متمانەبەخۆبوون

وتار/ 03/07/2019 29565 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

متمانەبەخۆبوون

ئارام مجید شەمێرانی
یەکێک لەتایەتمەندیە دەروونی و کەسایەتیەکانی مرۆڤی سەرکەوتوو متمانەو باوەڕ بەخۆبوونە، لەهەرکات و ساتێک و لەهەرکارێکدا مرۆڤ متمانەی بەخۆی هەبێت بێگومان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.
متمانەبەخۆبوونیش : بریتیە لە حاڵەتێکى هەستیارى دەروونى کە ڕەنگ دەداتەوە لە گوفتارو هەڵسوکەوتى ڕۆژانەى هەموو تاکێکدا،وە بریتیە لە کۆمەڵێک بیروڕا لاى تاک کە گەشتووەتە پلەى توانەوەى لە ناخداو (متمانە)ى لێ پێکهاتووەکە کەسەکە بەزمان دەرى دەبڕێت و لەدڵدا دەچەسپێت و لاشە بەکردار نیشانى دەرەوەى دەدات.
متمانە بەخۆبوون لەناخدا دروست دەکرێت و گەشەى پێدەکرێت وزیاد دەکرێت واتە متمانە بەخۆبوون سەرەتا حاڵەتێکی دەرونییە و دواتر لەسەر بنەمایەکی دەروندروستی کەسایەتی بەهێز و متمانە بەخۆبوون بەرهەم دێت، ئەو مرۆڤانەی باوەڕیان بەخۆیان هەیە ئەگەر لەکارێکدا سەرکەوتوونەبن خێرا متمانە بەخۆیان دەکەنەوە و سەرکەوتن بەدی دێنن و بەردەوام لەهەوڵدانن بۆ سەرکوتن، تەنانەت ئەدیسۆن هەزار جار هەوڵی دا تا ڕوناکی دروست بکات بەڵام سەرنەکەوت،لێیان پرسی هەزارجار هەوڵتدا شکستت هێنا،وتی من هەزار جار هەوڵم داوە، دواجار متمانەی بەخۆی هەبوو تاگەشتە دروست کردنی ڕووناکی و سەرکەوت.
ئەگەر ئاوڕێک لەمێژوو بدەینەوە دەبینین زۆر بەی ئەوکەسانەی بوون بەزانا و داهێنەر یان سەرکردەو ڕابەر ئەوانە بوون متمانەیان بەخۆیان و کەسایەتی و هەوڵدانەکانی خۆیان بووە تادواجار گەشتون بو ئەنجامەی بەدەستیان هێناوە.
کەواتە ئەوانەی متمانەیان بەخۆیان هەیە تەنیا سوودیان بۆ خۆیان نیە، بەڵکو سوود بەتەواوی مرۆڤایەتی دەگەیەنن بەهۆی بەرهەم و داهێنان و سەرکەوتنەکانیان کەبەرهەمی متمانە بەخۆبوون بووە.کەواتە متمانە بەخۆبوون نیشانە و کلیلێ سەرکەوتنە،لەدونیای ئەمڕۆدا چەندین کەسایەتی بەهێز دەرکەوتوون کار لەسەر بەهێزکردنی متمانەبەخۆبوون دەکەن و چەمکی متمانەبەخۆبوون لە زانستەکانی دەروونناسی و کۆمەڵناسیدا پانتاییەکی فراوانی داگیرکردووە.
کەواتە هەر مرۆڤێکێک متمانەی بەخۆی نەبێت لەژیانیدا شکست دەهێنێت.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌