بانگەوازێک بۆ خەمخۆرانى ئیسلام لە کوردستان

وتار/ 07/11/2018 643 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

بانگەوازێک بۆ خەمخۆرانى ئیسلام لە کوردستان
نەوزاد سەعید محمد
هەرکاتێک  ئیمانداران وموسلمانان ئەو کاتەى سەرقاڵ بووبن بە شتە لاوەکى ودنیایە زۆر ناپێویستەکان وە گرنگیان نەدابێت بە پەرەسەندنە جۆراوجۆرەکانى  ڕۆژگار       
وەخۆمان سەرقاڵ کردبێت   بە دژایەتى وپەرچەکدار بەرامبەر یەکترى
لە سەرشتى لاوەکى و بچوک ونالۆژیک ،کە زۆرجار بیرى لێ دەکەیتەوە جێگە ى شەرمەزارى  وهەڵڕشتنى  جەوەنەیک عارە قە .
براکانم  لە سۆفى وسەلەفى ونور وبزوتنەوە ویەکگرتو کۆمەل وڕێکخراوەکان وکەسایەتیە ئیسلامیە سەربە خۆکان
لاى هه مومان  ڕوون بوویەوە  ئێمەى موسڵمانان وئیمانداران لە کوردستان  هەرکات پشتمان کردبێتەیەکترى و پەروەردەو بانگەوازمان فەرمۆش کردبێت یان گرنگى خۆیمان پێ نەدابێت هه مومان سەنگ وقورسایمان لەدەست داوە وەک بەچاوى خۆمان دەى بینین.ـ، وەک گروپ وحیزب وتاقمەکان نەک ئیسلام  .
هەر کات وازمان لە شتە لاوەکیەکان نێومان هێنابێت وکارى خەمخۆرانمان کردبێت لە پەروەردەوبانگەوازدا لە لاى کۆمەڵگەى کوردەوارى  سەنگمان  قورس  بووه
ئەوەى پێوسیتە بەندە بیرى خه مخۆرانى ئیسلام (ى )بخەمەوە ئەوەیە بەدووئاراستە کار لەسەرهەڵدێرانى تاکى کوردى موسڵمان دەکرێت ئەویش
 ١-لابردنى  ئاکارى جوانى موسڵمانێتى  وکلتورى ڕەسەنى کوردەواریمانە
٢-بێ باوەڕکردنى 
ئەوەى شانازیمان پێوە دەکرد لە خەتەردایە لە ناوخۆى کوردستان  بەتایبەت  لەناوەندەکانى خوێندن ،لەڕێگە دەیان سنتەروڕێکخراو ودەستەوگروپى ئاشکراونهێنى نامۆو بەدەست لەپشت دانیان وهاوکارى کردنیان ئیش جدى لە سەردەکرێت ،
ئێمەى موسڵمانانیش لە خەوى غە فڵەتداین کە خۆمان لە و حیزب وتاقم وگروپ ڕێکخراواندا دە بینینەوە کە لە سەرەوە ناوم هێناوە دەبێت خەمخۆرانە بکەوینەوە خۆکۆکردنەوەى جدى ناوماڵى خۆمان  دەبێت ئیتر دەست هه ڵگرین لە بەرژەوەندى حیزب  و شه خصى و شتى نفسى ولاوەکى وبێ ئەرزش ، دەبێت جارێکى ترخەمخۆرانە بینەوە ساحە کە بۆ هه ڵوەشاندنەوە وهەڵتەکاندنى ئەوفکرە نامۆو هاوردەکراوانەى  کەدەبێتە هۆکارى تێک چونى ئارامى کوردستان وهەڵتەکاندنى خێزان وبلاوکردنەوەى خراپەکارى جۆراو جۆرکە هه مومان باجى لێکەوتەکانى دەدەین ئەوکات پەشیمانى دادى کەسمان نادات وسەرزەنشت کردنى یەکتریش تورێکى خراپى قوڕاوى ناهێنیت
بۆیە داوالە هه مولایەک دەکەم  هه رچى زووه بەدڵێکى پاک وخەمخۆرانە لەژێر رۆشناى ئەم ئایەتە قورئانیە دا بێنە مەیدانەکە ودەست لەناودەست و پشتى یەکترى بگرین ،بۆگەیاندنى ئیسلامەکەمان بەکردار
 وەک خواى  گەورە وبالادەست دەفەرموێت
ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِۖ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ
خه‌ڵکی بانگ بکه‌ بۆ ڕێگه‌ی په‌روه‌ردگارت به‌ لێزانی و دانایی و ئامۆژگاری چاك و شیرین وه‌ له‌ گه‌ڵیان بدوێ   به‌چاکترین شێوه‌
بەئەنجامدانى ئەم خالانەى لاى خوارەوە  دەست پێ بکرێت بێ ئەوەى هیچ لایەن وگروپ وشەخصێتیک پە راوێزبخرێت
١- پاک کردنەوەى دەرونەکان 
٢-یەکتر قبوڵکردن ویەکتر خۆشەویستن وڕێزلەیەکترگرتن 
٣-هاتوچۆکردنى یەکترى بە بێ  هێلى سور
٤-سازدانى خێوەتگە بۆ کۆکردنەوە هه موبیرکردنەوە جیاوازەکان وگفتۆگۆى کراوەو  وکارى  هاوبەش وجدى ئەوەى هەموان لە سەرى کۆکین ،
وەلانانى شتە لاوەکێ کان 
٥-ئاساییە وەسیلەکانەمان  جیاواز بێت  بەڵام قبوڵنەکراو بێت  وە سیلەکانمان لەدژى یەکتربەکار بهێنین
٦-ئامانجمان ڕازى کردنى  خواو دەست گرتنى خەڵک بێت بۆڕێگەى چاکە خوازى

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌