ژمێریاری

وتار/ 24/02/2019 8320 جار بینراوە

ھاوژین عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د

ژمێریاری
*ھاوژین عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
وەک لە پۆستی پێشووترم بەڵێنم دا ھەرجارەو لەسەر بابەتێ بە پێی پسپۆریمان سوود بە ھاوڕێکانمان بگەیەنین ئەمجارە لەسەر ژمێریاری قسە ئەکەین:-

بەشی یەکەم :-

سەرەتا بە چیرۆکی وەزیری داراییەکە دەست پێ ئەکەین :- ئەگێڕنەوە لەم عێراقەی خۆمان جاریکیان وەزیری دارایی پێویستی بە ژمێریارێک دەبێت و راگەیاندن بڵاو ئەکاتەوە و نزیکی ١٠٠ دەرچووی بەشی ژمێریاری فۆڕم پڕ ئەکەنەوە و وەزیر بڕیار دەدات خۆی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکات و یەک یەک بانگیان دەکاتە ژورەوە یەک پرسیاریان لێ دەکات و دەڵێ لە دەرگاکەی تر بچنە دەرەوە :-

پرسیارەکەش ئەمەیە دەڵێت دوو زەڕبی دوو دەکاتە چەند ؟ زۆربەیان بە پێکەنینەوە دەڵێن دەگاتە چوار نزیکی ٧٠ کەسیان بەڕێ دەکات ھەمان وەڵام ئەدەنەوە و واش تێ ئەگەن وەزیر شۆخیان پێ ئەکات...

دواجار کەسێک دێتە ژورەوە ھەمان پرسیاری لێ دەکات و ئەویش دەڵێ حاسیبەیەکم بدەرێ وەزیریش دەیداتێ لە حاسیبەکە دەنووسێ دوو زەڕبی دوو یەکسانە بە چوار ...یەکسەر وەزیرەکە ئەو وەردەگرێت و دەڵێ ژمێریار دەبێ ئاوا بێت و قەت بۆ کۆکردنەوەو لێدەرکردن و تەقسیم و زەڕب نابێ بە مێشک بیکات و بەڵکو دەبێ بە حاسیبە بیکات...

ئینجا تۆش ئەگەر لە شوێنی ژمێریاریت و محاسەبە ١٠ ئەلفێک پڕ ئەکەیتەوە یان لە کۆمپانیایەکیت و میزانیەیەک کۆ ئەکەیتەوە یان کاسبێکی بازاڕیت ھەرگیز بە مێشک ئەو کردارانە مەکەو پەنا بەرە بەر حاسیبە ...

ھەر سەبارەت بە زانستی ژمێریاری ھەمووان پێویستە شارەزایمان لە بانک ھەبێت بۆیە بە کورتی باسی بانک ئەکەین :-

لە کوردستان ئەم جۆرە بانکانە ھەیە :-
١- بانکی ناوەندی :- ئەم بانکە ھەڵدەستێت بە سەرپەرشتی کردنی سیاسەتی دڵنیایی لە دەوڵەت ، وە چاودێری ھەموو بانکە بازرگانیەکان دەکات ، وە راوێژکاری دەوڵەتە بۆ پارە نەختینیەکان ...وە ھەموو کردارە بانکیەکان دەکات..

٢- بانکی بازرگانی :- ھەڵدەستێت بە وەرگرتنی پارەو دانەوەی بە مەعمیلێکی تر و کاغەزە داراییەکان و سلفە دان و اعتمادی المستندی و گرەنتی ...عادەتەن ئەم بانکانە بۆ ماوەی کورت ئیش دەکەن و لە ساڵێک زیاتر نیە کردارەکانی..

٣- بانکی وەبەرھێنان :- کاری ئەم قەرز دانی ماوەی درێژەو پارە بە گەرخستنە لە پرۆژە پیشەسازی و بازرگانیە گەورەکان...

٤- بانکە ئیسلامیەکان :- وەک بانکە بازرگانیەکانن بەڵام ئەو سوودەی دەچێتە سەر پارەکە جیاوازەو ئەم بانکانە ھاوبەشی دەکەن و جیاوازن لە شێوەی سوود ....

٥- بانکی پاشەکەوت کردن :- ئەم بانکانە قەرز دەدەن بە شێوەی ئەوەی کەسێ پارەێ لە دا ئەنێ دەیدەنەوە بە مەعمیلی تر بە سوودی زیاتر...

٦- بانکە پسپۆرەکان کە بازرگانین :-
ئەم بانکانە پشت بە پارەی ناوخۆ دەبەستن و لەو بوارەی خۆیدا سەرفی دەکەنەوە وەک :-
ا- بانکە کشتوکاڵیەکان
ب- بانکە پیشەسازیەکان
ج- بانکەکانی خانووبەرە

دێینە سەر بابەتی حساب کردنەوە ، کە دەچینە بانکێک پێمان دەڵێن حسابی جاری ئەکەیتەوە یان تەوفیر ....بۆ ئەوەی بزانین ئەمە چیە با بۆتان باس بکەم :-

١- حسابی جاری :- ئەمە وەک ئەوە وایە لە قاصەیەک بێت لە ماڵی خۆت چونکە ھەر کاتێک بتەوێ ئەتوانی رایبکێشیتەوە و چەند ئەوێ رایبکێشی وە چەند لە بانکدا بێت زیایەی ناچێتە سەر و ھەر پارەکەی خۆتە ....بێ لەوەی بانک عوملەی خۆیت لێ دەسێنێ...

٢- حسابی تەوفیر :- ئەم جۆرەیان سوودی ئەچێتە سەر و ساڵانە پارەکەو زیاد ئەکات....

وە وەدیعە الثابتة شمان ھەیە پارە دا ئەنێیت سوودی ئەچێتە سەر و ناتوانی ھەموو کات رایبکێشیت ، سێ مانگ جارێ یان شەش مانگ یان ساڵێک....

وە بابەتێکی تر ھەیە ئەویش ماستەر کارت و فیزا کارتە ئەمانە عالەمین و جیاوازی وایان نیە و دوو کۆمپانیای جیاواز دەری دەکەن و یەک ئیشیان ھەیە ئەویش ئەتوانی بە شێوەی ئۆنلاین شتی پێبکڕیت یان لە جیھازی ئەی تی ئیم ( ئەو جیھازانەیە کە لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکان دا ئەنرێت) پارەی پێ رابکیشیت یان لە جیھازی تی پی ئی ( ئەو جیھازانەی لە سۆپەر مارکێت و خواردەمەنیەکان و رێستورانتەکان و زۆربەی شوێنەکان ھەیە لە ووڵاتانی دەرەوە ) پارەی پێ دەفع بکەیت ...

دەبێت حسابی بانکی لە بانکێکێ نێودەوڵەتی بکەیتەوە تا ببیت بە خاوەنی ئەو کارتانە

باشی ئەم کارتانە ئەوەیە پارەی نەقدی لەگەڵ خۆت ھەڵناگریت و دزیت لێ ناکرێ و لە زۆر شوێن بەم کارتانە پارە بدەیت ھەرزانترە وەک لە نەقد...

وە ئەگەر حسابێک لە بانکە نێودەوڵەتیەکان بکەیتەوە بە ئارەزووی خۆت پارە دەخەیتە کارتەکەتەوە...

وە کارتێکی ترمان ھەیە ناوی ( Gift Card ) ئەم جۆرە پێویستی بە کردنەوەی حساب نیە بەڵکو وەک چۆن کارتی وەحدەی ئاسیاو کۆرەک ئەکڕین دەتوانین ئەم کارتەش بکڕین لە بانک کە پارەی پلاستیکی کارتەکە پێنج ھەزارە واتە ئەگەر بمانەوێ کارتێکێ ٣٠ ھەزاری بکڕین ٣٥ دەدەین و کارتەکە ٣٠ ھەزار پارەی تێدایەو و ئەم کارتە تەنھا بۆ کڕینی شت لە ئۆنلاین بەکار دێت و بۆ ھیچ ئێشێکی تر بەکار نایەت...

جیاوازی نێوان موازنە و میزانیە :-

موازەنە : ئەمە واتە بووجە ، دەبێت دەسەڵاتی یاسادانان لە پەرلەمان دەنگی پێبدات و بینێرێت بۆ حکومەت تا کار بەو موازەنەیە بکات ...

میزانیە :- ئەمەیان بۆ کۆمپانیا بەکاردێت کە لە کۆتای ساڵدا محاسیبەکەی ئامادەی ئەکات و مەوقیفی مالی دیاری دەکات واتە مەوجودات و مەطلوبات ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکان سەرپەرشتی دەکات...

*نەقیبی مافپەروەر/بەکالۆرێۆس لە ژمێریاری

نوێترین نوسینەکانی ھاوژین عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د

  • ژمێریاری

    ھاوژین عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
    24/02/2019

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌