هێرشه‌كانى سه‌ر شارى كه‌ركوك- ئاسایشێكى به‌سیاسیكراو
وتار/
24/10/2016
753 جار بینراوە
هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه
هێرشه‌كانى سه‌ر شارى كه‌ركوك- ئاسایشێكى به‌سیاسیكراو
هێرشه‌كانى ڕۆژی هه‌ینى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) بۆ سه‌ر شارى كه‌ركوك ده‌كرێت هه‌م وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌شدارى پێشمه‌گه له‌شه‌ڕى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ و له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گۆڕینى فۆكه‌سى هێزه كوردییه‌كان له موسڵه‌وه بۆ كه‌ركوك لێكدانه‌وه‌ى بۆ بكرێت.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیاره ئه‌وه‌یه كه چۆن زیاتر له سه‌د چه‌كدارى داعش توانیان به‌ربه‌رسته ئه‌منیه‌كان تێپه‌ڕێنن و دزه بكه‌نه نێوشاره‌كه‌وه.
هێزه كوردییه‌كان هێزێكى دیارى شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى موسڵن و ڕۆڵێكى كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نى ئه‌جێنداى جیاواز‌و دژ به‌یه‌كن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ى كه كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى شارى موسڵ، له‌ڕابردوشدا ئاڵۆزى و ته‌نانه‌ت پێكدادانیش له‌نێوان هێزه كوردییه‌كان و به‌شێك له‌م هێزانه‌دا ڕووى داوه، بۆنمونه پێكدادانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ حه‌شدى شعبى له دوزخورماتوو.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌رى زۆره، چه‌كدارانى داعش له‌لایه‌ن لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانى شه‌ڕى موسڵه‌وه كارئاسانیان بۆ كرابێت له‌وه‌ى كه دزه بكه‌نه‌وه ناو شارى كه‌ركوكه‌وه و پشێویه‌كى ئه‌منى مه‌ترسیدار له‌و شاره‌دا دروستبكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌له‌لایه‌ك له‌به‌ر جیاوازى ئه‌جێنداى كورد له ئه‌جێنداى ئه‌و هێزانه‌و هه‌وڵدان بۆ ڕێگه‌گرتن له پێشڕه‌ویی زیاترى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه، له‌لایه‌كیش له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه به پاڵنه‌رى گه‌مه‌ى سفرى هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌رى ز‌وره فێڵ (غش) له‌یه‌كترى بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى هێزێكى سه‌نته‌رى كه بتوانێت ڕێگه ناپاكى و غه‌شكردن بگرێت.
به‌ڵام له‌دواى هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ى سه‌ر شارى كه‌ركوك، باس له گریمانه‌و سیناریۆیه‌كى مه‌ترسیدارو نه‌خوازراو ده‌كرێت له‌وڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه كێ له پشت هاوكاریكردن و گه‌یاندنى چه‌كدارانى داعشه‌وه‌بوو بۆ كه‌ركوك. ئه‌و سیناریۆ مه‌ترسیداره‌ش، سیناریۆیه‌كى پلانگێڕییه كه گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه لایه‌نێكى ناوخۆیی ئاسانكاریی كردوه بۆ چه‌كدارانى داعش كه دزه بكه‌نه ناو كه‌ركوكه‌وه، بۆچى ئه‌م گریمانه‌یه ده‌كرێت؟ مه‌ترسى ئه‌م گریمانه‌یه له چیدایه؟ و‌ڵامى پرسیارى یه‌كه‌م له‌و ڕاستیه‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه كه له هه‌رێمى كوردستاندا ئاسایشێكى یه‌كگرتوومان نیه، ئاسایشى هه‌رێم دابه‌شبووه به‌سه‌ر ئاسایشى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشیمانى كوردستاندا، په‌یوه‌ندیی ئه‌منى له‌نێوان ده‌زگاكانى ئاسایش و هه‌واڵگرى ئه‌م دوو پارته سیاسیه به‌شێوه‌یه‌كه كه نه‌ك متمانه و ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگرى نیه له‌نێوانیاندا نیه، به‌ڵكو كار گه‌یشتووه به‌وه‌ى كه یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به ناڕاسته‌وخۆ په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاده‌كێشێت به‌وه‌ى كه ئاسانكارى بۆ داعش كرد بێت، ترسناكترین و كاره‌ساتبارترین دۆخ له هه‌رێمى كوردستان به‌پله‌ى یه‌كه‌م گه‌نده‌ڵى و نا یه‌كسانى ماددى نیه، به‌ڵكو نه‌بوونى ئاسایشێكى یه‌كگرتوو دوور له سیاسه‌ته كه خۆى بۆخۆى هۆكارى سه‌ره‌كى پشت گه‌نده‌ڵى و نایه‌كسانى ماددى و ترس و دڵه ڕاوكێى هاونیشتیمانیانى هه‌رێمى كوردستانه، كه هه‌میشه ئه‌گه‌ره‌كانى شه‌ڕى ناوخۆى له‌كوردستاندا به‌كراوه‌یی هێڵاوه‌ته‌وه، ئاسایش له هه‌رێمى كوردستان له‌برى ئه‌وه‌ى ببێت به داكۆكیكه‌رو پارێزه‌رى دیموكراسى و به‌ها دیموكراسیه‌كان خۆى بۆخۆى هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ره‌كیه له‌به‌رده‌م به‌ها دیموكراسیه‌كاندا، ده‌بێت ئاسایشى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و ئاسایشى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك و به‌یه‌ك چاو سه‌یربكرێن وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵگرى هه‌مان ڤایرۆسن كه ئه‌ویش ڤایرۆسى (به‌سیاسیكردنه)، ده‌بێت كارى پارته سیاسیه‌كان گه‌مه‌ى دیموكراسى بێت نه‌ك گه‌مه‌ى ئه‌منى كه مه‌ترسیدارترین گه‌مه‌یه، ڕیشه‌كێشكردنى ئه‌من له سیاسه‌ت له هه‌رێمى كوردستان مه‌رجێكى پێشوه‌خته بۆ دابینكردنى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى ڕێگه گرتن له به‌كارهێنانى موڵكى گشتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نگى ناوخۆیی و كۆتایی هێنان به له‌تكردنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی و دروستكردنى ناسنامه‌یه‌كى كوردى یه‌كگرتوو.
نوێترین نوسینەکانی هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه