ئایا بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا مولزەمە؟
وتار/
04/12/2018
640 جار بینراوە
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئایا بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا مولزەمە؟
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
زۆرینەی
ئەو سکاڵا و داوایانەی کە ئاراستەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکرێن لەلایەن تاکە کەس یان کۆمەڵێک خەڵک یان ڕیکخراوی کۆمەڵی مەدەنی دژ بە دەوڵەتەکەیانە کە مافەکانیانغ پێشیل کردووە. هەر وەک پێشتر رەیحان یاڵچنداغ، پارێزەری
هاوسەرۆكەكانی پێشوو و پەرلەمانتارانی زیندانیكراوی هەدەپە لەبارەی دۆسیەی زیندانیكردنیانەوە پێنج سكاڵای لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تۆماركردبوو.بە
تایبەت دۆسیەی دمیرتاش یەکێکە لە دوو هاوسەرۆکانی
پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، و لە مانگی 11 ی ساڵی 2016 بەهۆی ئەوەی
گوایە پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووە دەستگیر کرا. ئەو نکوڵی لە هەموو ئەو تاوانانە دەکات کە خراوەتە پاڵی و دەڵێت دۆسێکانی کەلەدژم تۆمار کراوە تەنها مەبەستی
سیاسین. وهیچیتر.لە مانگی 6 ی ڕابوردوو لە زیندانەوە خۆی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی
تورکیا و سێهەمی هێنا لە سەدا 8.4 دەنگی بەدەست هێنا.
دادگاکەش هەر پاش وەرگرتنی سکاڵەکە و وەرگرتنی قسەی هەردوو
لا کە تورکیاش وەڵامێکی دوروودرێژی ١٣٠ لاپەڕەیی هەواڵەی داگاکە کربوو،ئیتر دادگا دەس بەلێکۆڵێنەوەی خۆی کرد،دادگا توانی زانیاری تەواو وەدەس بخات لەو شوێنا
نەی کە پێوستە. هەڵبەتە دانیشتنی دادگا ئاشکرایەو نهێنی نیە، مەگەر لەحالەتی زۆر پیوست دانیشتنەکان بکەنە نهێنی، هەموو
دانیشتنەکان بەکۆنوس دەنوسرێتەوە هەڵدەگیرێ، لەدرێژەی دادگاییدا هەوڵ ئەدرێ لایەن ناکۆکەکان ڕێک بخەن، لەدوای
دەرجونی حوکمی کۆتایی لە فەرمانگەی گەورە،ئیتر گوێ ناگیرێ لە سکالاکاران، بڕیارەکانی دادگا دوای سێ مانگ لە دەرچونیان
بە پلەی کۆتا دەگەن و دەبێ جێ بەجێ بکرێن. مەگەر لە فەرمانگەی گەورەوە بڕیاری
پێداچونەوە و تەمیز بدرێ.
ئەوە بوو خۆشبەختانە
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بە فەرمی وەڵامی
دانەوە،داوای لە تورکیا کرد ڕێبەری سەر بە کوردەکان سەلاحەدین دمیرتاش ئازاد بکات،
و فەرمانیدا دەستگیرکردنەکەی لە ساڵی 2016وە بە تاوانەکانی تیرۆر بەناڕەوا لەقەڵەمدا
وە ووتی دەسگیرکردنەکەی هەوڵێک بووە بۆ " کپکردنی دەنگی جیاواز".
ئەو دادگایەی ئەوروپا دانیشتن لەسەر ئەو دۆسێیانە دەکات
کە گوایە سەرپێچی ڕێککەوتنی ئەوروپان لەسەر مافەکانی مرۆڤ کردووە کە تورکیا خۆشی مۆری
کردووە. بڕیارەکانی ئەم دادگایە دەبێت لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە جێبەجێ بکرێن. لە ڕابوردوودا ڕوسیای ئەندام تیایدا بڕیارەکانی جێبەجێ کردووە.
هەر دوای ئەوەی کە بۆ دادگا دەرکەوەت کە دەمیرتاش بێتاوانە
دادگاکە ڕایگەیاند فەرمانی دا بە تورکیا بڕی 10 هەزار یۆرۆ وەکو قەرەبوو بدات بە
دمیرتاش و 15 هەزار یۆرۆش بۆ خەرجییە .یاساییەکانی.خۆ
ئەگەر تورکیا بێ عاری کردوو نەچووە ژێرباری بڕیارەکانی دادگا ئەو دەوڵەتانی ئەندام
بەپێی مادی 46 کە واژۆیان کردوە دەبێت
پابەندی بڕیارەکانی دادگا بن،لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسە لە چاودێڕی و جی بەجێ
کردنی بڕیارەکانی دادگا، هەروەها لێژنەی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی گۆرانکاریەکانی
یاساکانی ولاتانی ئەندام دەکات تاکو
گونجاو بێت لەگەڵ یاساو ڕێساکانی دادگادا.
(المادة 46 القوة الإلزامية والتنفيذية
للأحكام 1 - تتعهد الأطراف السامية المتعاقدة بأن نحترم الأحكام النهائية للمحكمة
في النزاعات التي تكون فيها طرفا فيها . 2 - تبلغ لجنة الوزراء بالأحكام النهائية
، وتسهر على تنفيذها (.
بەڵام ئەردۆغان وەک پیشەی هەمیشەیی بڕیارەکەی دادگای ئەوروپای
بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش رەتکردەوە و ڕایگەیاند ناچینە ژێرباری بڕیاری ئەو
دادگایە،ووتی هەڵمەتێک ئەنجامدەدەن بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو بڕیارە.
رەزا
تورمەن پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئیزمیر، کە خۆی دادوەری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا
بووە وەڵامى ئەردۆغانى دایەوە و لەوبارەیەوە بە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)ى راگەیاند، ئەو بڕیارە هەم بۆ دادگای مافی
مرۆڤی ئەوروپا و هەم بۆ تورکیا و هەم بۆ دەمیرتاش گرنگە.
تورمەن رایگەیاند، سەرباری ئەوەى لە پرۆتۆکڵی دادگای مافی
مرۆڤی ئەوروپادا لەبارەى مافی هەڵبژاردنەوە شیکارییەکى سنووردار هەیە، بەڵام ئەوە
جاری یەکەمە لەسەر زیندانیکردنى سیاسەتمەدارێک ئاماژە بە پێشێلکردنی مافەکانى و پێشێلکردنى
مافی کەسێکى هەڵبژێردراو دەکرێت. تورمەن راشیگەیاند، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا رایگەیاندووە،
ئەو دادوەر و دادگایانەى بڕیاری دەستگیرکردنى دەمیرتاشیان دەرکردووە بەڵگەى پێویست
و روونیان نییە و ئەوەش پێشێلکردنى پەیماننامەى مافی مرۆڤی ئەوروپا (PMME)یە.
تورمەن باسی ئەوەشیکرد، سەرنجڕاکێشترین لایەنى بڕیارەکە
ئاماژەکردنە بە خاڵی ١٨ی پەیماننامەى مافەکانى مرۆڤی ئەوروپا و بەوەش لێکۆڵینەوە و
شیکاری بۆ ناوەرۆکی سیاسیى دۆسیەکەى دەمیرتاش کراوە.
تورمەن لەبارەى گرنگیى خاڵی ١٨ەوە وتى "دادگای مافی
مرۆڤی ئەوروپا بە بڕیارەکەى لەسەر خاڵی ١٨ی پەیماننامەى مافی مرۆڤی ئەوروپا، بەشێوەیەکى
روون و کراوە ئەوەى دەستنیشانکردووە، کە یاساکان لە تورکیا بۆ بێدەنگکردنى ئۆپۆزسیۆن
بەکار دەهێنرێن، دادگەکان سەربەخۆی نین و دەمیرتاش نەک بەپێى یاساکان، بەڵکو لەبەر
هۆکاری سیاسی دەستگیرکراوە، بۆیە بڕیاریداوە بە خێرایى ئازاد بکرێت".
بڕیاری جێبەجێکاری یەکێتیى ئەوروپایە و دەکرێت ببێتە بڕیار
و تورکیا مولزەم بکرێت :-
+مادام وڵاتانى ئەندام لە ئەنجوومەنى ئەوروپا
ئەوەیان قبوڵکردووە کە بڕیارەکانى دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکەن پێشێلکردنی
قبوڵکراونیە و جێبەجێکردنی مادە ٤٦ ی ئاماژەبۆکاو بەسەریدا
+ئەرک و بەرپرسیارێتیى تورکیایە ئەو بڕیارانە
جێبەجێ بکات. ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ نەکات گوشارەکانى سەر خۆی زیاتر دەکات.
+ئەگەر تورکیا بەپێى ئەو بڕیارە نەجوڵێتەوە و
دەمیرتاش لە زینداندا بهێڵێتەوە ئەوە بەو مانایە دێت، ئەوەى قبوڵکردوووە، کە دەمیرتاش
بەپێى یاساکان دەستگیرنەکراوە، بەڵکو بە بڕیارى سیاسی دەستگیرکراوە".
+دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە بڕیارەکەیدا لەبارەى
دەمیرتاشەوە سەرنجی خستووەتە سەر پەرلەمانتارە زیندانیکراوەکانى تر و بۆ ئەوەش بڕیارەکە
دەبێتە بڕیارێکى نمونەیى.
+ڕاستە حکومەتی تورکیا ئازادە دەتوانێ بە هیچ لایەکەوە نەبەسرێیتەوە بەڵام ئەگەر
بابەتەکە وەک یاسای لێ هاتبێت و مادەیەکی یاسایی لەسەر هەبێت ئەوا ناتوانرێت پشتگوێ
بخرێت.
+لە دووا وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەم
دادگایە ئەگەر تورکیا هەر نەچووە ژێرباربۆ ئازاد کردنی دەمیرتاش ئەوە پێدەچێت هەنگاوەکانی
مولزەمکردن بگۆڕێت بە کردارەکی وەک:-
١-دوور خشتنەوەی تورکیا لەئەندامێتی ئەم
دادگایە
٢-ناردنی کۆپیەکی بڕیارەکە بۆ سەرجەم ووڵاتانی
ئەندام
٣-ناردنی بۆ ناوەندەکانی بڕیار ودەزگاکانی ڕاگەیاندن
ئەمە وێڕای ووروژاندنی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی و
نێوخۆیی و جوڵەی زیاتری هێزە ئازادیخوازەکانی ناوخۆ و دەرەوە لەلایک و وورووژاندنی
کەس وکاری دەیان هەزار زیندانی کە بێتاوان لەئێستادا لە زیندانە تاریکەکانی تورکیا
ژیانی کولە مەرگی بەڕێ دەکەن.
نوێترین نوسینەکانی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
18/08/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
31/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
03/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
08/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/05/2020