داعش قۆناغی خۆڕێک خستنەوەی له دیالی تێپەڕاند

وتار/ 05/02/2019 688 جار بینراوە

ئاكار گەرمیانی

داعش قۆناغی خۆڕێک خستنەوەی له دیالی تێپەڕاند
ئاكار گەرمیانی
له‌ دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ بۆشایه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سنوری پارێزگایی دیاله‌ به‌گشتی و گوڵاڵه‌ قه‌ره‌ته‌په‌ خانه‌قین بوون به‌ عاملی موساعید بۆ چه‌كدارانی داعش بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر داعش جاران له‌ ترسی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌تایی به‌تی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش خۆیان شاردبێیته‌وه‌ له‌ سنوری خانه‌قین ئێستا بازو هێز پیشانی هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌ده‌ن له‌و سنوره‌.

جاران پێشمه‌رگه‌ ده‌چووه‌ سه‌ربه‌نداوی حه‌مرین به‌پێ تاكوو ته‌لبه‌ردان ده‌رۆشتن بۆ ئه‌وه‌ی داعشێك بدۆزنه‌وه‌ بیگه‌ینن به‌ دۆزه‌خ ، له‌و لاشه‌وه‌ ده‌شتی نه‌داو ڕێگایی ئیمام وه‌یس و نه‌فتخانه‌وه‌ باخچه‌یان كێوماڵ ده‌كرد . ماندووبونی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش بوبوبه‌هه‌وێنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسیش بۆخه‌ڵك ، ئه‌و گوڵاله‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عسیشدا كاژێر٨ی شه‌و دووكانه‌كانی داده‌خران دوای ٢٠١٤ خه‌ڵكی تاكوو ١ی شه‌و خه‌ریكی چاخواردنه‌وه‌ و حیكایه‌تكردن بوون تێیدا ، خانه‌قینه‌كان له‌دوای ٩ی شه‌و ده‌چوون بۆ مسواگكردن ، گازینو چاخانه‌كان تاكوو به‌ره‌به‌یان كراوه‌بوون گه‌نجانیش سه‌هران ، چوونكه‌ هه‌موو دڵنیابوون كه‌ گیان بازه‌كان له‌سنوری كوباشی تاكوو تاتران ته‌لبه‌ردان حه‌فریه‌ولقم له‌ملاشه‌وه‌ نه‌داو په‌ڵكانه‌و باخچه‌ تاكوو قامیشه‌ڵان كردویانه‌ به‌قه‌ڵای خه‌یبه‌ر و سنگی كردۆته‌ سپێر و قه‌ڵغان بۆ پاراستنی ئه‌وان .

بۆشایه‌ ئه‌منیه‌كان زیانێكی گه‌وره‌یان به‌خه‌ڵك گه‌یاندوه‌ زیاتر له‌ ٢٠٠٠ هه‌زار خێزان خانه‌قین و گوڵاله‌و گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌یان جێهێشتوه‌ ٣١ گوند چۆڵكراون ، به‌پێی ئاماره‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ته‌نها له‌ ساڵی ٢٠١٨  داعش ٤٦ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سنوری خانه‌قین ٣٣ سه‌ربازی عێراقی كوژراوون ٣٥دیكه‌ش برینداربوون .

داعش بۆ ئه‌مه‌ده‌كات؟

ده‌یه‌وێ هێزه‌كان له‌ چوارده‌وری شاره‌كان توند بكات تاكوو ده‌شتایه‌كانی بكه‌وێیته‌وه‌ ده‌ست چونكه‌ خۆی رێك ده‌خاته‌وه‌ ئێستا له‌ غه‌ره‌وو په‌ڵكانه‌وه‌ تاوكوو حه‌مرین زیاتر له‌ ٢٥٠٠ چه‌كداری داعش بڵاوه‌یان كردوه‌ ناوچه‌كان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند میحوه‌رێكدا ته‌نها له‌ زنانه‌ داعش سێ میحوه‌ری هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت بۆ زۆری جه‌كداره‌كان رێكخستنه‌وه‌یان له‌ ژێر ناوی میحوه‌ر ئه‌وه‌ بۆ سێ مانگده‌چێیت داعش خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و پێداویستی لۆجستیه‌ ٣ی مۆڵگه‌ی گه‌وره‌یان دروسكردوه‌ر چه‌كی قورس و سوكیشیان پێیه‌، زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هێرشی كوشنده‌ بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌كان.

نوێترین نوسینەکانی ئاكار گەرمیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌