کرێکار،خولە چەخماخە یان خولەی چەخماخساز

وتار/ 13/02/2019 1026 جار بینراوە

كاروان محه‌مه‌د

کرێکار،خولە چەخماخە یان خولەی چەخماخساز
كاروان محه‌مه‌د
لەشانۆگەری خولە چەخماخەدا مستەفا ئەحمەد تا ئەو کاتەی عومەری کەریم ئاغا دەردەکەوێت،خۆی لەمیوانانی چایخانەکە دەکاتە قارەمان وبەویستی خۆی شەن وکەوی بارودۆخەکە دەکات،ناوو ناوبانگی خولەچەخماخە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەکاردەهێنێت و بەئاسانی دەستی دەگات بەوەی کەنیەتی،ژن دەهێنێت وسەرانە وەردەگرێت،کەمیە دەرونیەکانی خۆی بەمیوانانی چایخانەکە پڕ دەکاتەوە،خۆی بەنرخی پاڵەوانێکی نەبەزیو دەفرۆشێتەوە وبەرانبەر هەر کەس بیەوێت سوکایەتی و تەشهیر دەکات و هەڵوێست دەفرۆشێتەوەو ڕەقەم لێدەدات،بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی عومەری کەریم ئاغادا وبەرزکردنەوەی دارەکە لێی، دان دەنێت بەڕاستیەکاندا،دێت و چواردەورەکەی تاوانبار دەکات کە تاوانی ئەوانە بەهەڵە حاڵی بون وئەویان کردوە بە خولەی چەخماخە،ئەگین ئەو خولەی چەخماخ سازە و فەقیری ماڵی خۆیەتی!
لەسەرەتای سەرهەڵدانی دۆسیەی ئیتاڵیاوە،هاوشێوەی دۆسیەکانی پێشوتر،کرێکار هەڵایەکی ناوەتەوە،گوایە هەمدیسان موخابەرات لێی کەوتۆتە پلانگێڕی و ئەو بێ تاوانەو موخابەرات بەهەر نرخێک بێت دەیەوێت لەکۆڵی بکاتەوە!
بەڵام هەر لەو ڤیدیۆیەدا کەبە کوردی سەبارەت بەو دۆسیە بۆ گوێگرانی دەدوێت: دان بەوەدا دەنێت کە نایەوێت پۆلیس بیبات بۆ ئیتاڵیاو گلەیی ئەوە دەکات بۆ موخابەرات خۆیی دەکێشێتە دواوەو نایبەن بۆ ئیتاڵیا،واتە دەیەوێت موخابەرات بیبیات بۆ ئیتاڵیا! ئەمە یەکەم جارمە ببینم و ببیستم کەسێک ئەوەندە متمانەی بە پیلانگێڕو نەیارەکەی هەبێت، نەک هەر متمانەش،بەڵکو پشتی پێی قایم بێت وبەبێ نەیارو پیلانگێڕە مەزعومەکە جورئەتی هەنگاونانی نەبێت،داخۆ ئەم متمانەو پشت بەستنەی کرێکار بە موخابەراتی نەرویجی لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە؟دەبێت نهێنیەک هەبێت وجارێ کرێکار پەلەی نەبێت ئاشکرای بکات،هاوشێوەی نهێنی ئاگاداربون وڕەزامەندی موخابەراتی بەریتانی لەدروستکردنی رێکخراوی دیدی نوێدا!
هۆکاری ئەم دڵنیا بونە چیە لە موخابەراتێک کە دەستی تۆمەتی پیلانگێڕیان بۆ درێژ دەکات ونایەوێت بەبێ ئەوان بچێتە ئیتاڵیا؟
کرێکار چەواشەکارێکی دانسقە
1.کرێکار ئەو کاتەی لە زیندانی کۆنسڤینگەر بوو،بەپێی ئەو زانیاریانەی دەهاتە دەرەوە،دیار بو زەبری دەرونی بەرکەوتبو!بەهەر نرخێک بو دەیویست لەو بارودۆخە قوتار ببێت،بۆیە بەپێی ئەو داواو نامانەی ڕەوانەی دەرەوەی زیندانی دەکرد گوشار دروست بکرێت بۆ ئازادکردنی،چەند کەسێکی کەم کەژمارەیان لەپەنجەی دەست تێنەدەپەڕی، هەستان لە بەرانبەر سەفارەتخانەی نەرویج لەلەندەن کۆبونەوەو هەندێ دروشمیان لەسەر پەڕەی ئەی فۆڕ نوسیبو،پاشتر لەفینلەندا کۆرَێک سازکرابو،چەند کوردێک وکەسێکی پاکستانی، هەندێ قسەی مەعمولیان کردبو، کەهیچ جێگەیەکی نەگرتبو.بەپێی ئەو زانیاریانەی لەکەسە نزیکەکانی کرێکارەوە درکێنراوە،یەکێک لەو کەسانەی کەلەو دۆسیەدا تاوانبار کراوەو کرێکار ترسی درکاندنی نهێنیەکانی لێکردبو،بانگی کردبویە زیندان وهەڕەشەی ئەوەی لێکردبوو کە گەر بێت ونهێنی بدرکێنێت ئەوا لەپەکەکە بە ڕەحمتر نابێت بەرانبەری،ئەو کەسە لەو کاتەدا هەندێک زانیاری درکاند،بەڵام دواتر بێدەنگی هەڵبژاردو چیتر لەو بابەتە نەدوا!
2.لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەم دۆسیەوە کرێکار لەگەڵ لێکۆڵەرەوان بەزمانێک ئەدوێت پڕە لەزمان لێدان،چاڵ هەڵکەندن،تێوەگلاندنی کەسانی تر،لەگەڵ گوێگرانیشیدا لەیوتوبەوە بەزمانی خۆ بێ تاوانکردن،خۆبە پاڵەوان کردن،خۆگەورە کردن، دەدوێت و لەگێڕانەوەی وردەکاریەکاندا ڕاستگۆ نیە،هەر لەپاش وپێش خستنی ڕووداوەکان، یان گێڕانەوەی نیوەی ڕاستیەکان و شاردنەوەی نیوەکەی تر بە زانیاری ناڕاست یان خۆ لەقەرەنەدانی تەواوەتی راستیەکان،کەئەویش ناڕونیەک لای گوێگر دروست دەکات وهەرگیز وردەکاری تەواو نازانێت.یان وێنەیەکی یەکلایەنەیەو هیچ ئیعتیبارێکی نیە بۆ کەسێک کە بیەوێت ڕاستیەکان بزانێت وەک خۆی!

3.لەساڵی 2007 دادگای ئۆسلۆ دۆسیەیەک دەکاتەوە بەرانبەر کرێکار لەسەر سایتی دووربین،سایتی دووربین لەمانگی یەکی 2005 وە بەڕەسمی کەوتەکار،دۆمەین وهۆستی سایتەکە بەناوی هاوسەرەکەی کرێکارەوە بو، کرێکار خۆی بەڕێوبەرو ئەدمینی سایتەکە بوو، لەپاڵ ئەوەشدا لەژێر ناوەکانی( دانا سەعید بەرزنجی،شیروانی حەمەی مەلەک و ئەحمەد سەعید و هەناری وچەند ناوێکی تردا بابەتی دەنوسی و بڵاودەکردەوە،هەروەها رۆژانەش هەواڵەکانی سایتی مفکرە الاسلامی وەردەگێرایە سەر کوردی وبڵاوی دەکردەوە،لەو سەردەمەدا مفکرە الاسلام گرنگی تایبەتی بەهەواڵەکانی گروپە بەرهەڵستکارە عێراقیەکان دژی ئەمەریکا وهاوکارانی دەدا،دادگای ئۆسلۆ بەتۆمەتی بانگەشە وپشتگیری تیرۆر کرێکاری ڕاکێشایە دادگا،کرێکار لەجیاتی شان دانە بەر بەرپرسیارێتی و سوربون لەسەر هەڵوێست وفیکر وڕاکانی، لەدادگا زمان لە چەند کەسێک دەدات کە پەیامنێر یان ئەندامی دەستەی نوسەران بون ودوور ونزیک پەیوەندیان لەو کاتەدا بە ئیدارەی ماڵپەڕەکەوە نەبوەو خۆشی دەکات بە هەڵەچنی زمانەوانی وشەرعی ماڵپەڕەکە! واتە پۆستێک یان پیشەیەکی لاوەکی کە دەربازی دەکات لەسزادان و فسفۆڕ لەپشتی چەند کەسێکی تر دەدات کەیەکێک لەوانە من بوم ولەو کاتەدا ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤارەکە بوم وجار جارەش هەواڵێک یان بابەتێکم هەبوایە دەمنارد بۆ کرێکار وەک ئەدمینی سایتەکە بۆ دابەزاندن وبڵاوکردنەوەی،کرێکار هەر بەم فسفۆڕ لێدانەوە لەپشتی من وچەند کەسێکی تر ناوەستێ، بەڵکو هەوڵ دەدات بمانکات بەبابەتی پارە پەیداکردن لای دەزگا هەواڵگریەکان.
4.لە7 بۆ 9ی سێپتەمبەری 2009 بۆ ماوەی 3 رۆژ داواکاری گشتی سویسرا دەچێتە ئۆسلۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە کرێکار وهاوسەرەکەی وکچەکانی و زانینی سروشتی پەیوەندی نێوان من وئەوان،بەتایبەت پێش ساڵێک لەو بەروارە من چوبومە ئۆسلۆ بۆ داواکاری کچەی کرێکار بۆ زاواکەی ئێستای،ئەو بەروارە 7.9.2009 بەرانبەر بە 27ی رەمەزان بوو،کرێکار بەهەموو ئیمان وڕەوشتیەوە لە27ی ڕەمەزاندا کەخەڵکی ئیماندار ئیمان وقەناعەتی وایە شەیتان بەستراوەتەو مرۆڤ بەسەر هەڵەدا نابات!بە دەنگێکی کزی سواڵکەر ئاسا بە داواکاری گشتی سویسری دەڵێت: لەم کێشەی کاروان تەنها من سودمەند نەبوم،منیش ئەگەر 22 هەزار کرۆنم نەدرێتێ بۆ ئەو سێ رۆژە،ئەوا ئامادە نیم یەک ووشە بڵێم،داوا کردنی بڕە پارەیەک کە سۆزانیەکی هاوتەمەنی کرێکار کەلەو کاتەدا 53 ساڵ تەمەنی بوە،لەگردە مژەی سلێمانی یان پشت سەیتەرەی هەولێر ئامادە نیە بەرانبەر بەو پارە بۆ سێ رۆژ لەسەر یەک لەشی خۆی بخاتە بەر دەستی لەشکڕێک،چ جای کەسێک ئیدیعای ئیمان وئیسلامەتی بکات!دەبێت سودمەندبون لەبارودۆخی کەسێک لێکۆڵینەوەی لێبکرێت، واتای چی بگەیەنێت؟داواکاری گشتی دەیەوێت شتێک بوترێت بۆ ئەوەی لە زیانی من بشکێتەوەو کرێکاریش ئامادەی خۆی دەردەبڕێت ئەو شتە بڵێت بەرانبەر بڕە پارەیەک بۆ 3 رۆژ کە دەکاتە نزیکەی 2500 دۆلاری ئەمەریکی!
لەروانگەی ئەو ئاین وئایدۆلۆژیایەی کە کرێکار ئیدیعای دەکات، دیارە حوکمی جاسوس وزمانلێدەر چیە،لەناو کوردەواریشدا بەهەمان شێوە سزای زمانلێدەرو جاسوس ئەزانین چیە، لەهەموشمان باشتر کرێکار دەیزانێت،چونکە باشی لەبیر ماوە عومەر عارەبی پورزای لەساڵی 1991 وچەند مانگێکی کەم پاش ڕاپەڕینەکە لە دووڕیانەکەی سەرچناردا لەسەر چی کوژرا، عومەر عارەب فەرماندەی مەفرەزەی تەواری رژێمی بەعس بو، لەهەشتاکاندا چوبوە ناو یەکێتیەوەو دواتر لە سلێمانی دکتۆرێکی دەوڵەمەند دەڕفێنێت بۆ برێک پارەی کەم،پاش ئەوەی یەکێتی دەیەوێت سزای بدات ڕادەکاتەوە ناو شار ودەبێتە فەرماندەی مەفرەزەی تەواری و شانە نهێنیەکانی رێکخستنی کۆمەڵە بۆ دامودەزگاکانی ئەمن ئاشکرا دەکات، دوای ڕاپەڕینەکەی 1991 لە بۆسەیەکدا لە دوڕیانەکەی سەرچنار لەسەر جاسوسی وزمان لێدان،کرا بەقوربانی چەند فیشەکێک!
ماویەتی

نوێترین نوسینەکانی كاروان محه‌مه‌د

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌