ئەوە ئێوە بوون
وتار/
15/06/2019
621 جار بینراوە
دیاری محهمهد
ئەوە
ئێوە بوون
دیاری
محهمهد
بۆ
ساڵیادی راگەیاندنی كۆمەڵ دەمەوێت رووبكەمە ئەندامانو لایەنگرانی ئەم حزبەو بڵێم
هەموو دەستكەوتو سەروەرییەكان موڵكی ئێوەیە، كۆمەڵی ئیسلامی چەندین قۆناغی سەختی
بڕیوەو چەندین قۆناغی سەختی تریشی لەپێشە، بەڵام ئەوەی لەم چەند ساڵەدا بۆمان دەركەوت
ئەندامان دەتوانن ئەو قۆناغە سەختانەش تێپەرێنن.
دەمەوێت
لەساڵیادی راگەیاندنی كۆمەڵدا ئەوەش بڵێم لەسنوری مەڵبەندی سلێمانیدا لەدوای هەڵسەنگاندن
سەرەڕاى بەشداریكردنی كەمی هاوڵاتیان لەپرۆسەی دەنگداندا، دەنگەكانی كۆمەڵ لەناو
شاری سلێمانی (3.3%) زیادیكردووە، ئەمەش مژدەی سەركەوتنە بۆ ئەندامان لەئەنجومەنەكانو
لقەكانو ناوەندو بەشەكان.
لەم
ساڵیادەدا شاهیدیی ئەوەتان بۆ دەدەین كەچەندینجار بەدرەنگانی شەو لەكارو چالاكیەكانتان
بەردەوامبوون خۆبەشەخشانەو لێبڕاوانە كارتان بۆ سەرخستنی لیستی كۆمەڵو كاری پەروەردەیی
كردووەو ئاگادارین كەچەند گەرمو گوڕانە ماڵەكانتان كردووەتە بارەگا بۆ كۆمەڵ.
هەموو
ئەم سەركەوتنانەش بەبێ ئاستەنگ نەبوونو بەربەستی زۆرمان شكاند، زۆر كێشەی لابەلا
هاتنە سەر ڕێگامان بەڵام بەهەوڵاو توانای ئێوە تێمانپەڕاندن، پێشتان دەڵێم
داهاتووشمان بێ ئاستەنگو كێشە نابێت، بەڵام ئیرادەی ئێمەو ئێوەش هێندە بەهێزە كەهەموو
ئەوانەش تێپەڕێنین.
گرنگ
نیە مرۆڤ لەكوێ بێت یان لەچ پۆستێكدا بێت، گرنگ ئەوەیە هەموان بەیەكەوە خزمەت بكەین.
ئێستاش كەلە كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵ نزیكدەبینەوە، گرنگ ئەوەیە هەمووان هەوڵی سەرخستنی
بدەینو گۆڕانكاری بەئاراستەی دەستكەوتی زیاتر بۆ گەشەكردنی كۆمەڵ بكەینو بیگەیەنینە
لێواری ئارامی پشت بەخوای گەورە.
لەكۆتاییدا
دەڵێم 31ی 5 ساڵیادی راگەیاندنی كۆمەڵی ئیسلامی پیرۆزبێت لەتەواوی ئەندامانو دەنگدەرانی
كۆمەڵ بەگشتیو بەتایبەت لەسنوری مەڵبەندی سلێمانی.
نوێترین نوسینەکانی دیاری محهمهد