داب و نەریتەكانی حزبایەتی
وتار/
04/08/2016
591 جار بینراوە
شوان رابەر
بەگشتی كاری حزبی وحزبایەتی كردن بەشێوەیەكی گشتی ئەم جۆرە
داب ونەریتە خراپانەی تیایە ، هەرچەندە بەپێی ئایدۆلۆژیا و رێكار وشێوازی بەرێوەبردنەوە
لە حزبێك بۆ حزبێكی تر دەگۆرێ ، وەلێ ئێمە بە كورتی لێرەدا هەندێ لەو داب و نەریتە
خراپانەتان بۆ دەخەینە روو كە باون كە ئەمانەن. - دەستەگەری : حزبەكان وحزبایەتی
كردن دەستەگەری (تكتل) ی تیایە كەم تا زۆر، گچكە یا گەورە لەسەر بنچینەی ناوچە و
هاوپیشە و هاوئاست و كۆن و نوێ وئۆرگان و.... هتد دەستەگەری هەیە . - پشت گرتن :
لەنێو هەموو حزبێك كەم تا زۆر لەسەر هەموو ئاست و ناوچە و ئۆرگانەكان هەندێك
هاوكاری وپالپشتی هەندێكی تر دەكەن ، بەتایبەت لەسەر ئاستی سەرۆكی حزب و مەكتەبی سیاسی
، بۆیە زۆر جار هە ندێ كەس سود لەم دەرفەتە وەردەگرێ و بەهۆی ئەم پالپشتیە گەورە
دەبێ و دەردەكەوێ نەك تەنها بە توانای خۆی ، بەپێچەوانەوەش خەلكێك هەرچەندە بە
توانا بێ ئەگەر لەلایەن ئەمانەوە پالپشتتی نەكرێ تەواو سەرناكەوێ . - لێك بەفێل
بوون : لە زۆرێك لە حزبەكان ئەوەش تا راددەیەك هەیە كە چەندان كەس لەسەر ئاستی سەركردایەتی
و بنكردایەتی و دامودەزگاكان وەكو پێویست لەگەل یەكتردا راست و ساغ و تەبا نین ، هەرچەند
لە كۆبونەوەكان پێكەوە دادەنیشن و نەخشە دادەرێژ ن، كەچی لەپەنا لە یەكتر دەخوێن ،
ململانێی یەكتری دەكەن ، زەڕبە لە یەكتری دەدەن ، دەستەگەری و پیلانگێری لە دژی یەكتر
دەكەن ، یەكتر دەشكێنن، كۆسپ و تەگەرە بۆ یەكتر دروست دەكەن ، داو لەیەكتردا دەنێنەوە،
... زۆر كاری خراپ و ناشایستە بەرانبەر بەیەكتری دەكەن .
نوێترین نوسینەکانی شوان رابەر