حکوومەتی مرۆکوژ

وتار/ 25/02/2019 586 جار بینراوە

رێبین فه‌تاح

حکوومەتی مرۆکوژ
رێبین فه‌تاح
ئێستا زۆر لەو ئۆتۆمبێلانەی لەبازاڕەکانی کوردستان دەفرۆشرێن، ئۆتۆمبێلی لەکارخراوی وڵاتانن، بەهۆی لەدەستدانی مەرجەکانی سەلامەتی لەکارخراون و ڕێگە بە بەکارهێنانیان نادرێت. ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجەکانی سەلامەتی لەدەست دەدەن، چیتر شایانی بەکارهێنان نین، چونکە سەلامەتی مرۆڤ دەخەنە مەترسییەوە. کوردستان کە لەسایەی حکوومەتی هەرێمدا بووەتە زبڵدانێکی گەورە، زۆرترین ئۆتۆمبێلی لەکارخراوی تێدا ساغ دەکرێتەوە.

حکوومەتی خەڵک بەوە دەناسرێتەوە کە سەلامەتی خەڵک لەپێش هەموو شتێکەوە دادەنێت، حکوومەتی هەرێم چونکە حکوومەتی دژەخەڵکە، خەڵکی کوردستان دەخاتە خزمەت پارەوە، پارەیەک بۆ گیرفانی چەند مافیا و چەتەیەکی ئابووری.

تا دێت ڕووداوەکانی هاتووچۆ و قوربانییەکانی بەرزتر دەبێتەوە، حکوومەتی هەرێم لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆوە، جارێکی تر شوفێران واتە خەڵک تۆمەتبار دەکات و هۆکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆ بۆ تیژڕەوی و سەرپێچی شوفێران دەگێڕێتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بوێری ئەوەیان نییە ددان بەڕاستییەکەدا بنێن کە حکوومەتەکەیان پارچە ئاسنی فڕێدراو بەناوی ئۆتۆمبێلەوە هاوردە دەکات بۆ مرۆکوشتن!

- وێنەکە ئێستای بازاڕی ئۆتۆمبێلە لەهەولێر. ئەوە چەند ڕۆژە من بەدوای ئۆتۆمبێلێکدا دەگەڕێم و پەیدا نابێ، ئۆتۆمبێلمان پێ ناکڕێ، خۆدەتوانین شەڕی خۆمان بە بازرگانانی خوێن بفرۆشین!

شەڕ لە بەتاڵی باشتر نییە، ئەمن شەڕی خۆم لەپڕیدا دەکەم. ئەو شەڕەی لە بەتاڵیدا دەکرێ، شەڕ نییە.                                  

نوێترین نوسینەکانی رێبین فه‌تاح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌