تاوانی ناو زڕاندن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
وتار/
03/07/2019
864 جار بینراوە
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
تاوانی ناو زڕاندن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
پارێزەر/ لوقمان مصطفی صالح
هه‌موو تۆمه‌ت و ناوزڕاندنێك به كه‌سی به‌رامبه‌ر تاوان
دروست ده‌كات، هەروەها جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئازادی راده‌ربڕین و بۆچوون و ره‌خنه‌گرتن
له‌گه‌ڵ تۆمه‌ت باركردن و ناوزڕاندن، له‌كاتی ئاخافتندا ئاساییه بوترێ فڵانە وه‌زاره‌ت
یاخود فڵانە فەرمانگە گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوبردن و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی تێدایه ئه‌مه
ئازادی راده‌ربڕینه، به‌ڵام ئاسایی نیه بوترێ وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته یا بەڕێوەبەری
ئەو فەرمانگەیە گه‌نده‌ڵه‌و پاره به‌هه‌ده‌ر ده‌دات ئه‌مه تاوان دروست ده‌كات ئازادی
راده‌ربڕین نیه، به‌ڵكو ناوزڕاندن و تۆمه‌ت دروستكردنه ئەگەر بەڵگەی بەڵمووس نەبێ.
بەڵام،، ئەوەی جێی سەرنجە..بڕیاری دادگا په‌یوه‌ندی نیه
به‌ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتنه‌وه به‌ڵكو هه‌موو تاكێك له‌م نیشتمانه هەر
وەک چۆن بانگەشەی دیموکراسی دەکرێ مافی ئازادی راده‌ربڕین و بۆچونی هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و سنوره‌ی كه‌بۆی دیاری كراوه به پێی ده‌ستور،ئاواش هه‌موو ئه‌م مافانه‌ی تاكیش
پارێزراوه له ووڵاته‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازادی راده‌ربڕینه بوو به تۆمه‌ت
و تاوان ئه‌وا بڕیاری دادگا ده‌یگرێته‌وه و سزاده‌درێت.تارق حەرب شارەزا لە بواری
یاسا دەڵێت: ئەو بڕیاره‌ی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی به‌غدا کە پێش ماویەک ده‌ریكردووه
له‌باره‌ی ناوزڕاندن و تۆمه‌ت دروستكردن له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڕیارێكی
دروسته‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسای سزادانی عیراقیدایه.
لەبەر ئەوەی هەر وەک جنێودان‌و تانەتەشەر لە ڕێگەی كەناڵە جیاوازەكانی ڕاگەیاندنەكانەوە بە هەرسێ
جۆرەكەی (بینراو و بیستراو و نووسراو)، دەچێتە چوارچێوەی تاوانەكانی ڕۆژنامەگەری‌و
ئەنجامدەری تاوانەكە بەپێی دەقەكانی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە(35)ی ساڵی 2007ی هەرێمی
كوردستان سزا دەدرێت.
کەواتە..روودانی
تاوانی تۆمه‌ت و ناوزڕاندن گرنگ نیه به هه‌ر رێگایه‌ك بێت جا له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
فه‌یسبوكه‌وه بێت یاخود له ته‌له‌فیزیۆن یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تری راگه‌یاندنه‌وه
بێت، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ت و ناوزڕاندن بڵاوكرایه‌وه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌گشتی
ئه‌وا له‌م كاته‌دا ئه‌بێنه هۆی قورستربوونی تاوانه‌كه و زیادبوونی سزاكه‌ی له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه زۆرترینی خه‌ڵك ده‌یبینێت و ته‌ماشای ده‌كات.
بەڵام.. ئایا چۆن ئه‌م تاوانه ده‌سه‌لمێنرێت و چۆن بگه‌ن
به‌كه‌سی تاوانبار؟ نه‌گه‌یشتن به‌كه‌سی تاوانكار ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه تاوان
رووینه‌داوه به‌ڵكو ئه‌مه كارێكی ئابڕوبه‌ره‌و ده‌بێت لًێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكرێت و به‌دوایدا بگه‌ڕێن ئه‌مه‌ش له‌زۆربه‌ی تاوانه‌كاندا
رووده‌دات كاتێك كه‌سی تاوانكار بزر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌تاوانی گه‌وره‌ی وه‌كو ئیرهاب
هه‌ندێك جار ناتوانرێت بگه‌ین به‌كه‌سه تیرۆرسته‌كه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.
بۆیە
سه‌لماندنی روودانی تاوانی تۆمه‌ت و ناوزڕاندن له‌سه‌رماڵپەری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
كارێكی قورسه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌لماندنی تاوانه‌كه و روودانی تاوانه‌كه
دوو شتی جیاوازن له‌یه‌ك.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌موو تۆمه‌ت و ناوزڕاندنێك له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
فه‌یسبوك و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و هاوشێوه‌كانی ده‌بێته هۆی توندكردنی تاوانه‌كه‌و
زیادبوونی سزاكه‌ی به‌پێی یاسای سزادانی عیراقی.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یرقدار وته‌بێژی پێشوتری ره‌سمی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فیدڕاڵی دەڵێت: ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه له‌دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی
به‌غدا-ره‌سافه له‌دووایین بڕیاریدا فه‌یسبووكی به‌یه‌كێك له‌ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندن
داناوه‌و، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش هه‌موو یاساكانی
راگه‌یاندنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت و ده‌یگرێته‌وه. هەر بۆیە ئەو بڕیاره‌ی
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی به‌غدا کە پێش ماویەک ده‌ریكردووه له‌باره‌ی ناوزڕاندن و
تۆمه‌ت دروستكردن له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڕیارێكی دروسته‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسای
سزادانی عیراقیدایه.
چونکە دادگاكان تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەفه‌یسبوكیشەوە وه‌كو
لایه‌نێكی راگه‌یاندن هه‌ژمار ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گاته به‌رده‌ست گشت كه‌سێك
و ئێستاكه له‌جیهاندا به‌ربڵاوترین رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌و ده‌بێت رێوشوێنی یاسایی
توندوتۆڵ له‌گه‌ڵیدا بگیرێته به‌ر بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی تۆمه‌ت و ناوزڕاندن.
نوێترین نوسینەکانی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
18/08/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
31/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
03/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
08/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/05/2020