یەکگرتوی ئیسلامی لەپاشکۆیەتیەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون؟؟؟؟

وتار/ 25/10/2018 586 جار بینراوە

ئیدریس عەبدوڵڵا

یەکگرتوی ئیسلامی لەپاشکۆیەتیەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون؟؟؟؟
ئیدریس عەبدوڵڵا
ئەگەرچاوێک بەهەڵوێستی چەندساڵی ڕابردووی ئەم حیزبەدا بخشێنینەوە دەبینین بەهەڵوێستە پاشکۆبوونەکانیان بوونە مایەی ماڵوێرانی  بۆئەم میلەتە، کاتێک لەچەند فرسەتێکی مێژوویی پاشکۆبوونی خۆیان بۆ پارتی  ڕاگەیاند، وردتر بڵێم ئەوڕۆژەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەمواردەکرایەوە پێگەی کوردستان لەوپەڕی بەهێزیدابوو لەناوخۆ و لەنێودەوڵەتیدا، لەکاتێکدا لەپەرلەمانەوە بەیاسا هێزی پێشمەرگە دەنێردرا بۆ پشتیوانی شەڕڤانان لەکۆبانێ، ئەوێ ڕۆژێ چاوی زلهێزەکان لەسەرکوردستان بوو، لەلایەک لەشەڕی دژی داعش دابووین لەلایەک دەمان ویست هەرێمی کوردستان بەرەو دیموکراسی و بەدیهێنای مافی ڕەوای خۆمان هەنگاو بنێ،   سەرکردایەتی ئەم حیزبە بە10 ئەندام پەرلەمانەکەی خۆیانیان گوت سەرپشک بن لەبڕیاردان، ڕێک پەنجا بەپەنجا، ئەوانەی سنوری زۆنی زەرد و ناوچەی بادینان، بەقوڕگی پڕلەگریانەوە دەیان گوت: دەست لەکاردەکێشینەوە یەکێتر دەیگوت: ئەندام پەرلەمانی خۆمان هەڵدەسپێرین، ئەویتر دەیگوت: دەمان کوژن.. تەنها 5 ئەندامی پەرلەمان ئامادەبوون بچنە دانیشتنەکەی پەرلەمان ئەویش نیساب تەواو نەبوو، ئەک زیڕەکەن ئێوە بەناو نوێنەری خەڵکن دەبێ داوای مافی خەڵک بکەن یاسا داڕێژن بۆ داهاتووی وڵات، ئەزانن ئێوە سەبەبی مانەوەو درێژەپێدانی ناشەرعی  دەسەڵاتی سەرۆک بوون، ئێوەبون بەپاشکۆی حیزبێک کەکوردستانی بەم ڕۆژەگەیاند لەپێناو مانەوەی کورسی سەرۆک، ئەگەر ئەوێ ڕۆژێ هەر 10 ئەندام پەرلەمانەکەتان بچونایە کۆبونەوەی پەرلەمان و خوێندنەوەی دووەم بۆیاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەکرا بەیاسا سەرۆکایەتی هەرێم ڕێک دەخرا، ڕەنگە ئەم چارەنوسە نادیارە ڕووینەدابا، ڕەنگە کوردستان بەرەو کەنارێکی ئارام هەنگاوی هەڵێنابوایە، وەلێ ئێوە لەپێناوی پۆست و کورسی و بەئیعازی دەوڵەتێکی دراوسێ بوونەبەشێک لەیاریەکەو چارەنوسی ئەم میلەتەتاند بەم ڕۆژە گەیاند، کوردەواری دەڵێ: تۆڵە بەسەبرە ئەما بەزەبرە..
ئێ شووکر هۆشیارە میلەت دەزانێ دنیا چ باسە، ئەمجارە دەنگدەرەکانتان، بەتایبەت چینە ڕۆشنبیرو قەڵەمەبوێر و بەجوئەتەەکانتان سزای دان، پێتانیان گوت: ستۆپ لەڕێی کاری ڕێکخراوەیی لاتانداوە، ئێمە حیزبی مەدەنین و داوای مافی هاوڵاتی خێرلەخۆنەدیوی ئەم هەرێمە دەکەین، نەک پاشکۆ بوون، من دەپرسم ئەرێ ئێوە کەلەدەسەڵاتدابوون و سەنگ و قورسایی خۆتان هەبوو بوێری ئەوەتان نەکرد لەگەڵ هاوڕێیانتان لەفراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ بەکۆی دەنگ بڕیاری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار کەنەوە، ئێوە بوونە سەبەبی ڕەیسی شکست پێهێنانی ئەم پڕۆژەیە، پێمناڵێن ئێستا بە 5 کورسی پەرلەمان میلەت چاوەڕێی چیتان لێبکا؟ لەئۆپۆزسیۆن بوون چیتان پێدەکرێ خۆناشێ بڵێن یاسای خانەنشینی هەموار دەکەینەوە، ئەندام پەرلەمانەکانتان دەستیان هەڵبڕی لەپێناوی 4 ملیۆن خانەنشینی و ڤێلا و سەیارە، ئەزانی ئەم هەڵوێستەی ئێوە لەچی دەچێ ڕێک ئەو پەندە کوردیەم  بیردێنێتەوە کەدەڵێ:
 ئەوەی بەبێوەژنی دەیکەی بەکچێنی بتکردایە.....

نوێترین نوسینەکانی ئیدریس عەبدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌