کوشتنی عه‌لی باپیر

وتار/ 15/10/2018 1738 جار بینراوە

شاخه‌وان جبار

کوشتنی عه‌لی باپیر
شاخه‌وان جه‌بار
کاک نەوشیروان مستەفا ، ڕەخنەی لە بەڕێز : مامجەلال ئەوەبوو کەنابێ زۆر دەرکەوێ ، بۆیە خودی خۆشی کەمترین دەرکەوتەی هەبوو ، ئینسانی کورد بە ئاواتەوەبوو لە ڕوبەڕوەکەی knn دەرکەوێ ، کەناڵەکە بۆ بەرنامەیک 15شەو ڕیکلامی دەکرد ، بۆیە کە بەرنامەکەدەکرا زۆر بەگرنگ سەیر دەکرا و هەر قسەیەکی وەک تۆپێک ئەژمێرەکرا ، ئیدی یەکێتی و پارتی یەک مانگ خەریکی وڵامدانەوەی ئەو بەرنامەیە بوون !
مامجەلال ،کە جار جارە لە کوردسات دا دیداری هەبوو ، مرۆڤ حەزیەکرد گوێ ڕادێرێ
لە مەوسوعەی جودیدا ، بەڕێز مسعود عبدلخالق دەڵێ :مامجەلال نامەیەکی نوسی بوو بۆ ئەوەی 1000 بلۆک لە بەرپرسێکی حکومەت وەربگرین ، ئێمەش بیرمانکردەوە چۆن دەبێ داخوازی مامجەلال لەسەربەخۆی کەمتربێ ، بۆیە نامەکەی ئەومان هەڵگرت و بەناوی خۆمانەوە داوامانکرد ، هەڵەی مامجەلال ئەوەبوو بۆ هەندێک شتی سادەش تەداخولی دەکرد !
بەڕێز مەلا کرێکار ، خەڵک بەتامەزرۆن سەیری بەرنامەیەکی کەن چون کەمترین دەرکەوتەی هەیە ، کەچی nrt چەند جارێک دیدری کرد خەریکبوو ئاسای ئەبوەوە لای خەڵک !
کاک شاسوار، کەسەرەتا دەرکەوت و لەبەرنامەیەکی بیرکردنەوەی ئابوریانەوە بینەرێکی باشی هەبوو ، کەچی دوای لەکاتی حیزبەکەی دا بوو بە هەموو شەوێک ئیدی بەهای نەما
ئەوەی م.سلاح الدین بە سیاسی هەژێمێرەکرێت لە بێدەنگی و کەمترین قسەکردنیایەتی ، بیهێنە پێشچاوت ئەگەر زۆرترین بەرنامەی هەبوایا لە سپێدە نەک خەڵک ئایا یەگگرتوەکانیش تاقەتی بینەری ئەبون ؟!
چون ئەو لە دەربڕین دا لەسەرخۆیە و جوڵەی هونەری کەمە .

بیرمە لە ناوەندی بوم د.بەرهەم بو بەسەرۆکی حکومەتی سلێمانی ، شەودیداری هەبوو زۆر تامەزرۆی بووم ، کەچی لە هەڵبژاردنەکانی هاوپەیمانی هێندە دەرکەوت ئەویش تامی نەما
کاک مسعود دوای ڕیفراندۆم نزیکی ساڵێک دەرکەوتەی نەما خەڵک بەئاواتبوون قسەیەک بکا ، چون دەمێک بوو لەسەر هیچ شتێک قسەی نەکردبوو !
م.علی باپیر وەک د.حسێن محمد عزیزی سیکۆلار لە کتێبی (سنورە قەدەغەکراوەکان مەشکێنن) دا دەڵێت : کەسێکی زیرەکە و خوێنەرو شارەزایە لە مێژووی کورد و ئاین وە دەربڕینێکی چاکی هەیە....
کە مناڵبوم حەزەمەکرد گوێی لێگرم تا بەرنامەی سەرنجیش ،ئەما ئێسا هێندە لە کەناڵەکانی خۆیانەوە دەرکەوتوە وادەزانم کەسێکی ئاساییە و وەک مەلای مزگەوتێک دێتە پێش چاوم
هەرچەندە من خوێنەری ژمارەیەک لە کتێبەکانیم ، بە نوسەرێکی باشی ئیسلامی دەزانم و پێشم وایە هێشتا وەک پێویست زاتی ئەوەی نەکردوە دەست بۆ هەندێک لە تێگەیشتن و فیقهی ئیسلامیبەرێ کە پێویستە خوێندنەوەی تریبۆ بکرێ
هەروەک ئەوەی کە گوتی دەکرێ ئافرەتی سفوریش بچنە بەهەشتەوە .
بۆیە کاتێک پەیام دەنوسێ م.علی باپیر پەیامی سیاسی هەیە کەس گوێی بۆ ناگرێ ، چون هەر خودی پەیام کوژەری کەسایەتیە سیاسیەکەیەتی ، بەو هەموو بەرنامە ئاینیەی مامۆستا کە دای ئەبەزێنێ !
بۆیە ئەگەر من کەسێکی سیاسی ئەوان بام ، نەم دەهێشت چگە لە کەمترین دیداری گرنگ دەرکەوێ
یان دەبوو ئیدی دیدارەکانی بەزمانی عەرەبی بێ تا بتوانێت شەقامی ئیسلامی و عروبیەت بۆلای کورد ڕاکێشێ
کە ئەوەش لە ڕوە نەتەوەی و ئاینەکەیەوە دەبێتە پردێکی نێودەوڵەتی گرنگ بۆ خۆی و کرانەوەی زیاتری حیزبەکەی .
ئەگەرنا بەدەر لەوە حەیڤەو کوژەری کەسایەتیەتی .

نوێترین نوسینەکانی شاخه‌وان جبار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌