فریای دۆکیۆمێنتەکان بکەون تا بەڵگەکان نەشێوێنراون.

وتار/ 02/08/2019 1616 جار بینراوە

هێمن به‌هجه‌ت

فریای دۆکیۆمێنتەکان بکەون تا بەڵگەکان نەشێوێنراون.
بەڕێزان
سەرۆک کۆماری عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
سەرکردەو کەسی یەکەمی حیزبەکان
رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدنی
ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کەیسی ئەنفال
ماوەی چەند ڕۆژێکە چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پارێزگای سەماوەی باشوری عێراق دۆزراوەتەوە کەتیمی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای شەهیدانی عێراق سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕەکانن کە زۆربەی ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە گۆڕی ژن ومناڵی گەرمیانیەکان و کەس و کاری تەیموری تاقانەی ئەنفال بێت.
بەداخەوە دەبوو ئێوە زووتر هەستتان بەو بابەتە بکردایەو بچونایەتە سەماوەو بەدیار گۆڕەکانەوە بونایە و چادرتان هەڵبدایە بۆئەوەی دڵسۆزی خۆتان بەرانبەر شەهیدەکان و کەسو کارەکانیان بنواندایە بۆئەوەی سەرکردەو سیاسیەکانی بەغداد بهاتنایە بۆ ئەوێ و بەچاوی خۆیان ئەوتاوانەیان ببینیایە کە ڕژێمی پێشوی عێراق دەرهەق بەگەلەکەی خۆی ئەنجامی داوە بۆ ئەوەی باڵوێزو قونسوڵی وڵاتان و کاناڵە جیهانیەکان بهتنایە بەچاوی خۆیان ئەو تراژیدیاو تاوانانەی کە لە ۳۱ ساڵ پێش ئێستا دەهەق بە گەلی کوردستان کرا ببینرایە، ئێستاش کات ماوە ئەتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن ،و ڕوو لەبیابان بکەن حکومەت و سەرکردەی پارتە سیاسیەکان لەگەڵ ئێوەمە فریا کەون ئەم کەیسە هی ئەموانە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن پێکەوە خەمی ئەنفالکراوان هەڵبگرن چونکە ئەمە بەڵگەی زیندوە دوورنیە دەرفەتی وا لەدەست بدەین جارێکیتر هەلی وا بێتەوە بەردەست لە بیابان لەسەر گۆڕەکان داواکاری گەلی کوردی ستەم لێکراو بدەن بەڕووی جیهانداو داوای مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن داوای سەربەخۆیی کوردستان بکەن بڵێن چۆن دڵنیابین لەوەی جارێکی تر تاوانی هاوشێوەمان ڕووبەڕوو نابێتەوە بڕۆن بەدیار ئێسک و پروسکی کەسوکارەکانمانەوە بن بۆ ئەوەی بەڵگەکان ون نەبن، فیلم سازو وێنگرە بەناوبانگەکان ببەن بۆ ئەوەی بەڵگەکان دۆکیۆمێنت بکرێت ،لەبەرئەوەی گەلانی دونیا بەم بابەتانە توانیویانە سەربەخۆی بەدەست بهێنن و ببنە خاوەن کیان و قەوارەی سەربەخۆ ، دڵنیا بن بەمە دڵسۆزی خۆتان ئەسەلمێنن بەمە ساڕێژی بەشێک لە برینی کەس وکارو بەجیماوانی ئەنفال ئەکەن ئاخر ئەمە هەر بەئێوە ئەکرێت ئێمەی کەس وکاری ئەنفالکراوان ئەڕۆین و تاوێک لەبیابان ئەبین و کەس گوێمان لێناگرێت بۆیە تکاتان لێ ئەکەین بەگرنگیەوە لەم کەیسە بڕوانن ئاخر ئەگەر بەڵگەکانی ئەنفال و جینۆسایدی ئەم گەلە وون ببێت دوای ۳۱ ساڵی تر نەوەکانمان چۆن ئەم تاوانە باس بکەن، بۆئەوەی بەڵگەو دۆکێۆمێنتەکانی تاوانی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان وون نەبێت تکایە فریاکەون.

هێمن به‌هجه‌ت
کوڕی ئەنفالکراو
ئەندامی ڕێکخراوی "ئەمەک" بۆپرسی ئەنفال

نوێترین نوسینەکانی هێمن به‌هجه‌ت

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌