عاقڵانە پارەو وەحدە سەرف كە
وتار/
15/10/2016
796 جار بینراوە
د.عارف غفور
عاقڵانە پارەو وەحدە سەرف كە
د.عارف غفور
بەشداربوی بەڕێز : ( عاقڵانە پارەو وەحدە سەرف كە :) ) ئیسراف كردن دروست نیە ، لە خواردن و خواردنەوەو جل و بەرگ وئاوو كارەبا و هەرشتێكی تر ، وەك سەیارە لێخوڕین ، بەبێ پێویست بە سەیارە بسوڕێیتەوە یانی بە فیڕۆدانی سوتەمەنی و ژینگە پیس كردن ، هەروەها پێداگرتنی زیاد لە پێویست لەسەر بەنزین تا بەماوەیەكی كەم بگەیتە خێراییەكی زۆر .. ئەویش ئیسرافە ..
لیترێك بەنزین بە كەم مەزانە ، لەوانەیە شەوێكی تاریك وباران لە شاخ و دەشتێكی دوور بەنزینت لێ ببڕێت ، ئەگەر تەنها لیترێكت پێ بمایە ئەتتوانی 5 تا 7 كیلۆمەتر پێی بڕۆیت و بگەیتە شوێنی مەبەست يان ئاوەدانی ..
دەست بگرە بە وەحدەی مۆبایلەوە ، یەك سەنت و دینار بەكەم مەزانەو بە فیڕۆی مەدە ، لەوانەیە بە ( 1 ) دینار كارێك جێ بەجێ بكەیت .... بۆ نمونە ئەمڕۆ كەسێكی نەناسراو دوو جار تەلەفونی بۆ كردبووم ئاگام لێ نەبوو ، وەحدەشم پێ نەبوو زەنگێكی بۆ بكەمەوە ، وەحدەشم پێ بوایە هاندەكەم ئیشی نەئەكرد ، جەرەسی بۆ یەت كەچی جەرەس ناڕوات ، ( ئیتر قەیرانەو هەموو ئەگەرێكي نەخوازراو هەیە :) ) میوانێكمان هات ( تا پێم بڵێ ماڵێك وەزعیان زۆر خراپەو ناتوانن شیر بكڕن بۆ مناڵەكەیان :( ) وتم با جارێ بەوەی تۆ زەنگێك بۆ ئەو ژمارە بكەم نەبا كارێكی پێویستي هەبێت ، وتی : وەلا منیش وەحدەم پێ نیە ، ( ئەم بەشداربوە بەڕێزەش سەنتێكی پێ نەبوو ) ، ( مناڵە بچوكەكەشمان زوو زوو پێی ئەوت ئەوە كاك بەهادین بۆ سەری خۆت وا سپی كردوە ، وایئەزانی بە بۆیاخی سپی خۆی ڕەنگی سپی كردوە ) ،، وتم با لە هاوڕێی تەمەن شتێك وەرگرین ، ئەگەر هەبێ ، سەیرەكەم ( 1 ) تاكە دینار پاشەكەوتی هەیە ، وتم خوا نەیبڕێ هەر باشە ، وەرمگرت و نامەیەكی پیرۆزباییم پێ گەشت لە ئاسیا سێلەوە ، زەنگێكم بۆ كابرا كرد بۆی ڕۆشت ، بەڵام تێلی نەكردەوە ، دووبارە كردمەوە ئەمجارە هەڵیگرت و دینارەكەشمان ئێوە خۆش ، دوای ماوەیەك كردیەوە ، وتم فڵان كەسم تێلت كردبوو ، كەمێ عەصەبی دیار بوو تا ژمارەكەی خۆم پێ وت ، وتی تۆ كاك ( سۆكار ) یت ؟ وتم نەوەڵا برا من سۆكار نیم ، ژمارەكەی ئەو عەكسی منە ، 29 بخە جێگەی 49 ئەبێتە سۆكار . دوای ئەم كەین و بەینە زانيم كابرا بە هەڵە بۆ منی كردبوو ..
بەڵام لانی كەم بەو تاكە دینارە توانیم ئەو ئاگادار كەم تا تێلم بۆ بكات .. وە دڵنیا بووم كە بەهەڵە كراوەو كارێكی بە من نەبوەو ناسراو نیە .. بۆیە بە فیڕۆ دانی تەنها دینارێك و سەنتێك دروست نیە .. خۆت پێویستت نیە خەڵكی تر زۆرە موحتاجی ئەو سەنتەیە ، ئێستا پێویستت نیە ڕۆژێك دێ موحتاجی ئەبی ..
لە شاری ( پيغپینان ) ي فەرەنسا بووم (Perpignan ) ، بۆ چونە شوێنێك دوو یۆرۆییەك پێویست بوو ، منیش ورەدم پێ نەبوو ، تەنها ( 1 ) یۆرۆو 49 سەنتم پێ بوو ، ئێ خۆ ئەمەش موعامەلە ناكرئ بڵێم با كەمتر بێت و خاترمان بگرە ، جیهازەو خاتر و خۆتر نازانئ ، هەر ئەبێ دوو یۆرۆیی بێت تا دەرگا بكرێتەوە ، تا یەك سەنتم پەیا كردو كردمە دوو سەنتی ئەوەنە شەرمەزار بووم ،، وتم تؤ بزانە چۆن لەسەر یەك سەنت پەكت ئەكەوێ و هەموو پڕۆژەكانت ڕائەوەستێ ( وەك پڕۆژەی دەسنوێژ گرتن ) ..
ئەگەر بۆری نەوتەكەش لاي تۆ بێت ئیسراف باش نیە ، جا ئەگەر خاوەنی یەك بەرمیليش نەبي .. ئەبێ چۆن بێ ..
وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا * سورة الفرقان (67)
نوێترین نوسینەکانی د.عارف غفور