پێویستە (HDP)هـەدەپـە خــۆی فێـری سیـاسەت بکات
وتار/
17/08/2018
539 جار بینراوە
سامی جهبار
پێویستە (HDP)هـەدەپـە
خــۆی فێـری سیـاسەت بکات
سامی جهبار
پێویستە هـەدەپـە خــۆی فێـری
سیـاسەت بکات..؛ تورکیـا ناکەوێت بەڵام ترسم لە کەوتنـی هەدەپــە هەیە..!
لە دونیای سەردەمدا سیاسەت
بووەتە (هونەر و هەل) کە دەتوانیت هونەرمەندانە سیاسەتەکەت پیشانبدەیت و جەنگاوەرانەش
هەل بڕەخسێنی و (هەلـە) ڕەخساوەکانیش لەبەرژەوەندی خۆت و گەلەکەتدا بقۆزیتەوە.
کێشەی هەرە گەورەی کورد لەچوارپارچەی
کوردستان ئەوانەی باڵادەست و دەسەڵات بەدەستن لەحکومەت یاخود بڕیاری گشتی گەلیان بەدەستە،
نەبوونی سەرکردە وکەسێکی کارێزمایە، کەئەوانیش نازانن سیاسەت بکەن و ناشتوانن بەرژەوەندی
گەلەکەیان لەکوێ یە ! یان ئەزانن بەڵام بەدوای بەرژەوەندی حیزبییەوەدا وێڵن و شەووڕۆژیان
خستۆتە سەریەک بۆمانەوەیان لەسەرکورسی.
[دڵنیام ئێستا هەدەپـەبەیاننامەیەکی دژی ئەو
گەماڕۆیەی
ئەمریکا خستویەتیەسەرتورکیا
دەرکردبا یانیش دەربکات] کەهێشتادەرفەت ماوە، ئەبووەهۆی بڕینی هەنگاوێکی گەورەی مێژوویی
وپرسی کوردیش قۆناغێکی تر ئەچووە پێش وئەستەم نەبووجارێکی ترئاشتەوایی کورد و تورکیاش
بێنێتەوە گـۆڕێ(ئەوەشمان بیرنەچێت گەماڕۆکەی ئەمریکابۆگشت خەڵکی تورکیایەبەکورد
وتورکەوە)، ئەوترس وگومانەش لای گەلی تورک بڕەوێنێتەوەکەواپیشاندراوەکورد هەڕەشەیەبۆتورکیا،
بەپێچەوانەوەش وەدەتوانێت بیکاتە موزایەدەش بەسەر پارتەکانی تری تورکییەوەئەمە لەلایەک،
پاشان ئەی هەدەپە ناوی لەخۆی نەناوە پارتی گەلان ؟وە صلاح الدين دەمیرتاش کاندیدنەبوو
بۆسەرۆک کۆماری تورکیا، ئێ چۆن لە پرسێکێ وەها گەورەدا خۆیان بێدەنگ ئەکەن، ئەسڵەن
چۆن داوا لەتورکەکان ئەکەن دەنگیان پێبدەن بۆکاتی هەڵبژاردنەکان؟ لەلایەکی تریشەوە
بەئەمریکا ئەڵێت ئەگەر تۆبتەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆت و وەک کارتێکی فشار بتەوێ بەکارم
بهێنی دژی وڵاتانی ئیقلیمی و دراوسێ لەناوچەکەدا، ئەوە ئێمە خۆمان دەتوانین ئەوکارتی
فشارەبین بۆ بەرژەوەندی خۆمان و گەلەکەشمان، دۆستـی نزیکیش بۆئێمە لە دۆستێکی سەرهەسارەو
دوور و دووڕوو و بەرژەوەندیکار باشتـرە..!
هەلە ڕەخساوەکان نابێت لەدەست
بدرێن.
نوێترین نوسینەکانی سامی جهبار