مهترسییهكانی بودجەی عێراق بۆ سهر ههرێمی كوردستان بزانه
وتار/
23/01/2019
850 جار بینراوە
كارزان حهمید
مهترسییهكانی بودجەی عێراق بۆ سهر ههرێمی كوردستان بزانه
كارزان حهمید
بەرپرسانى هەرێم دڵخۆشن بەزامنکردنى مووچەى فەرمانبەران
و پێشمەرگە لەبوودجەى گشتى عێراق بۆ ساڵى دارایی ٢٠١٩، بەڵام بەبێ ئەوەى تێبگەن، کۆمەڵێک
بۆمب و پابەندی بەسەر هەرێمى کوردستانەوە سەپاندووە، دەرچوونى لێی ئاسان نیەو،
ناچارى دەکات پابەندی رێکەوتنى (نەوت بەرامبەر مووچە) بێت، ئەگینا ئەوانەى لەبەغدان
خۆیان لەگیرفانى خۆیان دەبێ قەرەبووى بکەنەوە.
نەک عێراق، هیچ کەس و لایەنێک ئامادە نیە پارە بەرامبەر
هیچ ببەخشێت بەکەسێک یاخود لایەنێک، چونکە ئەوە لەهیچ سیستەمێکى داراییدا نەکراوەو
ناکرێت، بۆیە ئەگەر هەولێر پابەند نەبێت، ئەگەرى ئەوە هەیە بوودجەى (سیادی) هەرێمى
کوردستان لەعێراق ببڕێت.
خاڵێکى دیکە هەیە، ئەمەوێت لەرووى ئابوورى و داراییەوە
باسى بکەم، لەماوەى ساڵانى رابردوو، هەرێمى کوردستان یەکلایی کردنەوەى بوودجەى
گشتى خۆى ڕادەستى بەغدا نەکردووەو، بەهەڵپەسردراوى هێشتۆتەوە، کە دەیتوانى تەنها لەماوەى
٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ هەمووی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام نەیکرد، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر
پشکى هەرێم دەبێت لەبوودجەى ساڵى دارایی ٢٠١٩.
ئەوەى لەو بوودجەیە کە ئەمرۆ بڕیارە پەسەند بکرێت؛ هەرێمى
کوردستان پابەند کراوە، پشکى لێببڕن لەو قەرزانەى عێراق دەیکات، بەبێ ئەوەى رێژەیەکى
بەرچاوى قەرزانە هەبێت، بەتایبەت بۆ پرۆژەکانى وەبەرهێنان و بوژانەوەى ئابوورى.
ئەمەش کورتەیەکە لەدەرخستەکانى بوودجە
بوودجە
پەرلەمانی عێراق بڕیارە ئەمرۆ ئێوارە پرۆژە بوودجەى ساڵى
٢٠١٩ پەسەند بکات، گرنگترین خاڵەکانیشى کە تایبەتن بەدەسەڵاتەکانى سەرۆک وەزیران و
پەیوەندیی بەهەرێمى کوردستان و میلیشیاکان و حەشدی شەعبی هەیە بەم شێوەیە:
• کۆى گشتى بوودجە بریتیە لە (
١٠٥،٥٦٩،٦٨٦،٨٧٠) تریلیۆن دینارە.
• نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى خاویش ئێستا (٢٣
کانوونى دووهەم/ ٢٠١٨) بە (٥٦) دۆلار خەمڵاندنى بۆ کراوە، بەجۆرێک ئێستا نرخەکەى لەبازاڕەکاندا
بە (٦١،٤٧) دۆلارەو، نەوتى عێراقیش بە ١٠ کەمترە لەنرخە جیهانیەکان، واتا نرخى نەوتى
عێراق بە (٥١ دۆلارە) و جیاوازی شەش دۆلار لەگەڵ خەمڵاندنى بوودجە هەیە.
• پێویستە هەرێمی کوردستان رۆژانە (٢٥٠) هەزار
بەرمیل ڕادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات و، هەر دۆلارێکیشى بە ١١٨٢ دینار هەژمار کردووە،
لەبەرامبەریشدا نرخى فەرمیی دۆلار لەبانکى ناوەندی عێراق ١١٩٥ دینارە.
• سەرجەم داهاتەکانیشى لەلایەن حکومەتى فیدراڵییەوە
بەشێوەیەکى کۆتایی تۆمار دەکرێن.
• ٢٠٠ ملیار دینار بۆ بوودجەى فریاگوزاری تەرخانکراوە
• کۆى گشتى داهاتى بوودجە لەرێگەى نەوتەوە بریتیە
لە (٩٣،٧٤١،١١٠٤٠٠) تریلیۆن دینارە
• کۆى گشتى بوودجەى داهاتى بوودجە لەسەرچاوەکانى
دیکەوە (١١،٨٢٨،٥٧٦،٤٧٠) تریلیۆن دینارە.
قەرزە نێودەوڵەتیەکان و پشکی هەرێم
• ٧٥٦،١ ملیۆن دۆلار لەلایەن رێکخراوى جایکاى
ژاپۆنى بۆ پرۆژەى کارەبا
لەو بڕە پارەیەش پشکى هەرێمى کوردستان تەنها ٧٥ ملیۆن دۆلار
دەبێت، ئەویش بۆ پرۆژەکانى کارەبایە.
• ٤٣٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن بانکى نێودەوڵەتیەوە
قەرز دەکرێت، بۆ پارەدار کردنى پرۆژەکانى وەزارەت و پارێزگاکان
لەو رێژەیەش تەنها ١،٦ ملیۆن دۆلار بۆ هەرێم دانراوە، ئەمەش
بەبەراورد لەگەڵ وەزارەتى گواستنەوە نیوە کەمترە کە ٣ ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانکراوە.
• ٩٠٦ ملیۆن دۆلار قەرز دەکرێت بۆ کڕین و دابینکردنی
پێداویستیە سەربازییەکانى وەزارەتى بەرگرى و ناوخۆ، سەرجەم قەرزەکانیش لەلایەن
حکومەتەوە پاڵپشتى دەکرێت و، بەمشێوەیە دابەشکراوە :
1. وەزارەتى بەرگرى ٦٠٠ ملیۆن دۆلار
2. وەزارەتى ناوخۆ ١٤٦ ملیۆن دۆلار
3. حەشدی شەعبی ٨٠ ملیۆن دۆلار
4. دەزگاى دژە تیرۆر ٨٠ ملیۆن دۆلار
• هەرێمى کوردستان لەبوودجەى تەرخانکراوى تەنها
مافى گواستنەوەى رێژەى دارایی لەسنوورى سەدا ١٠ هەیە، لەفەرمانگەیەکەوە بۆ دامەزراوەیەکى
دیکە بیگوازێتەوە.
• هاوشێوەى ساڵانى رابردوو خەرجکردنى پشکى هەرێمى
کوردستان بەدەستى سەرۆک وەزیرانەوە بەستراوەتەوەو، دەسەڵاتى وەزیرى دارایی تێدا نیە.
ماددەى ٩ :
پشکى هەرێم لەبوودجە لەخەرجییە فیعلییەکان دیاریی بکرێت،
بەڕەچاو کردنى رێژەى دانیشتووانى.
هەرێم لەکاتى خەرجکردنى پشکى لەنێو بوودجە پشکى گەڕانەوەى
قەرزەکانى ئەکەوێتە ئەستۆ، بەو شێوەیەش بێت، ناتوانێت سوود لەو بوودجەیە وەربگیرێت.
ماددەى ١٠ :
یەکەم : هەرێم پابەند کراوە یەکلایی کردنەوەى دارایی لەبوودجەى
٢٠٠٤ تاوەو ٢٠١٨، ڕادەستى بەغدا بکات، بۆ ئەوەى شایستە داراییەکانى بۆ خەرج بکرێت.
دووهەم : رۆژانە هەرێم لەسەریەتى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى
سۆمۆ بکات و، پارەکەشى لەژێر دەسەڵاتى خەزێنەى فیدراڵى بێت.
سێهەم: بەشێک لەبوودجەى بەرگرى بۆ هێزى پێشمەرگەیە، بەبێ
ئەوەى رێژەکەى دیاریی بکرێت.
چوارەم: هەر کاتێک هەرێم پابەندی هەناردەنى نەوت بۆ بەغدا
نەبوو، ئەوا عێراق پابەند نابێت بەخەرجکردنى شایستە داراییەکانى، جگە لەمووچەی فەرمانبەران
و پێشمەرگە.
پێشنیار کراوە :
• ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو، حکومەتى عێراق لەرێگەى
پشکەکانى دیکەى هەرێم زیانەکانى قەرەبوو بکاتەوە، ( ئەمەش مانای وایە ڕەنگە لە
بوودجەى سیادییەکانى عێراقەوە ببڕدرێت).
• هەر رێژەیەکى بوودجەو باجی زیادە کەوتە نێو
هەرێم دەبێت بیگەرێنێتەوە بەغدا.
ماددەیەکى نوێ پێشنیار کراوە :
بڕی ٥١،٤٧٠،٦٢٦ ملیۆن دۆلارى پیترۆدۆلاری شارى کەرکوک، کە
لەبانکى کوردستان هەڵگیرابوون و ڕەوانەى بانکى ناوەندی عێراق کراوە، بگەرێتەوە شارەکە.
نوێترین نوسینەکانی كارزان حهمید