دەسەڵاتی دادوەری و هەیمەنەی لۆژیکی هێز.!
وتار/
14/11/2018
981 جار بینراوە
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
دەسەڵاتی دادوەری و هەیمەنەی لۆژیکی هێز.!
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئەنجوومەنی دادوەری بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی کوردستان ودەسەڵاتی
سێیەمە لە پاڵ دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) و دەسەڵاتی جێبەجێ کردن (حکومەت) ، هەتا
ساڵی 1992 دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان نەبوو، کاری سەرجەم
دادگاکانی کوردستان بە یاسای ژمارە (160)ی
ساڵی (1979) رێکدەخران و سەر بە وەزارەتی دادی بەغدا بوون .
بەڵام لە دوای راپەرینی ساڵی 1991ی گەلی کوردستان و دوای
ئەوەی لە ساڵی 1992 ئەنجوومەنی نیشتمانی
کوردستان هاتەکایەوە ، یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (14) ی ساڵی 1992 لە لایەن پەرلەمانی
کوردستانەوە دەرچوو کە لە رێکەوتی (14/1/1993) کاربەم یاسایە کرا و سەرۆکایەتی
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ژێر رۆشنایی ئەم یاسایە دامەزرا و سەربە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان بوو.
هەروەک ئاشکرایە سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆڵه‌كه‌یه‌كی
بنه‌ڕه‌تی وبەهێزی سیستمی سیاسی هەر وڵاتێکە،کە لەسەر بنەمای دیموکراسیەت دامەزرابێت،
بە هیچ جۆرێک ناکرێت و نابێت دەستێوەردان بکرێت لەم دامەزراوە گرینگەی دەوڵەت، بەڵام
مەخابن کە دەسەڵاتی حیزبی و حکومی ئەم دامەزراوە باڵایەیان بە شێوەیەک بچوک کردۆتەوە
شکۆ و هەیبەتیان بۆ نەهێشتۆتەوە، بەتەواوی باڵاده‌ستبونی لۆژیكی هێز، دامەزراوەی
دادوەری لە کوردستاندا شەرمەزار کردوە.
مه‌به‌ست له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌ومانایه‌یه
كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی یان كارگێڕی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وحۆ بۆی
نیه ده‌ستوه‌ربداته نێو كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یا به هه‌رشێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری
هه‌بێت و هیچ كه‌سێك یا ده‌زگایه‌ك له ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، هه‌تا
ئه‌گه‌ر وه‌زیری داد بێت یان سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت) بێت نابێت
ده‌ستوه‌ربداته كاروباری دادگاكان یان فشار بخاته‌سه‌ر دادوه‌ره‌كان له‌كاتی حوكم
و بڕیارداندا .
ده‌ستوری عێراقی جه‌خت له‌پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان
و سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كاته‌وه، وه‌ك له‌ماده‌ی 87ی ده‌ستوره‌كه‌دا
هاتوه: "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه و دادگاكان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌جیاوازی
جۆر و پله‌كانیه‌وه و بڕیاره‌كان به‌گوێره‌ی یاسا ده‌رده‌چن"... هه‌روه‌ها
له‌ماده‌ی 88ی هه‌مان ده‌ستوردا داهاتوه "دادوه‌ره‌كان سه‌ربه‌خۆن و جگه
له‌یاسا له‌ژێر ركێڤی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تردا نین و نابێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ده‌ستبخاته
كاروباری دەسەڵاتی دادوه‌ریه‌وه".
ئەوەی کەدەستوری عێراقی جەختی لەسەر دەکاتەوە تەنها مورەکەبی
سەر کاغەزە ! بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان بە قسە یاسا سەروەرەودەسەڵاتی دادوەری
سەربەخۆیی تەواوی هەیە ، بەڵام بەداخەوە بە کردار پێچەوانەکەی راستە ، زۆرێک لە
نمونەو بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە کە ئەوە دەسەلمێنن کە دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی
کئردستان چەندە شەرمنەو دەستەمٶی دەسەڵاتی حیزبی و تەنانەت دەسەڵاتی جێبەچێ کردنیشە،کاتێک
کە کەسێکی ئاسایی تۆمتبار دەکرێت و پەلکێشی دادگا دەکرێت خوا‌و خۆیی و کەلبچەکەی دەستی
نەبێت کەسی لە پشت نیە ، بەڵام بەر پرسێک ئەگەر زات بکرێت بانگهێشتی دادگای بکەن ئەوە
بە مەراسیمێک دەی هێنن زۆر جار خودی دادوەرتوشی شۆک دەبێت سەری سور دەمێنێت ! ئەم
هەڵسوکەوتە هەلەو سەقەتە وای کردوە کە لەماوەی رابردود سەرنجی زۆرێک لە رێکخراوە
کانی کۆمە ڵگە مەدەنیە جیهانیە کانی بەلای خۆیدا راکێشاوە ، کارگەیشتۆتە ئەو رادەیەی
ببێت شوێن سەرنجی رێکخراوێکی وەک : رێكخراوی ( Ask) كه رێكخراوێكی ئه‌مریكییه له‌هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی له‌سه ره‌وشی
دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بلاَوكردۆته‌وه و به راشكاوانه له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه
كه كه ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و به‌رپرسانی حكومه‌ت له ده‌سه‌لاَتی قه‌زایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان به‌زه‌قی دیارن.
هه‌ربه‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوه ئه‌مریكیه‌كه دادوه‌ره‌كان هه‌ندێك له‌كێشه‌كان
له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه..
رێكخراوه ئه‌مریكیه‌كه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی حیزب و به‌رپرسانی
حیزبی له‌كاروباری دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه پۆلێن كردووه: _ده‌ستێوه‌ردان
له پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری _دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی دادگاكان _ده‌ستێوه‌ردانی
بریاره‌كانی كارگێری دادگاكان _ده‌رهێنانی فایلی ژێرده‌سه‌لاَتی دادگاكان _ هه‌روه‌ها فشاربۆسه‌ر دادگا به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بریار
له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك. ئەم دەست تێوەردانە ی کەلەلایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە
دەکرێت بۆ سەر دامەزراوەی دادوەری هەروەک رێکخراوە ئەمەریکیەکە ( A S K ) ئاماژەی پێکردوە کاریگەریەکی
تەواو دەکاتە سەر ناو‌و نابانگی ئەم ئەزمونە ی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک ئەو بانگە
شە بەناو دیموکراسی و کۆی گشتی ئەزمونی دەسەڵاتداری دەخاتە ژێر پرسیارەوە .!؟ . ئەم
بێ سەروبەریەوپاشاگەردانیە کە لە مەر هەرێمەکەماندا دەگوزەریت ، دەکرێت بپرسین ..؟
ئایا هۆکارەکەی نەبونی سەروەری یاسایە .؟ یاخود نەبونی دەستور هۆکارە .؟ یان دەسەڵاتی
دادوەری وەک دامەزراوە یەک بونی نیەو ئەگەر هەشبیت دەسەڵاتیکی شەرمنەو لەبەردەم لۆژیکی
هێزدا دەستەوەستانەو دۆشداماوە! .
نوێترین نوسینەکانی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
18/08/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
31/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
03/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
08/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/05/2020