دەی، با سیاقاتەكان بگۆڕین
وتار/
08/03/2016
658 جار بینراوە
هەڵگورد نیهاد
ئازاد جندیانی*
قەیرانی سیاسیی كوردستان، بەپێی هەركام لە پێناسەكانی بێت و بە
وردبوونەوە لە هەر میكانیزمێكی پەیڕەوكراو بۆ لێ دەربازبوونی، گەیشتۆتە
بنبەست. یەكێك لە هۆكارە كاریگەرەكانی گەیشتنی بە بنبەست و خولانەوەی
هەوڵەكان لە بازنەیەكی داخراودا، بەبۆچوونی من بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە هەموو
ئەو لایەنانەی شیانی ئەوەیان هەیە ئیختراقێك لە كەیسەكەدا بكەن پترو رەنگە
بتوانین بڵێین بەشێوەیەكی حەسری بۆ هەڵوێست تۆماركردن بەكارهێناوەو كەمتر
بەدوای چارەسەرەوەن، بۆیە مرۆ ناهەق نییە ئەگەر گومانی ئەوە بكات كە هەمووی
بەدوای چارەسەر نەكردنەوەن نەك چارەسەركردن.
وا چاوەڕوان دەكرا كۆبوونەوەی شەشی ئاداری نێوان یەكێتی و پارتی
ئیختراقێك دروست بكا, بەتایبەت كە پێشوەخت چەند بەرپرسێكی یەكێتی لێدوانی
ئومێدبەخشیان دابوو.
قەیرانێكی ئاوا كە پانتاییەكی زۆری بۆ گەمەی سیاسیی هەموو لایەنەكانی
پرۆسەی سیاسی تیای . ئەكرا لە وەختێكی ئارامترو كەم كێشەو كەم قەیرانتر
كارەكتەرە سیاسییەكان ئەسپی ململان و ڕکابەری نێوانیان تاوبدەن تا ئەندازەی
شكاندنی ئیرادەی یەكتریش، بەڵام لەم قۆناخە پڕ لە قەیران و هەڕەشەو ئاوس
بە دەرفەتیش پێموانییە، كەس لایەنگیری ئەم سیناریۆ زیان بەخشانە بێت،
حزبەكانیش هەموویان ئەو راستییە ئەزانن.
پرسیار ئەوەیە ئەی بۆ كۆتایی بەم سیناریۆ بێ بەرهەمانە ناهێنن؟
وەڵامەكە، بەبۆچوونی من زۆر روونە، ئەویش ئەوەیە كە ئەو سیاقاتەی
تائێستا هەموو دەست پێشخەرییەكان كاری لەسەر ئەكەن مەبەستم سیاقاتی یاسایی و
دەستوورییە، گرێ كوێرە لەپاڵ گرێ كوێرەیان بەرهەم هێناوەو روون بۆتەوە، كە
بەو سیاقاتانە بەختی قەیرانەكە ناكرێتەوە. خۆ ئەگەر بێ دەرەنجامی هەموو
هەوڵەكانیش لەبەرچاو بگرین كە تائێستا دراون و ئەو كاریگەرییانەی بەسەر رای
گشتییەوە جێیان هێشتووە، پانتاییەكی ئەوتۆی بۆ گەمەی سیاسیی حزبەكان
نەهێشتۆتەوە.
بۆیە لای خۆمەوە بڕوام وایە كە دەبێ، سیاقاتی چارەسەری قەیرانی سیاسی
لە سیاقاتی یاسایی و دەستوورییەوە بگۆڕین بۆ سیاقاتی سیاسی و تێگەیشتنێكی
تری واقعیانە بۆ چەمك و میكانیزمی ئاسایی كردنەوەی بارودۆخ بەرهەم بێنن.
بۆ نموونە ئەكرێ كەڵك لە ئەزموونی ئاشتبوونەوەی یەكێتی و پارتی دوای
شەڕی ناوخۆ وەربگرین، بێگومان بەلەبەرچاوگرتنی جیاوازییەكانی ئەم قۆناخەو
ئەوێ رۆژێ. یەكیێتی و پارتی ئاسایی كردنەوەی دۆخەكەیان لە یەكخستنەوەی دوو
ئیدارەكەو لەكاراكردنەوەی پەرلەمانی هاوبەش دەست پێ نەكرد. بۆیە ئەپرسم:
ئایا ناكرێ ئێستاش وابكرێ و خشتەی ئاسایی كردنەوە لەو بابەتانەوە دەست پێ
نەكات كە لەبەر هەر هۆیەك لە واقیعدا جێ بەجێ ناكرێن.
نەرمی نواندن لە پێناوی چارەسەردا چیتر ناكرێ دەرهاوێشتەیەكی زارەكی
بێت, بەڵكو نەرمی نواندنی كۆك لەگەڵ ئامانجی چارەسەر دۆزینەوەی رێوشوێن و
میكانیزمی هەنگاوی واقعیە لەناو سیاقاتی واقعیدا.
دەی با سیاقاتەكان بگۆڕین .
ئهم وتاره له پێگهی فهرمی ئازاد جندیانی له فهیسبووك وه رگیراوه
نوێترین نوسینەکانی هەڵگورد نیهاد