دیموکراسیەکەی ئەوانیش تیرۆر بەرهەم دێنێ
وتار/
15/03/2019
705 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
دیموکراسیەکەی ئەوانیش تیرۆر بەرهەم دێنێ
کاتێک دیموکراسی بەهەڵە لەدایک دەبێت،هەڵەش بەرهەم دێنێ!
کاتێک دیموکراسی دەکرێت بەکاڵا،مەرج نیە بۆ هەموو باڵایەک ببێت!
کاتێک دیموکراسی لەخشتە دەبرێت، مۆبۆکراسێ بەرهەم دێنێت!
کاتێک دیموکراسی ئاوێتەی تێرۆر دەکرێت،تێرۆر و تێرۆری دیموکراسی لێدەکەوێتەوە!
کاتێک دیموکراسی بەهەڵە ئاوس دەبێت، نەوەی دیموکراسی تێرۆر لەدایک دەبێت!
کاتێک دیموکراسیەکەی ئەوان لەدەرەوەی ئیسلامە، تیرۆری دیموکراسی بەرهەم دێنێ!
هەموو هەڵەبیرکردنەوەیەکی ڕۆژئاوا لەئیسلام و هەموو ترسێکی ڕۆژ ئاوا لەئیسلام،باش تێگەشتنیان لەدیموکراسیەکەی خۆیان تیرۆر لەمنداڵدانی دیموکراسی خۆیاندا گەشە پێدەدات، ئەوەتا دیموکراسیەکەی ئەوانیش تیرۆر و تیرۆرستی بەرهەم هێنا،کەواتە هەموو تیرۆرستە بەناو ئیسلامیەکان بەرهەمی دیموکراسیەکەی ئەوانە،ئەوان دەیانەوێت بەدیموکراسی،ئیسلام ناشیرین بکەن و لەخشتەی بەرن،بەڵام هەر دیموکراسیەکەی خۆیانە تێرۆر و تیرۆرست بەرهەم دێنێت، ئەوەی گرنگە دوای ئەم ڕووداوەی نیوزلەندا کەلەنێو مزگەوتەکاندا ڕوویدا دەبێت خوێندنەوەیەکی دیکەو نوێتر بۆ تیرۆر و دیموکراسی ڕوژئاوا بکرێت، ئەم ڕووداوە قیزەونە ڕێڕەوی دیموکراسی کردە دوو بەشەوە، دیموکراسی پێش ڕوداوەکەی نیوزلەنداو دیموکراسیەکەی پاش ڕووداوەکەی نیوزلەندا،ئەم کارە تیرۆرستیە ڕووی ڕاستی تیرۆر و دیموکراسیەکەی ڕۆژئاوای هەڵماڵی،چونکە دیموکراسیەکەی ئەوانیش تیرۆر بەرهەم دێنێت.
ئارام مجید شەمێرانی
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020