کورد نەتەوەیەکی زوڵملێکراو

وتار/ 10/09/2018 1511 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

کورد نەتەوەیەکی زوڵملێکراو
ئارام مجید شەمرانی
بەدرێژای مێژووی مرۆڤایەتی کەم نەتەوە هەیە هێندەی نەتەوەی کورد زوڵمی لێکرابێت و بەناحەق چەوسێنرابێتەوەو ئەنفال و جینۆسایدکرابێت و لەسەر زێد و خاکی خۆی کۆڕەو کۆچی پێکرابێت، تاوانی ئەم کارە قێزەونانەش بەرامبەر ئەم نەتەوە ستەمدیدە تەنها کـــوردبونە واتە ئێمەی نەتەوەی کورد لەنێو تەواوی نەتەوەکانی دونیا باجی کوردبوون دەدەین،لەبەر ئەمەیە مێژوو پێمان دەڵێت بەڕاستی کـــورد بوون سەختە!

بەبڕوای مێژوونوسان و مێژووناسان و توێژەرانی بواری مێژووی مرۆڤایەتی، ئەگەر دابەشکردنی نەتەوەکان بەویستی مرۆڤەکان دابەشبکرایە هیچ نەتەوەیەک نەبوو خۆی بەخاوەن و شوناسی کوردبوون بزانێت و ناوی ئەم نەتەوەیە لەخۆی بنێت، لەبەر ئەمەیە کوردبوون زۆر سەختەو شاندانە بەرکارێکی واناڕەحات بەڕاستی غیرەت و ئارامی و کۆڵنەدان و قوربانی دانی دەوێ.

کاتێک سەرنج لەنێو لاپەڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دەدەیت کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد هەورازو نشێوی ڕۆژگاری بەتاڵی و ئازار و مەرگەسات بڕیبێت،ئەم کۆڵنەدان و سەرسەختیەی کوردە بەشێکی زۆری نەتەوەکانی دونیا چاویان بەکورددا هەڵنایەت و خۆشیان لەکوردنایەت،بەلایانەوە ئاساییە تەواوی ئەم نەتەوەیە بەهەرناوناونیشانێک بێت لەنێوبچێت،ئەمەش لەکاتێکدایە تاکە نەتەوەین لەمێژوودا بەناحەق و بەناڕەوا هیچ کەس و نەتەوەیەکمان جینۆسایدنەکردوەو یەک بست لەخاکی هیچ نەتەوەیەکمان داگیر نەکردووەو زوڵممان لەهیچ نەتەوەیەک نەکردووەو ماڵی هیچ کەس و لایەنێکمان وێران نەکردوەو بەناوی دین و نەتەوەشەوە مافی هیچ نەتەوەیەکمان پێشێل نەکردووە.

بەڵام ئەوە مێژوو شاهیدە تەنها نەتەوەیەکین لەلایەن دۆست و دوژمن، لەلایەن دەوڵەتانی دور و نزیک، لەلایەن وڵاتانی عەلمانی و ئیسلامی و دیموکراتی و کۆماری بەناوی (ئاین و نەتەوە)وە دەمانچەوسێننەوەو لەنێومان دەبەن، کاتێک سەرنج لەنێو ڕووداوەکانی مێژووی مرڤایەتی دەدەیت بەشێکی دێڕەکانی مێژووی ناوچەکە بۆنی خوێنی کوردی لێدێ کەبەناحەق خوێنیان ڕژاندوین، جگەلەوەش تاکەنەتەوەیەکین نەک تانیا دین و ژین بەڵکو کەلتور و فەرهەنگ و تەنانەت خاک و نیشتیمانیان دابەشکردووین،کاتێک کورد لە هەرپارچەو لەهەرشوێنێکی ناوچەکەی خۆی داوای مافی ڕەوای خۆی کردبێت و لەو پێناوەشدا خەباتی کردبێت،ئەوا داگیرکەران و دابەشکەرای کورد و کوردستان کوردیان بەتێکدەر و گێرەشێوێن و جاش لەقەڵەم داوەو لەپێناو سەرکوتکردنی خەباتی ڕەوای ئەم نەتەوەدا هەموو مافێکی ناڕەوایان بۆ لەناوبردنی ئەم نەتەوەیە بەڕەوا بۆ خۆیان لەقەم داوە. مێژوو بۆی سەماندوین تاکە نەتەوەیەکین هەموو ڕێگەوشێوازەکانی قڕکردن و لەنێوبردن و ماڵوێرانیمان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

لەهەزارەی سێیەمداین هەرجارەو بەناوێک و بەشێوازێک لەکورد دەدرێت و ئەم دەوڵەتە بەناو ئیسلامیانە! کەجگە لەئیسلام هەڵگری هەموو ئایۆلۆجیایەکن سەروەری ئەم هەرێم و خاک و نەتەوەیە دەبەزێنن و هەرجارەو بەشێوازێک کۆمەڵکوژی ئەم نەتەوەیە دەکەن جارێک تورک و جارێک فارس و جارێک عەرەب، ڕۆژێک لەئاسمان و ڕۆژێک لەزەمینەوە خیانەتمان لێدەکەن و لەڕوو دۆست و لەپشتەوە دوژن و هەر ئەمانەن شاخ و داخ و باخ و بێستانمان دەسوتێنن و جەستەی خاک و نیشتیمانمان بریندار دەکەن و وێنەی ویژدانیان بەشێوازێک شێواندوین ڕێککردنەوەی زۆر ئەستەمەو کاتێک هەوڵی ڕێکردنەوەی تابلۆ شێواوەکانمان ئەدەین ئیدی ئەوان ئارامیان نامێنێت و ئۆقرەیان لەبەردەبڕێت و هەوڵی سڕینەوەمان دەدەن.

ئێمەی کورد هەموو ڕێگاکانی مانەوەمان گرتەبەر چ بەخەبات و چ بەئاشتی و چ دیموکراسی و هەڵبژاردن بەڵام ئەوان گرەوی لەنێوبردن و توانەوەمان لێدەکەن، کاتێک دەڵێن واز لەخەباتی چەکداری بهێنن و دیموکراسی پیادەبکەن و وەرنەشارەکان خەباتی سیاسی و مەدەنی بکەن. دەبینن لەهەڵبژاردنەکانیش دەنگ و ڕەنگمان زیادە و خەریکە بەدیموکراسیش مافەکانمان بەدەست دێنین،دوای هەڵبژاردن هەزاران تۆمەت و ناوزڕاندن چەندین چەمکی وەک گێرەشێوێن و تێکدەری ئاسایشی وڵات و تیرۆر و پشتیوانی گروپی تیرۆر دەدرێتەپاڵ کورد و دیسانەوە ڕێگەی زیندانمان لەبەرامبەر واڵادەکەن و لەکاروانی خەبات و سیاسێ دوامان دەەنەوە، کەواتە ئامانجی تورک و فارس تەنیا لەنێوبردنمانە چونکە
دونیابینی تورک و فارس بەرامبەر کورد ئەوەیە ئێمەی کورد تەنیا (بخۆین و بخەوین و خزمەتکاری ئەوان و بەژەوەندی ئەوان بین و فەرمانی ئەوان جێبەجێ بکەین) ئەوکات مافی ژیانمان هەیە.ئەگەر لەوە زیاتر داوای ماف بکەین ئیدی ڕێگەکانی لەنێوبردنمان ئاسانەو تەواوی دونیا لەئاست کومەڵکوژی و ئاوارەبوونمان بێدەنگن و لەئاست کورددا مافی مرۆڤ دەچێتە سوڕی متبوون تامردن، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بەخەبات و سیاسەت و یاسای چ وڵاتێک ڕەوایە زیاتر لەچل ملیۆن کورد خاوەن مافی خۆی نەبێت و خزمەتکاری بەرژەوەندیەکانی ئەوان بێت؟ کوا دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی و مافی مرۆڤ و کوا هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتوەکان؟ کورد لەکوێی ئەم چەمکانەدایە ئەمڕۆ جیهان شەڕی بۆدەکات؟

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌