قۆناغه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌م
وتار/
26/11/2018
726 جار بینراوە
فه‌رمان عزيز شه‌ريف
قۆناغه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌م
فه‌رمان عزيز شه‌ريف
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى چاودێران ڕايان وايه
پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاسانتره له كابينه‌كانى
ديكه و زۆر دواناكه‌وێت , به‌ڵام به‌و ئاسانيه‌ش نيه , چونكه له 6-11-2018 يه‌كه‌م
دانيشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدراوه و كۆبوونه‌وه‌كه به‌كراوه‌يى
جێهێلراوه و تاكو ئێستا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانيش هه‌ڵنه‌بژێردراون .
له‌ئه‌گه‌رى دواكه‌وتن و ڕێك نه‌كه‌وتنى لايه‌نه‌كان
ڕه‌نگه پارتى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت و كابينه‌كه‌ش ڕابگه‌يه‌نێت
و هه‌ندێك وه‌زيرى كابينه‌ى پێشوتر له‌پۆسته‌كانيان بمێننه‌وه يان ئه‌و ئه‌و
پۆستانه به‌به‌تاڵى بمێننه‌وه تاكو له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان ده‌گاته ڕێككه‌وتن وه‌ك
چۆن عادل عبدالمهدى له پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌و
ماوه‌يه ياساييه ده‌ربازبكات كه 30 ڕۆژبوو نه‌يتوانى ته‌واوى كابينه‌كه‌ى پێشكه‌شى
په‌رله‌مان بكات به‌هۆى ڕێكنه‌كه‌وتنى لايه‌نه‌كان ته‌نها 14 وه‌زير له‌كابينه‌كه‌ى
سوێندى ياساييان خوارد و 8 وه‌زير ماون دابنرێن . له پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌تى
هه‌رێمێش ڕه‌نگه هه‌مان سيناريۆ يان به‌شێكى دووباره بكرێته‌وه .
له كاتى پێكهێنانى زۆربه‌ى كابينه‌كانى ديكه‌ى
حكومه‌تى هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ وه‌فدى ڕاسپێردراوى دانوستانكار سه‌ردانى لايه‌نه‌كانى
ده‌كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت , به‌ڵام ئه‌مجاره
گفتوگۆكان به‌چه‌ند قۆناغێك دا تێده‌په‌ڕێت .
1-قۆناغى نهێنى و په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى
نێوان سه‌ركرده‌كان و سه‌ردانى دوور له چاوى كامێرا‌كان و كۆبوونه‌وه نهێنى يه‌كان
. ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ دواى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامى كۆتايى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستى
پێكرد .
بێجگه له‌و كۆبوونه‌وه
فه‌رميانه‌ى نێوان لايه‌نه‌كان به نهێنى گفتوگۆى ديكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵێ
ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه كۆمه‌لى ئيسلامى به‌شێوه‌يه‌كى نهێنى له‌ڕێگاى عبدالستار مجيد
كه له‌كابينه‌ى هه‌شته‌م وه‌زيرى كشت‌وكال
بووه په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ل (نێچيرڤان بارزانى) هه‌يه له‌گه‌ڵ پارتى گفتوگۆى
كردووه له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو , به‌لام رۆژى 15-11 عبدالستار مجيد
ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى كۆمه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى
ڕه‌تكرده‌وه .
2-قۆناغى وه‌فدى لاوه‌كى يان ڕاوێژكارى , ئه‌م قوناغه له ڕۆژى شه‌مه 17-11 ده‌ستى پێكرد به يه‌كه‌مين سه‌ردانى وه‌فدى
پارتى بۆ سلێمانى كه يه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى كرد, وه‌فدى پارتى
پێكهاتبوون له هه‌ريه‌ك له (ئازاد به‌روارى , جه‌عفه‌ر ئيمينكى , مه‌حمود محمد ,
هێمن هه‌ورامى , ئومێد صباح) , وه‌فدى يه‌كێتى پێكهاتبوو له (حاكم قادر , شۆرش
اسماعيل , سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره , عه‌دنانى حه‌مه‌ى مينا , لاهور شێخ جه‌نگى ) .
عبدالرزاق شريف
پێش هاتنى وه‌فده‌كه‌ى پارتى وتى (ئه‌و وه‌فده‌ى پارتى ئه‌و وه‌فده نيه له‌لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ڕاسپێردرابێت
بۆ دروستكردنى حكومه‌ت , به‌ڵكو وه‌فدێكى حيزبى پارتى يه ) .
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ميدياى گۆڕان دواى كۆبوونه‌وه‌كانى ڕۆژى شه‌ممه سه‌رچاوه‌يه‌ك
له پارتى به ميدياى بزوتنه‌وه‌كه‌ى وتووه (وه‌فده‌كه‌ى پارتى بۆ دانوستان نه‌بوو
, ته‌نها وه‌فدێكى ڕاوێژكارى بوو , وه‌فدى دانوستانكارى پارتى به‌سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان
بارزانى ده‌بێت , دواى ئه‌و كۆبوونه‌وانه سه‌ردانى لايه‌نه‌كان ده‌كات بۆ دانوستانى
پێكهێنانى حكومه‌ت ) .
هه‌رهه‌مان ڕۆژ وه‌فده‌كه‌ى پارتى له
سلێمانى سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ى كرد , وه‌فدى گۆڕان پێكهاتبوو له (شۆرش
حاجى , ره‌ئوف عوسمان , ئاواتى شێخ جه‌ناب , ئاراس وه‌لى ) .
وه‌ك هه‌موو كابينه‌كانى ديكه دواى سه‌ردانى
وه‌فدى حيزبه‌كان بۆ لاى يه‌كتر دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى
سياسى حيزبه‌كانيان و تاوتوێ ى ڕاسپارده و پێشنياره‌كان ده‌كه‌ن دواتر جارێكى
ديكه جه‌وله‌يه‌كى ديكه‌ى دانوستانه‌كان ده‌ست پێده‌كات .
3-قۆناغى كۆتايى و يه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌ويش وه‌فدى
باڵا‌و ڕاسپێردراو له‌كه‌سى يه‌كه‌مى حيزبه‌كان , ئه‌وان هه‌موو بڕيارێكى يه‌كلايى
كه‌ره‌وه‌يان له‌ده‌سته و ده‌توانن بڕيارى كۆتايى له‌باره‌ى چاره‌نووسى حيزبه‌كانيان
بده‌ن بۆ به‌شدارى كردن يان نه‌كردن له حكومه‌تى داهاتوو .
له دواى روخانى صدام له 2003 هه‌ريه‌ك له
مه‌سعود بارزانى و مام جه‌لال و دواتر له‌دروست بوونى گۆڕان نه‌وشيروان مسته‌فا
بريارى كۆتايى و يه‌كلايى كه‌ره‌وه‌يان ده‌دا له پێكهێنانى كابينه‌كانى حكومه‌ت ,
به‌ڵام ئێستا ته‌نها مه‌سعود بارزانى ماوه , له‌ناو هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى و گۆڕان
سه‌ركرده نه‌ماوه كه بڕيارى كۆتايى بدات له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان .
وه‌ك شۆرش حاجى وتى : دواى كۆبوونه‌وه‌ى گۆران
له‌گه‌ڵ وه‌فدى پارتى , بڕيارى بزوتنه‌وه‌كه‌يان لاى چڤاتى نيشتمانى يه له‌وێ
بڕيار له سه‌ر به‌شدارى كردن يان نه‌كردنى گۆڕان ده‌درێت .
يه‌كێتى داواى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كات , له ئه‌گه‌رى به‌شدارى كردنى گۆڕان وه‌رگرتنى ئه‌و
دوو پۆسته ده‌بێت بۆ يه‌كێتى , ئه‌گه‌ر جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت زيادبكرێت بۆ دوو
جێگر ئه‌مه‌ش لاى يه‌كێتى قبوڵ نيه .
پارتى پێ ى باشه گۆران به‌شدارى حكومه‌ت
بكات بۆ ئه‌وه‌ى ناچار نه‌بێت زۆر پۆست بدات به يه‌كێتى و هاوسه‌نگى هێز له‌سنورى
سلێمانى ڕابگرێت , يه‌كێتى يش پێ ى ناخۆشه گۆڕان به‌شدارى حكومه‌ت نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى
وه‌ك تاكه هێزى براوه‌ى دووه‌م داواى پۆستى زۆرتر بكات .. ڕه‌نگه له‌داهاتووش
پارتى و يه‌كێتى بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شدارى كردنى گۆڕان . به‌گوێره‌ى هه‌ندێك
زانيارى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى شه‌ممه 17-11-2018 نێوان پارتى و يه‌كێتى له
سلێمانى باسى پرسى به‌شداريكردنى گۆڕان كراوه , به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌يشتونه‌ته هيچ
رێككه‌وتنێك وه‌فدى هه‌ردوولا دواتر له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى
حيزبه‌كانيان گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كه‌ن .
تاكو ئێستا هه‌ريه‌ك له‌نه‌وه‌ى نوێ و يه‌كگرتوو
خۆيان يه‌كلايى كردۆته‌وه كه به‌شدارى حكومه‌ت ناكه‌ن . ڕۆژى 13-11 حيزبى شيوعى
بڕيارى دا به‌شدارى حكومه‌ت نه‌كات .
پارتى كۆمه‌ڵێك پۆست هه‌يه نايه‌وێت قسه‌يان
له‌سه‌ر بكات و بياندات به‌هيچ لايه‌نێك له حكومه‌تى داهاتوو وه‌ك پۆستى ئه‌نجومه‌نى
ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان كه مه‌سڕور بارزانى له‌و پۆسته دايه , له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى
سامانه سروشتى يه‌كان ئه‌وه‌يان ره‌نگه گۆرانكارى تێدا بكرێت كه چه‌ند كابينه‌يه‌كه
ئاشتى هه‌ورامى له‌و پۆسته دايه .
نوێترین نوسینەکانی فه‌رمان عزيز شه‌ريف