کەناڵی گۆرانی و کەناڵی پەروەردەی

وتار/ 05/01/2019 793 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

کەناڵی گۆرانی و کەناڵی پەروەردەی
ئارام مجید شەمێرانی
لەغیابی کەناڵ و بەرنامەی پەروەردەیی و دەروونی و ئیسلامیدا، کەناڵی عەلمانی و بەرنامەی گۆرانی و فلیمی تورکی کەیف و سەفایەتی زۆریان هێناوە بۆ بەها کوردەواریەکان.
ئەگەر کەسێک لەدەرەوەی هەرێم بڕوانێتە بەشێکی زۆر لەکەناڵە کوردیەکان وادەبنێت هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە لەلوتکەی خۆشی و ڕەفاهیەتدان و هیچ کێشەیەک لەم هەرێمەدا بوونی نیە،چونکە لەشاشەی ئەم کەناڵانەوە چەندان بەرنامە بۆ دیداری هونەرمەندان و گۆرانی بێژان ساز دەکرێت و چەندان فلیمی تورکی تێکدەری شیرازەی خێزانی کوردی و لەخشتەبردنی گەنجانی کورد پێشکەش دەکرێت دوورن لەهەموو بەهایەکی کۆمەڵگەی کوردواری.

تەواوی ئەو فلیمانە لەخزمەت تێکدانی کۆمەڵگەی کوردین بۆ لادانی تاکی کورد لەسیما کوردەواریەکەی و هەڵوەشاندنەوەی خێزان و بەهامرۆڤایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردی،هەموو ئەم کارانەش دەستێکی لەپشتە بۆ لەخشتەبردنی تاکی کورد و نەمانی شیرازەی خێزانی کوردی و لەبەریەکهەڵوەشانەوەی سیمای جوانی کوردەواری و لەگەڵ ئەوەشدا کولفەیەکی زۆریش بۆ ئەو کەناڵانە سەرف دەکرت و تاواو ئاسانکاریان بۆ دەکرێت.

دەپرسین لەئێستای کۆمەڵگەی کوردی تاکی کورد و خێزانی کوردی پێویستی بەفلیمی تورکی و بەرنامەی دیداری گۆرانیە لەکەناڵەکان؟یان پێویستی بە بەرنامەی پەروەردەیی و دەروونی و پەروەردەیی ئیسلامی و سەردەمیانەیە؟. بێگومان لای هەموومان ڕوونە کەلەنێو ئەم جیهانە جەنجاڵەی تەکنەلۆژیاو پڕ مادەهۆشبەر و دزی و کوشتن و پڕ فیتنەو توندوتیژیەدا،کۆمەڵگەی کوردی و تاکی کوردی پێویستی بەکەناڵی پەروەردەیی و ئاراستەی دەروونی و پەروەردەیەکی دروستی ئیسلامی و سەردەمیانەیە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تاک و خێزان و لێکهەنەوەشانەوەی بەهاجوانەکەی کۆمەڵگەی کوردی و لەخشتە نەبردنی تاک و ڕێگریردنیان لەئالودەبوون بەمادەهۆشبەرەکان.

بێگومان لەنەمان و غیابی کەناڵی ئیسلامی دروست و بەرنامەی پەروەردەیی و دەروونی تەندروست، کەناڵی دوور لەپەروەردەیی دروست و نامۆ بەکۆمەڵگەی کوردی ژمارەیان زۆر زیاتر دەبێت،بەزیادبوونی ئەم کەناڵانەش هەموو بەڵاجوانەکانی کوردەواری لەدەست دەچن، لەبری فلیمی کوردی ، فلیمی تورکی خێزان تێکدەر و ژەهر ڕێژ پەخش دەکرێت و لەبری گۆرانی کوردەواری گۆران و ئاوازی بیانی ئارەزوو وروژێنەر دێتەگۆڕێ و لەبری بەرنامەی پەروەردەیی و دەروندروستی بەرنامەی دیداری گورانی بێژان و بەرنامەی دژە دین و دژە کۆمەڵگەی کوردەواری دێتە نێوکۆمەڵگەی کوردەواری و تاکی کۆمەڵگەی کوردوارییش زۆر دەستەمۆیە بۆ ئەو بارودۆخە مەبەستدارە پڕ ژەهرەی بۆی دروستکراوە.
سەر ئەنجامی ئەم فلیمە تورکی و ئەم بەرنامە بێمانانە تاکی کورد سەرگەردان و بێ شیرازەدەکات و خێزانی کوردی لەبەر یەک هەڵدەوەشێت و ڕێزی گەورەو بچوک نامێنێت و هەرکەسەو بەبای فلیمی وڵاتێک ئارەزووی خۆی وەبادەکات و کۆمەڵگەش لێوان لێو دەبێت بەدیاردەی سەیرونامۆ هەموو ئامانەش دەرئەنجامی خراپی دەبێت لەسەر خێزان و کۆمەڵگەی کوردی و زۆربەی ئەو ڕووداوە ناموانەش ڕوودەدەن لەئەنجامی کاریگەری فلیمە تورکیەکاناوەیە.

ئێستای کۆمەڵگەی کوردی و تاکی کورد و خێزانی کورد،پێویستی بەپەروەردەیەکی تەندروست و بەرنامەی دەروونی و هۆشیاری تاک هەیە کەدووربن لە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دووربوون لەتوندوتێژی و پەروەردەکردنی تاک بەشێوازێکی سەردەمیان و تێگەشتن لەڕابردوو لەسەر بنەمای کومەڵگەی کوردەواری بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و تاکێکی تەندروست بەرهەم بهێنین سودی بۆ وڵاتەکەمان هەبێت.

پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجدی سنورێک بۆ ئە کەناڵانە دابنێت و بەشێکی زۆر لەو فلیمانە قەدەغە بکات کەدەبنە مایەی لێکهەڵوەشانی شیرازەی خێزان و تێکدانی کۆمەڵگەی کوردەواری و سەرگەردانکردنی تاکی کورد و بەشێکی زۆر لەو بەرنامانەش ڕاگرێت لەزیانی کۆمەڵگەو تاک و خێزانی کوردیدان و پێویستە لەبری زۆر و بۆری ئەو کەناڵانە گرنگی بەکەناڵی پەروەردەیی و دەروونی بدرێت لەبەرژەوەندی میللەتەکەماندابێت. جگەلەوەش پێویستە هاوڵاتیان و خێزانی کورد تەواوی ئەو کەناڵانە لەماڵەکانیان بسڕنەوە کەلەزیانی تاک و خێزانی کوردیدان،چونکە ئەو کەناڵانە بەمەبەست و بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان ئەوکارانە دەکەن،پێویستە لەم کارەدا حکومەت و خێزان تەواوکەری یەکتربن و هەرلایەک لای خۆیەوە هەوڵی ڕێگری و سڕینەوەی ئەو کەناڵانە بدات لەپێناو کومەڵ و خێزانێکی تەندروست و باشتردا.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌