەڵێک بانگەشەی بۆ دەکەن
و دەیەوێت دونیای ئێمەی پێ ئاوەدان بکاتەوە.
ئەم دەستە جمعیە وەک هەموو موقەدەس گەراکان. بێ هیچ کەم
و زیادێک لە ناو ئیشکالییەتە سەرەتاییەکانی موقەدەسدا دەژی، ناچارە موقەدەس وەک بەشێک
لە پێکهاتێکی باڵا نیشانبدات، کە ناکرێت بە ناموقەدەس بشوبهێنرێت، ناکرێت بە
"پرۆفانە دونیایی یاخود ناموبارەک" بەراورد بکرێت یان تێکەڵ بکرێت. موقەدەس
لای کۆمەڵیک شتێکە لەسەر و دونیاوە، لەسەر و مادییاتەوە، لەسەر و ژیانی ڕۆژانەوە،
لەسەر و مامەڵەکردن و سیاسەتیشەوە
موقەدەس خۆبەیانکردنی موتەعالییە لەناو کۆمەڵگا "جڤات"دا
بەرجستە بووە.
بەڵام لە هەمان کاتدا موقەدەس دەبێت هێزێکی دونیایی بێت،
دەبێت سەرچاوەی دەسەڵات و ئۆتۆریتەیت بێت، موقەدەس ئەگەرچی لە دەرەوەی کۆمەڵگایە،
بوونێکی موفاریقی هەیە، بەڵام بوونی کۆمەڵگا بێ ئەم موقەدەسە مەحاڵە.
نوێترین نوسینەکانی فاتمە عهبدوڵڵا قادر