ئايە كۆمەڵى ئيسلامى كە نە بۆتە رەقەمێكى گەورە ھي پاشگرە ئيسلاميەكەيەتى ؟!

وتار/ 02/06/2019 826 جار بینراوە

مەڕوان گەڵاڵى

ئايە كۆمەڵى ئيسلامى كە نە بۆتە رەقەمێكى گەورە ھي پاشگرە ئيسلاميەكەيەتى ؟!

 
نەبونى كۆمەڵ بە ڕەقەمێكى گەورە بە بۆچونى من پەيوەستە بە چەند خاڵێك،
ھەندێ ھۆكار دەرەكين وەھەندێكيش ناوخۆين من ئاماژە بەھەندێكيان دەكەم
يەكەم : پەيوەستە بە مێژوى دروست بونيەوە ، بۆ بەرگرى كردن لە مەزڵوميەتى نەتەوەكەى ، كاتێ ماموستايان ھەستيان بە زەرورەتى راگەياندنى حزبێكى ئيسلامى كرد،
حزبە علمانيەكان جەماوەرى كوردستانيان برابەش كردبوو ، بە ھەموو چين و توێژەكان.
دوەم : زۆرينەى خەڵكى كوردستان پەيوەستن بەم دوو حزبە دەسڵاتدارە ،لە روى مادى و معنەويەوە .
سێيەم : زۆرينەى خەڵك جياكارى دەكات لە نێوان حزبي ئيسلامى و ئيسلام ، بۆيە لاى زۆر ئاسايە لەخزمەت حزبێكى علمانيدابێت ،كە بەرژەوەنديەكانى خۆى لەوێ دە بێنێتەوە.
چوارەم : بونى چەندحزب و تێڕوانينێكى جيا ، بۆ خودى كارى ئيسلامى ، وە دژايەتى كردنى يەكتريش لەو پێناوەدا.
پێنجەم : سود وەرنەگرتن لەو دەرفەتانەى كەھاتوونەتە بەردەرگەمان .
شەشەم : بونى ھێزى چەكدارلەدەستى حزب ،كە زۆر جار بە ناحەق دژ بە تەوژمى ئيسلامى بەكار ھێنراوە.
حەوتەم : نەبونمان لە سەرچاوەى برياردان.
ھەشتەم : نەبونى سامانێك كە خزمەتى خەڵكى خۆت و جەماوريشى پێبكەيت.
نۆيەم : ڕەنگ نەدانەوەى ئەو بنەمائسلاميانەى كە حزبمان لەسەريان دروست كردوە ،لە ئۆرگانەكانمان .
دەيەم : سستى كاركردنمان لە ناو جەماوەر .
يازدەھەم : بونى لەمپەرى زۆر بۆ كارە ئيسلاميەكەمان ،كە دەيان پيلاندارێژراوە بەناحەق بۆ لێدان و سجن كردن و شھيد كردنى ئەندامان ،كە ھيچ ئەندامێكى ئەم حزبە لێ ى بێبەش نەبوە ھەرلەجەنابى م علي بابير تا برايانى مەكتەبي سياسي و سەرجەم ئەندامان ھەريەكەو بەقەد خۆى پشكى بەركەوتوە.
دوانزەھەم: كارى ئيسلامى واتە پەيوەست كردنى خەڵك بە حەڵاڵ و حرام ،و جولە كردنە بە پێچەوانەى حەزو ئارزوەكان ،كە زۆر قورسە ، ھەر بۆيەش پێغەمبەران درودى خودايان لەسەر بێت ،گەر پۆلێنى خەڵكيان بكەين كەمترينى خەڵكيان لە گەڵدابوون.
سێزدەھەم : ھەڵسنگاندنى جەمعێكى ئيسلامى ھەڵەيكى كوشنديە بە زۆرى و كەمى شوێنكەوتوانى لەسەنگى مەحەك بدرێت ،
چەندى پابەندبون بە مبدەئەكان ورنگدانەوەى لە كارى رۆژانەى ماھيەتى ئەم جەمعە ديارى دەكات.
ئەوەو چەندان خاڵى تر ھۆكارن كە كۆمەڵى ئيسلامى رەقەمێكى گەورە نيە لە كوردستان ،كە پێم خۆش نەبوو ھەموو خاڵەكان باس بكەم ،ھەندێكيان بۆ ناو كۆنگرە جێدێڵم،
نوسينى ئەم بابەتەم بۆ بەرچاو رونى ئەندامانى كۆمەڵە ،كە حزبەكەمان نەبۆتە رەقەمێكى گەورە ،ھى پاشگرە ئيسلاميەكە نيە ھى ئەم خاڵانەو جەندانى ترن، كەبەربەست بوون لەبەردەم كۆمەڵ ، خوازيارم بابەتيانە ئەم بابەتە ھڵسەنگێنن .
دێمە سەر ئەوش كە پاشگرى ئيسلامى نەمێنى چى رودەدات
براتان مەروان گەڵاڵى

نوێترین نوسینەکانی مەڕوان گەڵاڵى

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌