مافی ژن لەنێوان ئیسلام و وڵاتانی خۆرئاوا
وتار/
14/03/2019
1309 جار بینراوە
نهجیبە رەسول قەلاوەیی
مافی
ژن لەنێوان ئیسلام و وڵاتانی خۆرئاوا
نهجیبە
رەسول قەلاوەیی
8/3/1908 بیرەوەریەکی تاڵە لە مێژووی مرۆڤایەتی بەگشتی و ژن
بەتایبەتی لەبەر ئەوڕوداوەی کە لەوڕۆژەدا ڕویدا،
ئافرەتان
لە ئەمریکاو ئەوروپا و هەموو شوێنێکی دونیا کە ئیسلامی پیرۆز تێیدا غائیب بوو ،
لەباروو دۆخێکی سەخت و دژواردا دەژیان و ڕۆژگارێکی تاڵیان بەسەر دەبرد لە سایەی
جەهلی کۆمەڵگاکانیان ،
لەهەمو
مافەسەرەتاییەکانی ژیان بێبەش بوون و بەچاوێکی کەم و سوک سەیر دەکران ،
تەنانەت
لە حەقی کرێکاری خۆیان نیوەی موچەی پیاویان پێ ئەدرا کە لەیەک کارو پیشەدا هاو بەش
بوون ،
ناعەدالەتی
و زوڵم گەیشتبوە لوتکە کە هەندێک لە ئافرەتان هەستان بەبەرەنگاربونەوەی ئەو زوڵمە
و ناڕەزییان دەربڕی و خۆپێشاندانیان ئەنجامدا ،
لەکاردانەوەدا
خاوەن کار لەکارخانەکەدا ئاگری تێبەردان و هەمویان سوتان و مردن ، ئەو ڕوداوە بوە
هۆی وشیاربونەوەی ژنان و جوڵانەوەو بەرپابوونی شۆڕشێکی گەورەی ئافرەتان لە
ئەمریکاو ئەوروپا لە گەڵ دژایەتی کردنی کلتورو کۆمەڵگاکانیان بۆ ئافرەت بەڵام
بەردەوام بون
هەندێک
خەڵکی ڕۆشنبیر لە پیاوان و نوسەرو خەڵکانی سیاسی و زۆر لە چین و توێژەکان بونە پاڵ
پشتی داواکاریەکانیان ،
دواجار
لە دونیادا ژنان تا حەددێک گەیشتن بەزۆربەی خواستە ماددی و سیاسی و ڕۆشنبیری و
کۆمەڵایەتی یەکانیان ،
بەڵام
هێشتا تینوی ژیانێکی بەختەوەرانەی ڕاستە قینەن کە جگە لە دینی خوداو ئیسلامدا بونی
نیە ، بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی .
بۆیە
ئێستا لە دونیادا سەرهەڵدانێکی تر هەیە کە ڕوکردنە ئیسلامە لە ئەمریکاو ئەوروپا
بەتایبەتی ئافرەتان زیاتر بەرەو ئیسلام دێن و بەختەوەری و مافە ڕاستەقینەکانی
خۆیان لە ئیسلامدا دەبیننەوە …
نوێترین نوسینەکانی نهجیبە رەسول قەلاوەیی