پەیامێک بۆ وەزیرێک لە سۆنگەی دڵسوزییە بۆ بە رێزیان

وتار/ 12/10/2016 716 جار بینراوە

کۆچەر عەرەب

پەیامێک بۆ وەزیرێک لە سۆنگەی دڵسوزییە بۆ بە رێزیان
کۆچەر عەرەب
من بام لەبری وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان : لەبری کارتی ئەلیکترۆنی.. داوای کارتی گێڕانەوەی شکۆ بۆ خانەوادەی ئەنفالکراوان وشەهیدان دەکەم... من بام لەبری وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران پر بە گەرووم هاوارم دەکرد وەرن سەرۆکایەتی حکومەتی نیوە مووچە کارتی ئەلیکترۆنیمان ناوێ خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوانی وەزارەتەکەی من کە ئێوە یان گەیاند بەو سەرۆکایەتیە شکۆیان پەراوێز خراوە. وەرن سیستەمی ئاشتکردنەوەی دلی دایکی شەهیدان دابنێن.سیستەمی رێزگرتن لە گۆرغەریبی ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوان دابنێن, *هەر لەوێشەوە هاوارم دەکرد پێشمەرگە قارەمانەکان ئێوەش بزانن تا زیندون باس وخواستان دەکرێ دوای شەهید بونتان ئەمانیش داعش ئاسا لە پێشەنگا و وێنایەکی دیکە وە سوکایەتی بە خانەوادەکانتان دەکەن بە وەی کارێک دەکەن بۆ بژێوی ژیانی منداڵەکانتان و کرێی خانوو رێگای ناچاری بگرە بەر کە هەموو ڕۆژێک پێی دەمرن.
*هەر لەوێشەوە بەو هەموو بەناو دڵسۆزانەی لە کاتی یاد و مەراسیمەکاندا بە قسەی گەورەی لە خۆیان بچوکتر و ماشالله یان لێ نەبێت بە قات و بۆینباخی ڕازاوە و ئەو هەموو رێکخراوە بەناو داکۆکیکارەی ئەنفال کە بەرپرس نەما سواڵی لێ نەکەن بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆکەس وکاری ئەنفالکراوان بۆ خۆیان گەشت و لاف و گەزافیان پێ لێدەدا. ئێوە تەنانەت رێگەتان نەئەدا کە س وکاری ئەنفال و شە هید دە سیان بهێنن تەوقەش لەگەڵ ئێمە دابکەن ئێستا نازانین لە گوێی چ گایەکدا نووستون پییان دەڵێم ئێتر نوزەتان نەیات باسی ئەنفال وشەهید بکەن. ئیتر منەتی دڵسۆزی نەک... ئیتر روو لە وەزارەتەکەی من نەکەن.
 *هەر لەوێشەوە هاوار دەکەم هۆ هۆ جیهان وەرن ئەنفالی کوردانی ئێمە بەردەوامە و وەرن سوکایەتی کردن بە کەس وکارو دایکی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستانەکەی من ببیینن. بانگەوازێکی دۆستانەشم بۆئەوبەناو بەرپرسانەی حکومەت و حزبەکە شم دەکرد پێم دەوتن ئێوە ناوی خۆتان ناوە حزبی شەهیدان لە دەست بەتاڵی خۆتان سەردانی ماڵە شەهید دەکەن بزانن رووتان زۆر قاییمە دەنا بەچ روویەکەوە روو لە مالی شەهیدان دەکەن... تێبینی... ئەم پەیامە لە سۆنگەی دڵسۆزی و داخ لەدڵی نەوەی ئەنفالێکە. ئەگەر لەبری ئەم پەیامە رەسمی پێش کامیرا و ووتار خوێنەوە بێت دڵسۆزمان زۆرە ئەم پەیامە بگەیەنێت. بەداخەوە....
*کچی باوک ئەنفالکرا.

نوێترین نوسینەکانی کۆچەر عەرەب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌