بژێوی کور و کچ لەسەر باوک لە رووی یاساوە

وتار/ 31/07/2016 1399 جار بینراوە

ئومێد پاڵانی

ماددەی ٥٩ لە یاسای باری کەسیەتی بڕگەی ١ ( ئەگەر مندال کور بیت یان کچ - ھیچ سامانیکی نەبوو بژێوی لەسەر باوکی پێویستە ئەگەر باوکەکە ھەژار نەبێت و لە توانای دابینکردنی بژێوی و کارکردنی ھەبێت).
بەپێی ئەو دەقە ئەگەر مندال ھیچ سامانێکی نەبوو پێویستە لەسەر باوک بژێوی دابین بکات , بەمەرجێک باوکەکە لە رووی دارایی توانای دابینکردنی بژێوی منداڵەکەی ھەبێت و پەکەوتە نەبێت و توانای کارکردنی ھەبێت , بەلام لە حالەتی وا ھەیە باوک توانای کارکردنی نییە بەلام سەرچاوەیەکی تری داھاتی ھەیە بۆ نموونە خاوەنی دوکان و باڵخانە و ھەر جۆرە سەرچاوەیەکی تری داھاتە. لەو حالەتە بە ساماندار دادەنریت و پێویستە بژێوی مندالەکەی دابین بکات. بەلام ئەگەر مندالەکە سامانی خۆی ھەبوو پێویست نیە لەسەر باوک خەرجی بکێشی.
ھەر لە ھەمان ماددەیی ٥٩ بڕگەی ٢ دەڵیِ (بژێوی منداڵی کچ بەردەوام دەبیت تاوەکو ھاوسەرگیری ئەنجام دەدات و بژێوی کور تاکو دەگاتە ئاستی ئەو کەسانەی توانای کارکردنیان ھەیە ئەگەر قوتابی نەبیت).
وە ئەگەر کور قوتابی بوو ئەوە لەسەر باوک پێویستە بژێوی دابین بکات تاکو خوێندنی تەواو دەکات

نوێترین نوسینەکانی ئومێد پاڵانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌