تورک نمونەی دەسەڵاتداری زاڵم

وتار/ 06/02/2019 769 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

تورک نمونەی دەسەڵاتداری زاڵم
ئارام مجید شەمێرانی
لەمێژوویی مرۆڤایەتیدا باس لەنمونەی چەندین دەسەڵات و دەسەڵاتداری زاڵم و زۆردار و ستەمکار و چەوسێنەر کراوە و ناویان براوە، ئەو دەسەڵاتدارانە کاتێک دەگەنە لوتکەی دەسەڵات و زوڵم و زۆرداری هەموو یاسایەک بەکاڵای باڵای خۆیان دەدوورن و لەبەرژوەندی خۆیان دەیچەسپێنن و حوکمی پێدەکەن و دوای بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانیان دەکەون و مافی پێکهاتەو کەمێنەکان وەلا دەنێن و ژێرپێی دەخەن.

دەسەڵاداری زاڵم و چەوسێنەر و ستەمکار هەرجارەو بەناوێک و لەژێر یاسای خۆیاندا دژایەتی کەمینەیەکی حەقدار و مافدار دەکات، جارێک بەیاسا دەیانچەوسێنێتەوە،جارێک بەهەڵبژاردن زەلیلیان دەکات،جارێک بەتەزویر ڕسوایان دەکات،جارێک بەدیموکراسی ئەتکیان دەکات دەیان مرێنێت،جارێک بەتێکدانی ئاسایشی وڵات لەناویان دەبات، جارێک بەدۆستایەتی لەسێدارەیان دەدات،جارێک بەتیرۆر وگێرەشێوێن ناویان دەبات و هەموو ڕێگاکانی ڕاگەیاندنیان بۆ واڵا دەکات تا ئاستی نابووتکردن.

ئێمەی کوردی بەشمەینەت لەهەرچوار پارچە دابەشکراوە لەتلەتکراوە بەناحەقەکەی خاکی داگیرکراوی کوردستان شەڕی ناحەقی خۆیانمان لەگەڵ دەکەن!! لەهەمووی کارەساتبارتر ئەوەیە بەناحەق ماڵت بسوتێنن و خۆشیان بەحەق و خاوەن ماف بزانن!! زۆر جاریش خۆیان بەدۆست و برای ئاینیت دەزانن و لەژێر هەردوو چەمکدا مێژوو و سەروەری و ماف و ژیانت پێشێل دەکەن.

زاڵمان و چەوسێنەران و جینۆسایدکەران بەناحەق و بەتۆپزی و بەملهوڕی خاکیان دابەش و وێران کردین، مێژوو و کەلتورو شوێنەواریان تێکداین، لەسیاسەتی زۆرداری ئەواندا خراپترین و قێزەونترین ڕێگاکانی لەناوبردنیان بەرامبەر میللەتی کوردی زوڵملێکراوی ماڵبەشبەشکراو گرتەبەر و تەواوی شێوازەکانی ڕاگواستن و کوشتن و بڕین و سوتاندن و هەڵواسین و سێدارە و ڕێگەی مەرگ تائاستی توانەوامانیان گرتەبەر و ڕێگەی خراپ نەما بۆ لەناوبردنمان پەیڕەوی نەکەن چ بەوتار چ بەکردار و هەموو ڕێگاکانی لەناوبردنمان بەیاسا بۆخۆیان چەسپاند،تورک یەکێکە لەو نەتەوانەی دەڵێی تەنها بۆ دژایەتی ئێمەی کورد هاتونەتە سەرزەوی و بوون بەدراوسێمان!!

وەک وتراوە لەهەر شوێنێکی ئەم سەرزەمینەدا کوردێک هەبێت،لەبەرامبەریدا تورکێک هەیە بۆ دژایەتیکردن و لەناوبردنی،لەم پێناوەشدا تورکیا ئامادەیە هەموو شتێک ببەخشێت بۆ ئەوەی کورد نەگاتە مەبەستی خۆی، تەنانەت ئامادەیە لەگەڵ دوژمنە دینی و دوژمنەسیاسی و دوژمنەسەربازیەکەیدا دەستی هاپەیمانی درێژبکات و تەوقەی دڵسۆزی بکات بۆ ئەوەی دەنگەکان بۆ دژایەتی کورد کۆبکاتەوەو جگەلەوەش تورک دەبێتە دۆستی دوژمنەکانی دوێنێی کەخۆی بەخراپ باسی دەکرد لەپێناو دژایەتی و سڕینەوەی کورددا.

کاتێک دەڵێین تورک، تەنیا تورک نیە ئەم سیاسەتەملهور و زاڵمانەی بەرامبەر کورد هەبێت، فارس(ئێران) مافی کورد ئاوادەدات تەنها بۆت هەیە نان و ئاوبخۆیت و بخۆیتەوەو توخنی سیاسەت نەکەویت و داوای مافی نەتەوەیی خۆت نەکەیت. عەرەب(سوریا)لەسیاسەتیاندا وابوو نابێت کورد هەرگیس وەک مرۆڤ و هاوڵاتی سوری خاوەن ماف بێت و ئەوانیش بەعس ئاسا ڕەفتاریان بەرامبەر کورد دەکرد.عەرەب(عێراق) سیاسەتی بەعس و دارودەستەکەیمان بینی،بەڵام هیچ لەم نەتەوانە وەک تورک لەبەرامبەر کورد پیسترو زاڵمتر نەبوون و نین!!تەنانەت کاتێک تورک هەرجۆرە ڕێکەوتنێک لەگەڵ هەر دەوڵەتێک دەکات چ لەحاڵەتی جەنگ و چ لەحاڵەتی شەڕ یەکێک لەخاڵەکانی ڕێکەوتنەکە دەبێت باس لەدژایەتی کورد بکات، جا ئەو کوردە لە هەر شوێنێک بێت،کەواتە تاقیامەت تورک دژایەتی کورد دەکات تاسڕینەوەی لەسەر زەوی.

سیاسەتی تازەی تورک وایە وەرە چەک دابنێ و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی بکە،دواتر کورد دەنگ دێنی و تورکیش بەدیموکراسی خۆی ڕاپێچی زیندانیان دەکات و زیندانیکردی کوردیش زۆر ئاسانە،چونکە دیموکراسیەکەیان بەباڵای تورک و تورکچیەتی توکیا دووراوە، لەبەر ئەوە هەموو حەوز و مەلەوانگەیەکی دیموکراسی تورک و دوژمانی کورد بە بەکەڵکی کورد نایەت ئەگەرچی ئەو مەلەوانگە سیاسیە یەک مەتریش قوڵبێت!! دڵنیام ئێمەی کورد دەرفەتمان بۆ هەڵکەوێت مەلەوانێکی زۆرباشین، هەموو دووبەرەکی و خۆخۆری و یەکتر قبوڵنەکردنی خۆشمان دەستی دیموکراسیە کارتۆنیەکەی ئەوانی تێدایەو کەوتوینەتە نێو تەڵەی دیموکراسی ئەوانەوە.
تەنانەت ئێمەی کورد ئەگەر لەدوا چانسیشدا بچینە سەر مەزهەب و ڕێبازەکەی ئەوان و هاوکاری ئاین و سیاسەتی ئەوان بین لە(شیعەی ئێرانی و سونەی تورکی و ڕێبازی بەعسی عەرەبی) ئەوا هەرگیز نایەڵن وەک هاوڵاتیەکی پلەیەکی ئەو وڵاتە بژین و مافەکانی خۆمان پیادەبکەین،چونکە ئەوان لەنەتاش بۆمان دەتاشن و هەموو تۆمەنتێکی ناڕەوامان ئاراستەدەکەن و بەیاساو دیموکراسی دووراوی خۆیان دەمانخەنە کونجی زیندانەوە،چونکە لای تورک مافی ژیانی کورد زیندانە.

مێژوو لێوان لێوە لەسیاسەتە خراپەکانی ئەوان، تەنانەت لەزۆربەی شەڕەکانیشدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەمان هەبوو بۆ سەرکوتنی شەڕەکانی تورک، کەچی پاداشتی سەرکەوتنی شەڕەکە مل پەڕاندن و ڕاگوێزان و توانەوەمان بووە
لەبۆتەی ڕەگەزی تورکدا تائاستی نەمانی ڕەگەزی کورد لەنێو خاک و مێژووی تورکدا.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌