تویتەکانی ترەمپ و ئابوری وڵاتان
وتار/
15/01/2019
728 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
تویتەکانی ترەمپ و ئابوری وڵاتان
ئارام مجید شەمێرانی
لەسیاسەتی ئیستای ترەمپدا تویتەکانی
وەک بومەلەرزەیەکی ئابوری ڕوخێنەر لەچەکی ئەتۆم کاریگەری زیاترە لەسەر ئەو وڵاتانەی
پێچەوانەی خواست و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا هەنگاودەنێن، لەسەروو هەمووشیانەوە هەردوو
وڵاتی ئێران و تورکیاو بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران کەلەبازنەی گەمارۆکانی ئەمریکادان.
بینیمان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا
تویتەکانی ترەمپ وەک زەمین لەرزەیەکی ئابوری ڕوخێنەر و تاقەت پڕوکێن چی لە ئابوری
ئێران و تمەنی ئێرانی کرد، هەر ڕۆژەو بەتویتێک هاڕەی بەدراوی ئێرانی دەکرد و زۆرجار
تا ئاستی بێ بەهاکردنی دراوی ئێرانی هەنگاوی دەناو خەریکە تمەن متمانەی ناخۆی ئێرانیش
لەدەست دەدات، لەئێستادا ئێران هێندە ترسی لەتویتەکانی ترەمپ هەیە هێندە ترسی لەهێرشی
سەربازی ئەمریکا نیە!!
لەئێستادا سەرۆکە پارە ویستەکە
جیاواز لەهەموو سەرۆکەکانی پێشووتری ئەریکا هەنگاو دەنێت،ئەو هەنگاوەی ترەمپ بەکارهێنانی
چەک و هێزی سەربازی نیە، بەڵکو گەمارۆی ئابووریە کەوەک زمین لەرزی ڕوخێنەری دراو و
ئابووری وڵاتان لێکدەدرێتەوە. تەنها تویتێکی ترەمپ بەسە هاڕە بە دراوی ئێرانی بکات
و دراوی ئەم وڵاتەی گەیاندوەتە ئاستی نابووتکردن لەمێژووی سیاسی و ئابووری ئێراندا.
لەئێستادا ترەمپ لەبری بەکارهێنانی
چەکی ئەتۆم و چەکی کیشوەربڕ، لێزانانە تویتێک ئاراستەی ئێران دەکات و ئابووری و
دراوی ئەو وڵاتە توشی زەمین لەرزەیەک دەکات بەپێوەری ڕێختەر پلەکەی دەگاتە حەوت پلەونیو،بەمەش
ژێرخان و سەرخانی ئەم وڵاتە دوچاری داڕووخانی ئابووری دەکات بەجۆرێک دەیەوێت ئێران
بگەیەنێتە ئاستی ملدان بۆ خواست و ویستەکانی ئەمریکا لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەم ماوەیەدا ترەمپ بەهەر بیانویەک
بێت و بۆ هەر مەبەستێک بێت هەڕەشە لەئابووری تورکیا دەکات تا ئاستی داتەپین، لەحاڵەتێکدا
ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لەسوریا،
ئەم هەڵوێستە سیاسیەو ئەم تویتەی ترەمپ بەس بوو بۆ ئەوەی لیرەی تورکی زەمینلەرزەیەکی
پلە نزی بەربکەوێت.
ئەگەر هاتوو تورکیا بەپێچەوانەی
خواست و سیاسەتی ئەمریکا لەسوریادا هەنگاو بنێت و هێرش بکاتە سەر کوردەکان ئەگەری
ئەوە هەیە ترەمپ چەند تویتێکیش ئاراستەی تورکیا بکات و ئابوری ئەو وڵاتە دووچاری
نابووت بوون بکات و بەمەش ئابووری تورکیا دەکەوێتە ژێر ڕەحمەتی تویتەکانی تورکیا،بەڵام
دەبێت ئەوەش بوترێت تویتەکانی ترەمپ هێندە کاریگەری لەسەر دراو و ئابوری ئێران هەیە
ئەوەندە کاریگەری لەسەر دراو و ئابووری تورکیانابێت،چونکە تورکیا هەرگیز دژی بەرژەوەندیە
سیاسی و سەربازی و ئابوریەکانی ئەمریکا نەبوەو نابێت،جگە لەوەش تورکیا نابێتە مەترسی
بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل خواستی سیاسی ئیسرئیل لەناوچەکەدا.
تویتەکانی ترەمپ دەمانگەیەنێتە
ئەوەی بڵێین لەئێستادا تویتەکانی ترەمپ وەک چەکی کیشوەربڕ سەیردەکرێت و کاریگەری لەسەر
وڵاتە نەیارەکانی دەبێت بەتایبەت ئەوانەی پێچەوانەی ویستەکانی ئەمریکا دەجوڵێنەوە،
لەئێستادا خەریکە تویتەکانی ترەپ هێندەی هێزی چەکی ئەتۆم کاریگەریان دەبێت، کاریگەری
ئەم تویتانە بەشێوازێکە دراو و ئابووری وڵاتان تائاستی نابووتبوون و ڕووخان دێنێتە
خوارەوە،بەمەش تویتەکانی ترەمپ وەک زەمین لەرزەیەکی داڕووخێنەری ئابووی وڵاتان لێکدەدرێتەوە،
کەواتە لەبارودۆخی سیاسی ئێستادا تویتەکانی ترەمپ هەم وەک چەکیکی کیشوەربڕ و هەم وەک
زەمین لەرزەی ئابووری ڕووخێنەر پێناسە دەکرێت، ئەمەش سیاسەتێکی نوێیە ترەمپ بۆ
ترساندن و گەمارودانی ئابووری وڵاتانی نەیار بەخواستەکانی ئەمریکای سەردەمی ترەمپ
بەکاری دەهێنێت.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020