كه‌ناڵی NRT4 و چه‌ند سه‌رنجێك
وتار/
27/06/2019
1239 جار بینراوە
عومه‌ر ره‌شید
كه‌ناڵی NRT4 و چه‌ند سه‌رنجێك
عومه‌ر ره‌شید
له‌وانه‌یه بایی ئه‌وه‌نده سه‌یری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی
چوارم كردبێت كه بتوانم به‌بۆچوونی خۆم چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه باس
بكه‌م، ئومێده‌وارم ئاسایی لێم وه‌ربگیرێ، به‌و ئه‌زموونه زۆره‌ی له‌بواری ئیعلامیی
و ئیسلامییشدا هه‌مه ئه‌و مافه به‌خۆم ئه‌ده‌م، پێش هه‌موو شتێك ده‌ستخۆشیم بۆ یه‌ك
به‌یه‌كی كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه هه‌یه‌و ئومێده‌وارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو سه‌ربه‌رز
بن، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ بڵێم ته‌نها قسه له بینراوی سه‌ر شاشه‌كه‌ی ده‌كه‌م نه‌ك
ئه‌و كه‌سایه‌تی و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له پشتێتی:
یه‌كه‌م/ هه‌تا ئه‌م به‌رواره‌ی من ئه‌م پۆسته‌ی تیادا
ده‌كه‌م، به فیعلی كه‌ناڵێكی ئیسلامییه‌و دووره له‌چاوبه‌ست، وه‌ك سه‌ره‌تا ده‌وترا
(به‌ناوی ئیسلامه‌وه ده‌كرێته‌وه، بۆ لێدانی ئیسلام) واتا تێكڕای په‌خشه‌كه‌ی
دژایه‌تی ئیسلامی تیادا به‌دی ناكرێت به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت له ڕیكڵامه‌كانیشدا
نایه‌وێت سنووره شه‌رعییه‌كان ببه‌زێنێت.
دووه‌م/ ئه‌م كه‌ناڵه زۆر له په‌یام و سپێده ده‌چێت
واتا نه‌یتوانیوه ئه‌و دوو كه‌ناڵه تێبپه‌ڕێنێت، چۆن ئێن ئاڕ تی یه‌ك توانیوێتی
زۆر له‌كه‌ناڵه‌كانی تری هه‌واڵی تێپه‌ڕێنێت، هه‌ست ده‌كرێت به‌هه‌مان ڕیتمی ئه‌و
دوو كه‌ناڵه ده‌ڕوات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه خاڵیه له‌هه‌واڵ و سیاسه‌ت، ته‌نانه‌ت
هێنانی مه‌لاو شێوازی ئه‌دای وتاره‌كانیان ده‌قاو ده‌ق په‌یام و سپێده‌یه، له‌كاتێكدا
كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه ئیسلامییه‌كان له‌مێژه ئه‌و شێوازه‌یان تێپه‌ڕاندووه، كه
پێیان وایه ده‌توانن ته‌نها به‌و وتاره ته‌قلیدیانه كاریگه‌ریان هه‌بێت، وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك
وتی (جاری وایه مه‌لایه‌ك دێننه سه‌ر شاشه ته‌نها به‌وه‌یا ده‌زانی كه فۆتۆ نییه
كه ده‌می ده‌جوڵێت و چاوی ئه‌تروكێت).
سێیه‌م/ كاتێ به‌شێك له كلیپه‌كان ده‌بینی هه‌مان ئه‌و
كلیپانه‌یه كه له په‌یام و سپێده پێشتر لێدراو‌ن، بینه‌ر هه‌ست ده‌كات به‌رهه‌می
هونه‌ریی به‌تایبه‌تی له‌بواری گۆرانیدا شتی نوێ نابینێت، ته‌نها ئه‌و كلیپانه
تازه‌ن كه له‌به‌رنامه‌ی ئێوارانی ئێن ئاڕ تی چوار كه‌ت كراون، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی
پێشكه‌شكاره‌كه‌ی كاك هێمن پێنجوێنیه، كه ئه‌وه‌ش مه‌گه‌ر به‌زۆر به كلیپی هونه‌ری
ناوببرێن، ته‌نانه‌ت زنجیره‌كانیش یان ئێرانین یان توركین ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه
نه‌یتوانیوه دوو كه‌ناڵی ناوبراو تێپه‌ڕێنێت، واتا بینه‌ر نازانێت ئێن ئاڕ تی
چوار بۆ كرایه‌وه‌و ده‌یه‌وێت چی نه‌وتراو له‌و مه‌جاله‌دا بڵێت، ئومێده‌وارم به‌ڕێوه‌به‌رو
ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كه‌ناڵه خۆیان ئه‌وه بزانن.
چواره‌م/ ئێن ئاڕ تی چوار شپرزه‌ییه‌ك به په‌خشیه‌وه
ده‌بینرێت، واتا ئه‌و ته‌نسیق و ریتمه هونه‌رییه‌ی له ئێن ئاڕ تی دوودا هه‌یه
له‌مدا نابینرێت، جارێك له ریكلامی یه‌كێ له‌به‌رنامه‌كانداو له‌توڵه‌كه‌ی خوار
شاشه‌كه‌وه نووسرابوو فڵان به‌رنامه كاتژمێر 10:38 خوله‌ك، ئه‌مه له‌ڕه‌مه‌زاندا
بوو، كه ئه‌م كاته به‌م له‌تییه كارێكی هونه‌ریانه نییه.
پێنجه‌م/ حه‌زه‌كه‌م ئیتر ئه‌و عوزره له‌كه‌س قبوڵ نه‌كه‌ین
كه بوترێ سه‌ره‌تامانه، چونكه كه‌ناڵ هه‌بووه ته‌نانه‌ت له كوردیه‌كانیشدا یه‌كه‌م
ڕۆژ كه كراوه‌ته‌وه به‌به‌هێزی په‌خشی كردووه، كه‌واته نابێت عوزری تازه‌یی وه‌ربگیرێ
نه‌ك له ئێن ئاڕ تی چوار، به‌ڵكو له‌هه‌موو ده‌زگایه‌كی ئیعلامی، چونكه
ئاگاداربن په‌یجی وا هه‌یه بینه‌ری له‌زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان زیاتره‌و تازه‌شه، كه‌واته
لانیكه‌م ده‌بێن كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یجه‌كان تێپه‌ڕێنێت.
شه‌شه‌م/ باشتره كه‌ناڵه‌كه وه‌رزی دووه‌م ده‌ستپێبكات
و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م په‌خش بكات جا چ به‌رنامه بێت یان كاری هونه‌ری كه بۆ بینه‌ر
نوێبێت و سه‌رنج ڕاكێش بێت.
حه‌وته‌م/ ئه‌م كه‌ناڵه كۆمه‌ڵێ دیكۆری ته‌قلیدی و قه‌ره‌باڵغ،
له‌گه‌ڵ ستۆدیۆی داخراو، خنكاندوویه‌تی، زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانیان له‌ناو ستۆدیۆدان
ئه‌ویش ستۆدیۆی زۆر نه‌وعی نا، له‌كاتێكدا ده‌كرێت كامێرا بچێته ده‌ره‌وه چۆن له
ئێن ئاڕ تی دوو ده‌چێته ده‌ره‌وه.
هه‌شته‌م/ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له كه‌ناڵه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوون یان له په‌یام و سپێده‌وه پێشتر به‌رنامه‌یان هه‌بووه، زۆر
به‌كه‌می ده‌موچاوی تازه‌ی تیادا ده‌بینرێت، له‌كاتێكدا ده‌كرێت كه‌ناڵه‌كه واجیهه‌ی
تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌و دوو كه‌ناڵه به‌رنامه‌یان
هه‌بووه، هه‌رئه‌وانه‌ی پێشتر دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه‌وتویانه، ئه‌مه مانای
ئه‌وه نییه كه نابێت ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تییانه له‌وێ ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام ده‌كرێت
زۆرینه نه‌بن.
نۆیه‌م/ ئومێده‌وارم له‌م بۆچوونه‌مدا هه‌ڵه‌بم و نه‌مپێكابێت،
بڕواناكه‌م ته‌مه‌نی ئێن ئاڕ تی چوار درێژبێت، هه‌ست ده‌كه‌م وه‌ك ئێن ئاڕ تییه‌كانی
تر ته‌مه‌ن ناكات، دووباره ئه‌ڵێم حه‌زه‌كه‌م نه‌مپێكابێت.
..........بۆ جارێكی تر ده‌ستخۆشیم هه‌یه‌و هیوادارم
به دڵێكی فراوانه‌وه وه‌ربگیرێت و به دڵسۆزی بۆم ئه‌ژمار بكرێت، له‌وانه‌شه
قسه‌ی تریش هه‌بێت به‌ڵام پێموایه ئه‌مانه جه‌وهه‌رین.
نوێترین نوسینەکانی عومه‌ر ره‌شید