هاوڵاتی و دەنـگدان

وتار/ 01/10/2018 534 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

هاوڵاتی و دەنـگدان
ئارام مەجید شەمێرانی
گرنگە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە مومارەسەی مافی دیموکراسی خۆی بکات و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکات و گوزارشت لەڕای خۆی بکات، ئەمە سەرەتایترین مافی هاوڵاتییە کە ڕۆژی دەنگدان دەنگ بدات گرنگ نیە دەنگ بەکێ و بەچ لایەنێک دەدات گرنگ دەنگدانە لەپێناو هەرێمێکی ئاوەدان و خۆشگوزەراندا.

چەندە گرنگە هەڵبژاردن لەکات و ماوەی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت،چەندە گرنگە هاوڵاتی بەشداری هەڵبژاردن بکات هێندەش گرنگە هەڵبژاردن دەرئەنجامێکی ئەرێنی هەبێت و حیزبەکان ناچاربکات بەخۆیاندا بچنەوەو پەند لەهەڵەکانی ڕابردوو وەربگرن و خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی بکرێت.

بەڵام ئەوەی لەهەمووی گرنگتر و بەبایەخترە ئەوەیە دوای هەڵبژاردن لەماوەیەکی کەمدا پەرلەمان و حکومەتێکی خزمەتکار و خزمەتگوزار و خەمخۆر لەپێناو هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەدا پێکبهێنرێت و بەتەواوی هەوڵبدات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژیانی هاوڵاتیان و دەسەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و ئاسودو ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و دەسەبەرکردنی هەلی کار و خستنەڕووی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە.

ئەمەش لەپێناو ئەوەدا ئیدی هاوڵاتیانی بەشمەینەتی ئەم هەرێمە ئاهێک وەبەریدا بێت و خەم و ئازاری نەبوونی هاوڵاتیان و لەدەستدانی خاک و ئازاری کەسوکاری شەهیدان و ئاسوودەبونی ڕۆحی شەهیدەکانی بەدوادابێت و بتوانرێت لم هەرێمەدا کەشێکی ئارام و گونجاوی پڕ خزمەتگوزاری بێتەکایەوە.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌