له پێناو گێرانه‌وه‌ى ده‌یان ملیۆن دۆلار دا
وتار/
24/05/2019
627 جار بینراوە
دابان محه‌مه‌د
له پێناو گێرانه‌وه‌ى ده‌یان ملیۆن دۆلاردا
له چه‌ند مانگى ڕابردودا سه‌ربارى ناكارایى په‌رله‌مان له چاودێرى
كردن، پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت و بونى حكومه‌تى كار به‌ڕێكه‌ر! وه‌ك ئه‌ندامى
په‌رله‌مان، ئه‌ركى چاودێرى و دام و ده‌زگاكانى جێبه‌جێكردن(( حكومه‌ت))،
چاو‌دێر ى و دژه‌گه‌نده‌ڵى (( ده‌سته‌ى نه‌زاهه و دیوانى چاودێرى))
،ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریمان كردوه، كه‌م و كوڕى و به‌ربه‌سته‌كان هێنده‌زۆرن
مرۆڤ بێ ئومێد ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ((په‌رله‌مان زۆرینه‌یه‌كى بێ مانا،
داواكارى گشتى و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، له ژێر ده‌یان پرسیار و
كۆنترۆڵكراو، ده‌سته‌ى نه‌زاهه، ده‌یان كه‌موكوڕى و سه‌دان ره‌خنه تا
ئاستى زیاده‌بارى ده‌سته‌كه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى، حكومه‌تێكى به‌ناو كار
به‌ڕێكه‌ر! كه نه‌وت و ژێر زه‌وییه‌كه‌ى بۆ پارتى و سه‌ر ئه‌رز و
زه‌وییه‌كه‌ى بۆ یه‌كێتى میرات كراوه، كه‌له‌به‌رێك نه‌ماوه خۆى به
كۆڵێك گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان و دزییه‌وه پیا نه‌كردبێت))، سه‌ربارى
ئه‌وه‌ش نابێت بێ ئومێد بین، به‌تایبه‌ت له‌شانى كه‌سێكه‌وه بوین، فێرى
كردین له هیچ بار و دۆخێك‌دا بێ ئومێد نه‌بین، له‌مڕۆوه ئه‌و به‌ڵێنه‌ى
به‌خودا و خه‌ڵك و ده‌نگده‌ر و كاك نه‌وشروانمان داوه، له جێگه‌یه‌كه‌وه
به‌كردار ده‌ست پێده‌كه‌ین.....
سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر و جێگره‌كه‌ى....
له ئێستادا نزیكه‌ى 5 هه‌زار یه‌كه‌مى زانكۆ و په‌یمانگاكان
دانه‌مه‌زراون،ده‌یان هه‌زار ده‌رچوى زانكۆ و په‌یمانگاكان هه‌ن، به‌شێكیان
به وانه‌بێژ، به‌شێكیان به گرێبه‌ست، به‌شێكیان به خۆبه‌خش و به‌شى
هه‌ره‌زۆریان له‌ماڵه‌وه‌ن، له چاوه‌ڕوانى ده‌مه‌زراندندان، خۆیان و خێزان
و كه‌س و كاریان، سوێ چوه به‌دڵیاندا و له ده‌رگاى په‌رله‌مان و دام و
ده‌زگا و به‌پرسى حكومى و حزبى نه‌ماوه نه‌ده‌ن، تا ئه‌م ساته‌ش به‌بێ هیچ
به‌ڵێنێكى جدى و ئومێدێك ده‌نێردرێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام به
فه‌رمانى تایبه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى ، دامه‌زراندن بۆ 58 ى
گرێبه‌ست و 6 كه‌س له مه‌رزى باشماخ و 10 له فڵان و 40 له فڵان جێگه
ده‌رده‌كرێت، ئه‌سڵه‌ن كار گه‌یشتوه‌ته جێگه‌یه‌ك گومانده‌كرێت، هه‌ندێك
به‌رپرس بۆ كڕینى وه‌لائى ئه‌و كه‌سانه یان بۆ پاره له خواریشه‌وه ئه‌م
كاره بكه‌ن و جۆرێك له نوسینگه‌یان دانابێت.
به فه‌رمانێك
داواكراوه، كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، 613 دۆنم زه‌وى له كشتوكاڵیه‌وه، بخاته
سه‌ر شاره‌وانى، ئه‌م زه‌وییانه له‌سه‌ر جاده‌ى پشتوێنه‌ى كه‌لارن، كه
شوێنى ستراتیژین و به‌هاكه‌یان ده‌یان و بگره سه‌دان ملیۆن دۆلاره ((
ئه‌گه‌ر بخرێته سه‌ر شاره‌وانى)) به قوڵاى 100 مه‌تر دانراوه بكرێت به
بینا و باڵه‌خانه و شوێنى بازرگانى، بدرێت به هه‌ندێك كه‌س كه وه‌لائیان
بۆ باڵێكى ناو یه‌كێتیه، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه وه‌لائیان بۆ باڵێكى تر
ڕابكێشرێت ((له ڕێگه‌ى به‌رتیلى موڵك و ماڵى گشتى، كار بۆ به‌لاخستنى
ململلانێى ناوخۆیى حزبى ده‌كرێت)).
له ڕانیه هۆبه‌ى فێته‌رنه‌رى
ئه‌و شاره، كه له‌ناوجه‌رگه‌ى بازاڕدایه و به چه‌ند ملیۆن دۆلارێك
ده‌خه‌مڵێنرێت، ڕه‌زامه‌ندى و لارى نه‌بونیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى خزمى
به‌رپرسێكى حزبى شاره‌كه وه‌رى بگرێت، زه‌وى بۆ ته‌رخان بكرێت و
هۆبه‌یه‌كى تر دروست بكات، كه ڕوبعى ئه‌و پاره‌ى ده‌ستى ده‌كه‌وێت
تێناچێت.
خوێندنگه‌ى له‌یلاقاسم، له ناوجه‌رگه‌ى بازاڕى كه‌لار،
ته‌نیا شوێنى خوێندنگه‌كه به به‌هاى 20 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، به
بێ پارك و زه‌وییه‌كانى ده‌ور و پشتى ، ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش كراوه به
كه‌سێكى تاڵه‌بانى، تا له به‌رامبه‌ردا پارچه‌یه‌ك زه‌وى بۆ دابین بكه‌ن و
خوێندنگه‌یه‌كى له‌سه‌ر دروست بكات، له باشترین حاڵه‌تدا تێچوى
خوێندنگه‌یه‌ك 2 ملیۆن دلار زیاتر نیه....
به فه‌رمانى تایبه‌ت و
له ڕێگه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه، ده‌یان بیناى بازرگانى و
باڵه‌خانه له‌ناو پارك و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان قوت كراونه‌ته‌وه،
ناونیشانى ده‌یان زه‌وى گۆڕاون بۆ وه‌به‌رهێنان، سه‌دان عه‌رزه له
كرێدانه‌وه كراون به موڵك، ده‌یان جار ده‌ستكارى نه‌خشه‌ى پرۆژه‌كانى
وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كراون، ئه‌ڵبه‌ت له هه‌ولێر و دهۆك و ناوچه‌كانى تر
دوو به‌رامبه‌ر كراوه و له داهاتویه‌كى نزیكدا به گژى ئه‌وانیشدا
ده‌چینه‌وه(( ئه‌و هه‌موو باڵه‌خانه و پرۆژانه‌ى هه‌ولێر به هه‌وه‌نته
نیه)).
ده‌یان كه‌یسى هاوشێوه هه‌یه كه گومان ده‌كرێت، له‌و
كاته‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌بێت به سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ماوه‌ى مانگێك
یان زیاتر، به بڕیار یان فه‌رمانى تایبه‌ت به‌ڕێیان بكات، كه پێویسته
سه‌رجه‌م بڕیار و فه‌رمانه تایبه‌ته‌كان ڕابگیرێن تا پێكهێنانى حكومه‌تى
نوێ، هه‌روه‌ها ئومێده‌كه‌ین، دام و ده‌زگا خۆجێیه‌كان، له سه‌رپه‌رشتیارى
ئیداره، شاره‌وانیه‌كان فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵ و فه‌رمانگه مه‌عنیه‌كانى
تر، تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى نوێ پێك ده‌هێنرێت هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن((
به‌رپرسیار ده‌بن)) له ئێستاشه‌وه به هاوكارى هاوڕێیانم له فراكسیۆن و
هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ى تر كه دژى گه‌نده‌ڵین، ڕوبه‌ڕوى ئه‌م كارانه و
هاوشێوه‌كانیان ده‌بینه‌وه.
دابان محه‌مه‌د
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان
نوێترین نوسینەکانی دابان محه‌مه‌د