بانگەوازێکی دڵسۆز و خەمخۆرانە بۆ هەرسێ لایەنی ئیسلامی

وتار/ 26/01/2019 465 جار بینراوە

حه‌سه‌ن کەرکوکی

بانگەوازێکی دڵسۆز و خەمخۆرانە بۆ هەرسێ لایەنی ئیسلامی
حه‌سه‌ن کەرکوکی
ئاشکرایە بونیادی حزب و مانەوەی بە بوونی کادێر و ئەندام دەبێت کە هەڵسوڕێنەر و داینەمۆی بەڕێوەبردنی حزبن و بەرەودان بە مانەوەی حزب دەدەن.
حزب پێکدێت لەو هەڵسوڕێنەرانەی کاری تێدادەکەن و ئاراستەی حزب بۆ پێشەوە دەبەن، ئیتر لەناو هەموو حزبێکدا وەک یەکە، ئەوەی من مەبەستمە قسە کردنمە لەسەر کادێری ناو حزبە ئیسلامییەکان، گەر چی کەوادێری حزبە ئیسلامییەکان خۆیان یەکلای کردووەتەوە بۆ خزمەتی ئیسلام لە ڕێگەی وەسیلەی حزبەکەیانەوە و دڵسۆزانە کاری جدی دەکان بۆ برەودان بە گەشەی حزب و سەرکەوتنی کاری ئیسلامی حزبەکەی، بەڵام زۆر جێ ئەسەفە کە ماوەیەکە حزبە ئیسلامیەکان خەریکە تەواو خاڵی دەبێتەوە لە کادێر و ئەندام و وردە وردە گەنجانی ناو ئەم حزبە ئیسلامیانە ماڵ ئاوای دەکەن و واز لە حزب بوونی خۆیان دەهێنن، کە بەڕاستی ئەمە کارەساتی گەورە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ مانەوەی حزبە ئیسلامیەکان دەخولقێنێت، بۆ دەبێت توێژێکی گرنگ و بەهادار و جوڵەی ناو کۆمەڵگا و حزبەکان بە تایبەتی لەلای ئیسلامیەکان وازبهێنن و حزبەکەیان بەجێ بهێڵن.
بەداخەوەم ماوەیەکە زوو زوو گوێ بیست دەبین لێرەو لەوێ و بەتاک و کۆمەڵ خەڵکانی بە تواناو کادێری دڵسۆز وازدەهێنن و لە حزبەکەیان دەکشێنەوە و ڕوو لە ماڵەوە دەکەن، بەڕاستی ئەمە کارەساتە گەر بە وردی دیراسەی ئەو بابەتە نەکرێت و چارەسەر بۆ ئەو هەموو ماڵ ئاوایەی ئەندامانی حزبە ئیسلامیەکان نەکرێت، ئەوە بێگومان خەڵکیش ماڵ ئاوای لە حزبە ئیسلامیەکان دەکات.
بۆیە جێ خۆیەتی لێرەوە ڕووی دەمم بکەمە سەرکردە ئیسلامیەکان و پێیان بڵێم، گەر خەمخۆری کاری ئیسلامی و پەیامی شەریعەتن ئاوا پێویستە بە جدی بە خۆتاندا بچنەوەو چارەسەری ئەو دۆخە بکەن و ئەم کێشانە کە ڕوو دەدات ئاراستەی چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.
ئاخر چۆن ئەبێت کەسانێکی بێ مستەوا و مشەخۆر و بەرژەوەندچی ڕێگربن لە ئاست چارەسەر و چاکردنی دۆخی حزب، تا کەی ئەبێت ئەوانە کاری ئیسلامی و بێزراوی لای خەڵک برەو پێ بدەن.
ڕۆژگار بەسەرماندا تێدەپەڕێ بەخوا مێژوو ڕەحم بە کەس ناکات، ئەوەی ئەو دۆخە چاک نەکات تاوانباری بەردەم دادگای خوایە و خەڵکیش بێ بەربان دەکەن، بۆیە داوا دەکەم ئاوڕێک لە چواردەور و پشتی خۆتان بدەنەوەو کەمێک سەری بەرزتان نەوی بکەنەوەو خەڵکی بەرژەوەند خواز و خۆپەرست ڕێگاتان پێ پیشان نەدان و ڕێگریتان لێ بکات لە چاککردنی دۆخی خراپی حزبیتان ، چونکە ئەوان کە دەستیان گرتووە بەسەر جومگەکانی حزبدا بۆ ئارەزوو بەرژەوەندیەکانی خۆیان حزب بەکاردەهێنن و ڕێگرن لە بەردەم هەموو چاککردنی حزب بووندا، ئیتر ئێوەش و ئەوەش حزبەکانتان.

نوێترین نوسینەکانی حه‌سه‌ن کەرکوکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌