با کتێب هاوڕێت بێت

وتار/ 12/01/2019 22335 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

با کتێب هاوڕێت بێت
ئارام مجید شەمێرانی
یەکێک لەجوانترین و بەوەفاترین و باشترین هاوڕێکانی ژیانی مرۆڤ کتێبە، هاوڕێیەک بێ بەرژەوەندی و بێ بەرامبەر و بێمنەت و خۆنەویستانە هەوڵی سەرخستنی مرۆڤەکان دەدات تا ئاستی سەرکەوتن و بەئامانج گەشتن و بوون بەخاوەن بڕیار، وەک وتراوە ئەوانەی سەریان دادەنەوێنن بۆ خوێندنەوەی کتێب،کتێب سەریان بەرزدەکاتەوە لەکاتی بڕیارداندا.
هەژار موکریانی لەکتێبی چێشتی مجێوردا دەنوسێت:(دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبەو بەس، باسی چیرۆکت بۆ دەکات، مێژووت بۆ دەگێڕێتەوە، ئامۆژگاریت دەکات، بەڵام هەرگیز منەتت بەسەردا ناکات). کتێب جوانترین دیاری و بەرهەمی زادەو بیروهۆش وعەقڵی مرۆڤە، کتێب مامۆستایەکی بێدەنگ و هاوڕێیەکی بەڕێزە، کتێب هاوڕێیەکی خۆبەخش و دڵسۆزە،بێبەرامبەر دەرگای ماڵی زانیاریەکانت بۆ دەکاتەوە.کتێب گرنگ و پیرۆزە،پیرۆزی کتێب لەوەدایە خودای گەورەش خاوەن کتێبە.
پێویستە مرۆڤ چۆن پارێزگاری لەهاوڕێکانی دەکات ئاواش پارێزگاری لەمانەوەی کتێب بکات وبیخوێنێتەوە، خوێندنەوەی کتێب دەبێتە هۆی دەوڵەمەندی بیرو هزرو مێشکی مرۆڤ و دەوڵەمەندی مێشکیش لەساتەوەختەکانی ژیانی مرۆڤدا سودبەخش دەبێت.
ڕاستگۆترین هاوڕێ کتێبە، وەک (کارک تواین) دەڵێت:(بەسودترین و هەمیشەترین هاوڕێ بۆ هەموو کەس کتێبە).
کتێب شارەزایی و خۆشبەختی و سەربەرزی بەمرۆڤ دەبەخشێت، لەم بارەیەوە(هۆگۆ)دەڵێت:(خۆشبەخت کەسێکە دەستی بەیەکێک لەم دوو شتە دەگات،یان کتێبەچاکەکان یان هاوڕێیانی کتێب).
ئەوەی لەژیاندا فێری دەبین و دەبین بەخاوەن زانست و پەروەردەیەکی تەندروست بەرهەمی خوێندن و کتێبە، کەواتە کتێب دڵسۆزترین و بەوەفاترین و بێدەنگترین و ڕاستگۆترین مامۆستاو هاوڕێی ژیانی مرۆڤە،باکتێب هاوڕێمان بێت.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌