شەڕ و گێچەڵی یەكێتی!

وتار/ 24/02/2019 669 جار بینراوە

كامەران عەلی

شەڕ و گێچەڵی یەكێتی!

كامەران عەلی



ئەوەی سەیری ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی  بەتایبەتی "كەناڵی گەلی كوردستان" و پەیجە ڕەسمی و سێبەرەكانی ئەو حیزبە بكات، وا هەست دەكات گۆڕان نانەخۆرەو مزوری ئەو حیزبە بووە و ئێستا یاخی و سفرە دڕ دەرچووە!، نیگەرانی و هێرشی یەكێتی بۆ سەر گۆڕان لە ساڵی (2014) و دوای رێككەوتنی بەشداربونی لەكابینەی هەشت داو، ئەمجارەش دوای ئەم رێككەوتنە، زۆر جیاوازترە لە شەڕ و دەمەبۆڵەكانی پێشوتر.


ئەم جارە و ئەم دوو هێرشە توندە لە دووكاتی جیاوازدا و لەسەر یەك بابەت (ڕێككەوتن و نزیك بونەوەی پارتی و گۆڕان) ئەوەمان پێ دەڵێت: كە ئەم هێزە زۆر خۆپەرست و شەڕەنگێز و چاوچنۆك و حەسودە، خۆ دیارە كە خەمی ئەو تەنها خەمی كولێرە چەورەكەی چەند سەركردە و بنەماڵە و چەند مشەخۆرێكە كە ساڵانێكی زۆرە زۆر سودمەند بوون لە نزیكی و ڕێككەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ پارتی و تا سنوری تەقین، تەقیون بۆیە ئێستا وا ماسیون!.

 ئاخەر هەموو كەس دەزانێت خاوەنی هیچ پڕۆژە و كارنامە و مەرجێك نەبوون بۆ بەشداریی و شەراكەتتان، جگە لە شەراكەت لەسەر قۆرغكاریی سامانی سەر زەوی و ژێر زەویی ئەو میللەتە بەش مەینەت و ڕەش و ڕووتە، بەپێچەوانەوە ئەمە دوو جارە‌ بزوتنەوەی گۆڕان یەك مەرج و داواكاری بەرژەوەندی تاكە كەسی نەبووە نە بۆ خۆی و نە بۆ هیچ بەرپرس و سەركردەیەكی و بگرە شەڕی پێشمەرگە و جەماوەر و دەنگدەرەكانی تۆش و ئەوانی تریش دەكات.

بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان هێزێكی سیاسی و بزوتنەوەیەكی جەماوەری سەربەخۆ و سەر بەخەڵكە و ئێوە هیچ مافی نیگەرانی و لۆمە و سوكایەتیان نییە، وەك وتراویشە "ئەوەی ماڵی لە شوشە بێت با بەرد نەگرێتە ماڵی خەڵكی".

ئاخر سەرباری ئەو هەمووە پەیمانشكێنی و دوو ڕووی و ساختەكارییە هێشتا ئێوە خۆتان پێ مەغدور و نیگەرانە؟!. مالكم كیف تحكمون؟!.

نوێترین نوسینەکانی كامەران عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌