تێڕوانینێک بۆ ڕۆڵی پەروەردە
وتار/
18/12/2018
4633 جار بینراوە
سەرکەوت عهبدولڕەحمان
تێڕوانینێک بۆ ڕۆڵی پەروەردە
سەرکەوت عهبدولڕەحمان
هـێنـدەی دەستـەواژەی گـۆرانـکـاری سیـاسـی و هــزری و
ئــایـدۆلـۆژیـی و فـکـرو ڕووبــەرووبــوونــەوەی گــەنـدەڵـی لـەم وڵاتــەدا دەگـوتـرێ
و دەبیستـرێ، لــێ بــاس لــەو تــاکـە کـلیلـە نـاکـرێـت کــە چــارەسـەری ریـشـەیـی
بــۆ کــۆی ئــەو بـەلـبـەبـەو گـرفتـانـە پێـیە ئــەویــش چــەمــکـی "پــەروەردە"
چــونــکە پــەروەردە بناغــەو کـۆڵـەگــەی کـۆمـەڵـگایـە،
هەیــکلی دروســت بــوونــی حـوکـمـەتـێکی تـەنـدروستــە، یـاسـاو دەستـورو بنچینـەی
ئــەسـاسـی بـەڕێـوەبـردنـی وڵاتـە، بـەو مـانـای بـوونـی پـەروەردەیـەکـی تـەنـدروسـت
زامـنــی تــاکـێک و کـۆمـەڵـگەیـەک و حـوکـمـەتـێکی دروسـت و تــەنــدروســت دەکــات.
بــەپێـچــەوانــەش نــەبــوونـی پــەروەردەیــەکی تــەنــدروسـت
کــۆمـەڵـگـایــەک و حــوکمەتــێکی ســەرتـاپە فـەوزەویی دێتــەبــوون.
قـسـەی گــرنــگ و جــەوهــەری و بنـەڕەتـی ئــەمــەیـە،
ئــایـا پــەروەردە لــە کـوردستـان چـۆن ڕۆڵـی بینیــوە؟ یــاخـود دروســترو
بــاشتـرە بــگــوتــرێ ئـایـا پـەروەردە کـراوەتـە ئــامـانــج و بنــەمــاو پـرەنسیب
بــۆ بــەڕێـوەبـردن و بــە تــەنـدروسـت کـردنـی کــۆمـەڵگـا؟
لـێ بــەداخــەوە! پێنــاسـە و تێـگـەیـشتنـی نــادروسـت
بــۆ مـەفـهـومـی حــەقیقـی پــەروەردە کــراوە، چونکە پەروەردە بە تەنیا لە چوارچێوەی
چەمکی فێربووندا پێناسەی بە بەر باڵادا کراوە
بــەمــەش دواجــار چــەمــک و ڕۆڵــی پــەروەردە
بــچــووک و تــەســـک دەکـــرێــتـــەوە لــــە نــێــو بـــازنـــەی نــاوەنــدەکــانـی
فێــرکـردن و خــوێنـدن، هــاوکــات لـەم نــاوەنــدانەش پــەروەرشیـاران هـێنـدەی
گـرنگـی بــــە فــێربــوون دەدەن نــاپـــڕژێــنــە ســـەر پــەروەردەکــردن.
لــە واقیعدا گــرنگـی نــەدراوە بــە مــانــاو نــاوەڕۆکـی
چـەمـکـی "پـــەروەردە" بــۆیـــە پـــەروەردە تــەنــیا وەک نــاوێــک
بـوونــی هــەیە، بــەمەش دواجــار ڕۆڵــی نـابـێ لــە ئــاراستــەکــردنـی کــۆمەڵــگــا.
بــەڵام لـە حـەقیقـەتـدا ئـەمـە پــەروەردە نیـە بـە
مـانـا دروستـەکـەی، بــەڵکـو پــەروەردە چـەکـی گـۆڕانکـاری کـۆمـەلگـایـە، وەک
مـانـدێـلا دەڵێـت: پــەروەردە بــە هێـزتـرین چـەکـە بـۆ گـۆرینـی دونیـا.
پــەروەردە پـڕۆسـەیـەکی دیـارکـراو تـایبـەت مـەنـدکـراو
نیـە بـە کـات و زەمـەن و تـەمـەن، بـەڵکـو پـەروەردە پـڕۆسـەیـەکی گـشتـگیـری
واتــاداری بــەردەوامـە بــۆ پێـگـەیـانـدنـی تـاکێـکـی تـەنــدروست لــە ڕێـگـای
گـۆرینـی ئــەخـلاق و هـزو بـیرو بــاوەڕی نــەڕێنـی بـۆ ئــەرێنـی.
چــەمـکـی "پــەروەردە" بــە مــانــا فــراوەنـەکـەی
گـۆرینـی بـارودۆخـی کـۆمـەڵگـایـە لـە رووی سیـاسی و کـۆمـەلایـەتـی و ئــابــوری...هتد،
چــونـکــە بــەرەوپێشچــوون و پێشـکــەوتنـی هــەر کــۆمـەڵگـایـەک بــەنـدە بــەم
گـۆرانـکـاریـانـە.
بــان کی مـۆن ئـەڵێـت: زۆرجـار پـرسیــارم لێکـراوە دەربــارەی
ئــەو گـۆڕانـکـارییـە گــەورەیــەی لــەوڵاتــەکـەمـدا ڕوویـداوە لــە دۆخــی
خــراپـی و هــەژارییــەوە بــۆ خــۆشـگـوزەرانـی
دەڵێـت: مـنیـش بــەبـێ دوودڵــی ووتـوومــە کـلیـلـی
ئــەم گــۆڕانکـارییـە پــەروەردەیــە.
بــۆیـە ئـەگـەر بـمـانــەوێ وڵاتێـکـی خـۆشـگــوزەران و
تــەنــدروسـت و پـێشــکەوتــوومــان هــەبــێ، دەبـێ گـۆرانـکـاریـی بـنـچینـەیـی
و ریـشـەیـی بـکـەیـن لـە پـڕۆسـەی پــەروەردەدا.
بــەڵام ڕیـفـۆرمـی پــەروەردەیی دەبــێ لــە چــوارچێـوە
کـلاسیـکـیـەکــە دەربــچـێ، بــەڵـکـو دەبــێ بــە مــیتۆدو میـکــانیزمێکــی
نــوێ و مــۆدێــرن بـێ، لــێ بـگــونجـێ لــەگــەڵ کـلــتورو ئــایـن و ژینــگــەی
کــۆمــەڵایـەتــی و سـیـاســی و فـەرهــەنــگـی کـۆمــەڵـگــای کـوردیــدا.
چــونـکـە لـە هـەمـوو چــەرخێـکـدا پــەروەردە کـلیلـی
کـردنــەوەی دەرگـای پـێـشڤـەچــوون و نــوێبـوونـەوەو گــەشـەسـەنـدنـی کـۆمـەڵـگـا
بــووە.
هــەڵـبـەتـە بــەدەستـهێنـانـی ئــەم کـلیـلەش بــە
کـارکـردنـی جــدیـی و دارشتنـی بـەرنـامـەو پـلانـی دروسـت دەبـێ لــە لایـەن
حـوکـمـەتـەوە، بــۆ ئــەوەی ئــەم کـلیلــە بـبــێتـە فــریــادرەس بــۆ بــە تــەنـدروست
کــردن و بــەرەو پــێشبــردنــی کــۆمــەڵـگــا.
* ئەم
وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و شهن پرێس لێی بەرپرسیار نییە
نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت عهبدولڕەحمان