مەهێڵن شازادە لە (وڵاتی کافران) شت بکڕێت!

وتار/ 23/05/2019 748 جار بینراوە

كۆشـش ڕۆسـتـه‌م

مەهێڵن شازادە لە (وڵاتی کافران) شت بکڕێت!

كۆشش ڕۆسته‌م
موحەمەد بن سەلمان منداڵانی یەمەن لەبرسا دەکوژێت و بە سەروەتی موسڵمانان وێنە و بەلەم و خانوو (لە وڵاتی کافران) دەکڕێت!

دەستەواژەی (وڵاتی کافران) داهێنراوی مەدخەلییەکانە، ئەوان بوون ئیبداعیان کرد و وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوایان بە وڵاتانی کافر ناوبرد، چونکە ئەوان بە ئێستاشەوە پێیانوایە کە موسڵمانان نابێت بچنە ئەوروپا و ئەمریکا و ڕۆژئاوا، چونکە وڵاتی کافرانن، (بەڵام لەڕاستیدا سەرەڕای بوونی حکومەتگەلێکی نابەرپرس بەرامبەر هەندێک لە مافەکانی موسڵمانان، خەڵکانێکی زۆر باش لەو وڵاتانە دەژین، بەڵکو دەکرێت بڵێین زۆرینەی خەڵکەکەی باشن)، بەڵام هەر بە ڕاستی ئەگەر کافرن بۆچی وەلی ئەمرەکەتان ٤٥٠ ملیۆن دۆلار بە وێنەیەکی بێ گیانی بێ قیمەتی داڤینچی دەدات؟! هەر بەڕاستی ئەگەر کافرن بۆچی وەلی ئەمرەکەتان ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بە بەلەمێکی یەختیان دەدات؟! هەر بە ڕاستی ئەگەر کافرن بۆچی ڕێگە بە شازادەکەتان دەدەن خانوویەک لە فەڕەنسا بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بکڕێت؟! خانووی بۆ چییە؟! وەلی ئەمرەکەتان بەنیازە لە وڵاتی کافراندا بژی؟! هەر بەڕاست کڕینی دوو خانوو لەلایەن وەلی ئەمرەکەتانەوە لە لەندەنی پەیتەختی وڵاتێکی کافر بۆ چییە؟! ئەی لە کەناراوەکانی ئیسپانیا بۆچی خانوو دەکڕێت؟! فەتحی دەکات؟!

وەلی ئەمرەکەتان ئەڵێت، "٥١٪ لە خەڵکدا خەرج دەکەم و ٤٩٪ لە خۆمدا." یەعنی ئەگەر ملیارێک بۆ خەڵک بێت، ئەبێت ملیارێکیش بۆ ئەو بێت، باشە یەک بە چەن؟! کام لە خەلیفە و پێشەوایانی ئیسلام ئەو کارەیان کردووە؟! ٥٠ بۆ خۆم و ٥٠ بۆ خەڵک؟! باشە ٥١٪ لە چیا خەرج ئەکات؟! لە کڕینی چەک لە ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئیسپانیا؟! پار ساڵ یەک سەفەری کرد زیاتر لە تڕلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دۆلاری دۆڕاند؟! پێی بڵێن دەستی پێوە بگرێت، نەمێنێت ئێوەش نامێنن! بەبێ پارە شازادە یەک توری قوڕاوی ناکات!

خۆی ٤٩٪ لە خۆیا (یان خۆی و بنەماڵە ١٥ هەزار ئەندامییەکەی) خەرج ئەکات، یەعنی ئەوەنەی لە ئوممەتێکدا خەرجی دەکات ئەوەنەش لە خۆیا(ن) خەرج دەکات؟! وەڵا نەک پێغەمبەر (ص) و ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی لەناوماندا بوونایە، هەرگیز ئەوەیان قبوڵنەدەکرد! بەڵکو ئێستاش خەڵکێکی زۆر قبوڵیان نییە، ئەوەتا سیان لە ناڕازییەکان دوای ڕەمەزان گەردنیان پێشوازی لە پەتی سێدارە (شمشێری سەرپەڕاندن) دەکات!
وێنەکەش: لوتکەی جی ٢٠، (وەلی ئەمر)ێکی موسڵمانکوژی (دۆستی وڵاتانی کافر) لەکاتی وێنەی بەکۆمەڵدا کەس سەلامێکی لێ نەکرد.

نوێترین نوسینەکانی كۆشـش ڕۆسـتـه‌م

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌