دوور خستەوەی مامۆستاینی حەقبێژ لە مزگەوت بۆ؟

وتار/ 18/10/2016 838 جار بینراوە

شاخەوان سیامەنسوری

دوور خستەوەی مامۆستاینی حەقبێژ لە مزگەوت بۆ؟

 

لای ھەموو خاوەن عەقڵێک ڕوون و ئاشکرایە مامۆستایانی ئاینی راستگۆو حەقبێژ ھەر لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە بەردەوام لە سەنگەری میللەت و گەلەکەی خۆیاندا بون و،‌ بەردەوامیش بەرگرییان لە ئاین و گەلەکەیان کردوە و ھیچ کات ترس کاری تێنەکردون پەشیمان ببنەوە لە وتنی راستیەکان.
ھەر بۆیە لە سەردەمی بەعسەوە ئەو مامۆستا حەقبێژانە ھەندیکیان لە وڵات دەردەکرێن و ھەندێکی دیکەشیان بەند دەکرێن و، بەشێکی دیکەشیان لە بڵندگۆی مزگەوتەکان دوور دەخرێنەوە بە بیانوی ئەوەی زیانیان بۆ ئەمنی قەومی ھەیە!!
ئەم نەریتە کە بەعس لە کوردستان دایھێنا تا ئەم ساتەش دەستەڵاتدارانی نەشارەزا بە میژوی مامۆستایانی مزگەوت و قین لە دڵەکانی وڵات بەرامبەر بە مزگەوت و ئاین لە سەر ئەم نەریتە قێزەونە بەردەوامن!!
بە داخەوە ئەو مامۆستایانەی لە کاتی بەعسدا مێژیان بۆ خۆیان و گەلەکەیان تۆمار کردـ ئەبوایە ئەمرۆ ڕێزیان لێ بگیرایە بەڵام بەداخەوە کە سیاسەتی درۆ تێکەڵی ھەموو کایەکانی ژیان دەبێت دەرکردنی مامۆسایان لەوانەوە دەست پێ دەکات!!
ئێستا‌ش لە ساتیکدا دەژین ئازادی بۆ ھەموو تاکیک ھەیە کە تەنھا بەرگی (ئیسلام)ی نەپۆشیبێت، بەڵام ئەگەر بەناوی ئیسلامەوە قسە بکات و یاخودا مامۆستایەکی ئاینی بێت و بیەوێ ڕاستیەکان وەک خۆی بڵێت لەم سەردەمی ئازادیە! ئەوە یان لە مزگەوت دوردەخرێتەوە یان ڕیشی دەسوتێندرێ یاخود تەقە لە ماڵەکەی دەکەن یاخود کەسوکاری سزا دەدەن لە لایەن نەیارەکانیەوە!!

بۆیە ئەو کەس لایەن و حزبانەی کە ڕۆژانە پیشەیان بۆتە خوێندن لە سەر مامۆستایانی ئاینی ھەندی توتیان بۆ خۆیان پێگەیاندوە ئەگەر تۆزێ ویژدانیان ھەبوایە، دەبوو مێزەری مامۆستایانی ئاینی حەقبێژیان بگرتایە لە ئاڵتون نەک دەریان بکردنایە چونکە:
• مامۆستایان خیانەتیان لە نیشتمان نەکردوە !
• مەلەفی بەعسی بونیان نیە !
• پارەی خەڵک وڵاتیان نەدزیوە !
• شەڕی ناوخۆ ئەوان دروستیان نەکرد !
• لە ٧٥ ئەوان نەبوون ئاش بەتاڵ بە گەلێک بکات !
• ھیچ کۆمپانیایەک بەناوی ئەوانەوە نیە بۆ دزیی کردن !
• خانو و ڤێلایان لە دەرەوە نەکڕیوە بە پارەی میلەت !
• خاوەنی ھیچ تا‌نکەرێک نین تەنانەت ئاویشی پێ بەرن بۆ مزگەوت نەک نەوت بۆ دەرەوە
• سازشیان بۆ ھیچ وڵاتیک نەکردوە بۆ پاراستنی خۆیان
• ھیچ گومرگێکیان بەدەستەوە نیە تا لە سەری بژین
• دەستی دووژمنیان ڕانەکیشاوە بۆ لە ناو بردنی کورد !
بۆیە لەبەر ئەم ھۆکارانە و چەندین ھۆکاری تر دەبێ مامۆستایان ڕێزیان لێبگیرێ نەک دەربکرێن لە مزگەوتەکان.
لە کۆتایدا دەڵێین باشە بۆ مامۆستایان درور دەخرینەوە لە کاتیکدا گەورەترین خزمەتیان بە نیشتمان و ھاوڵاتیان کردوە تەنانەت بەو کەسانەش کە دەریان دەکەن ؟!
لە وەڵامدا دەڵێین لەبەر ئەم ھۆکارانە دەردەکرێن :
* سەر نەوی ناکەن بۆ دەستەڵاتدارێکی ستەمکار.
* ڕاستیەکان دەڵین و لەبەرەی خەڵکدان بەمکارەش خراپەکاران و ستەمکاران توڕە دەبن.
* خەڵکی گۆێیان لێ دەگرن و دەسەڵاتدارانیش ئەمەیان پێ ناخۆشە و دەیانەوێت تەنھا قسەی خۆیان بە گۆیی خەڵکیدا بچێت.
* وەکو ئەوان بیرناکەنەوە بۆیە ئەوانیش زۆر پێیان قەڵسن خۆ ئەگەر بۆیان بکرێت لە و‌ڵاتیش دەریان دەکەن نەک مزگەوت.
* خەڵکانیکی عاشق بە کورسی و پلە و پایە بۆ بەرز بونەوەی پلەکانی خۆیان ئەو کارانە بۆ گەورەکانیان دەکەن.
* بەردەوامن لە باسی کارە خراپەکان کەسانێکیش وا دەزانن خۆیان مەبەستن، بۆ نمونە کە باسی دز دەکەن چونکە خۆیان دزن وا دەزانن قسە بەوان دەکرێت!.

نوێترین نوسینەکانی شاخەوان سیامەنسوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌