دیاردەیەک کۆمەڵگە بەرەو داڕووخان دەبات.!

وتار/ 22/07/2018 939 جار بینراوە

پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح

دیاردەیەک کۆمەڵگە بەرەو داڕووخان دەبات.!
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
پێشتریش لەسەر ئەم دیاردەیەو هاوشێوەی ئەم بابەتەمان بە چەندسەرەدێڕێک و تێچانێکی کورت بڵاوکردبۆوە، هەر بۆیە بە گرنگم زانی بە شێوازێکی تێروتەسەلترو بە شێوەیەکی زانستی و یاسایی داڕێژینەوە و زیاتر بابەتەکە دەوڵەمەندتربکەین و بیخەینەوە پێش دیدەی ئێوەی ئازیز.
هەر لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەساڵی 2003ـوە و بەهۆی تێکچوونی باری ئاسایشی وڵات و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی کەسەرجەم جومگە هەستیارەکانی حکومەتی ناوەند وهەرێمی گرتەوە، رێژەی هەژاری بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراق وهەرێم بەرزبووەوە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان گەیشتووەتە رێژەی 38%، لەگەڵ ئەوەشدا ئامارە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن رێژەکە زۆر لەوە زیاترە 50% و هۆشداری دەدەن لە ئەگەری زیادبوونی رێژەی هەژاری و بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی دەکەونە ژێر هێڵی هەژاری،ئەم حاڵەتە زیاتر وایکرد کە سواڵکرد ببێتە دیاردە.
سواڵکردن یان دەرۆزەکردن.. یەکێکە لەدیاردە نامۆو قێزەونەکانی مێژویی مرۆڤایەتی، سەرجەم کۆمەڵگاجیاوازەکان بەدەست ئەودیاردە ناشرینەوە دەناڵێنێت،دەرەۆزەکردن تەنھا دیاردەیەکە نەتەوەو ئاین و رەگەز ناناسێت،دیاردەیەکی ترسناکە و ئەنجامێکی نەرێنی و مەترسیداری لەسەر ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگادا هەیە..  تائێستاش ئەم دیاردەیە بونی هەیەو بەردەوامە . 
بۆزیاتر ئاشنابوونی ئەم دیاردەیە باشتروایە کەمێک بگەرێینەوە بۆ مێژوی مرۆڤایەتی واتە پێش شارستانیەتێکان یاساو رێساکانیان چۆن بوە بەرانبەر بە دیاردەی سواڵکردن،لەو بارگراوندەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە:-( دائین ومدین )واتە( قەرزار و قەرزدەر ) ئەو کەسانەی قەرزداری کەسانێک بونایە ئەگەر نەیتوانی بایە قەرزەکەی باتەوە ئەوە بە پێی یاسا لاشەکەی لەت و پەت دەکراو لە نێوان خاوەن قەزەکاندا دابەشیان دەکرد . بۆیە قەرزاریش بۆ رزگاربونی گیانی خۆی دەکە وتە سەر جادە وسواڵکردن بۆئەوەی بتوانێت قەرزەکەی بداتەوە. پاشان ئەم شێوازە بەپێی کات وشوێن گۆردرا بۆ خوپێوە گرتن وراهاتن لەسەری تاوای لێهات لەلای کەسانی هەژاروکەم دەرامەت بو بە شتێکی ئاسایی .
ئەم دیاردەی دەرۆزەکردنە زۆربەی ئاینە کان هەریەک بە شێوازێک هەوڵی چارەسەرکردن و بنە برکردنیان داوە ، بەڵام هەوڵەکانیان بە نەزۆکی ماوەتەوە ، بۆ نمونە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە رێی زەکات و سەرفترەوە ویستی چارەسەری هەژاری و کەم دەرامەتەکان بکات تا پەنانەبەنە بەر سواڵکردن . 
لە ئێستادا و لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا لە رێی سۆسیالەوە هەوڵی خۆ یان خستۆتەگەر بۆنەمانی ئەم دیاردە یە .بەڵام سەرجەم ئەم هەوڵ و تێکۆشانە چارەسەرو بنە برکردنی ئەم دیاردەیەی لێ نەکەوتەوە .
لە عێراق و کوردستان بەتایبەتی زۆر بەزەقی دیاردەی سواڵکردن دەبینرێت ، بێگومان ئەنجامی ئەو شەروشۆرانەی کە رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بۆ کۆمەڵانی خەڵکیان دروست کردوە بە شێوەیەکە کە هەموسنورێکی مرۆیی و ئەخلاقی بەزاندەوە ..! . هەروەها کەمتەرخەمی و بێبەرنامەیی حکومەتیش لەولاوە بوەستێ،دەستەوەستان وبێچارە لە کێشەکە دەڕوانێ.! هەر بۆیە پێویستە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە هەبێت لەهەمان کاتدا دەبێت کۆمەڵگەش هاوکار بێت تاوەکو بتوانین جارێکی دیکە ئەو سواڵکەرانە بهێنینەوە نێو کۆمەڵگە، چونکە وا خەریکە نەوەیەک لە سواڵکەر دروست دەبێت، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە درووست دەکات.خۆئەگەر هەر ئاوا بەردەوام بێت ئەوە گومانی تێدانیە کۆمەڵگابەرەو هەڵدێرو داڕوخان دەبات،بۆیە هەرچی زووە دەبێت حکومەت و کەرتی تایبەت بەپلانێکی تۆکمەوە پێکەوە ئەو قەیرانە چارەسەر بکەن ئەگەرنا ئەوە کۆمەڵگاکەمان دەبێتە مەملەکەتی دەرۆزەکاران.!
گومانی تێدا نیە ئەم دیاردەیە بە پێی یاسا بەتاوان بە شێوەی سزا ئەم دیاردەیە کەم کاتەوە ، بە پێی ھەردوو بڕگەی ماددەی (٣٩٠)ی یاساکە، ھەر کەسێک تەمەنی (١٨)ساڵی تەواو کردبێت‌و داھاتێکی ھەبێت، کە ژیانی پێ بباتەسەر، یاخود توانای کارکردنی ھەبێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی، بەڵام ئەگەرلە شوێنە گشتییەکان کاری دەرۆزەکردن بکات، ئەوا دووچاری سزای گرتن دەبێتەوە بۆ ماوەیەک لە (١)مانگ کەمتر نەبێت‌و لە (٣) مانگ زیاتر نەبێت، ھەروەھا سزای سواڵکەر قوڕستر دەبێت بۆ ماوەیەک لە (١)ساڵ زیاتر نەبێت، ئەگەر ھاتوو برینێکی لە جەستەی خۆی زیاد کردبێت، یاخود خۆی پەککەوتە کردبێت، یاخود ھەر ڕێگایەکی تری چەواشەکاری بەکارھێنا بێت بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی، بەڵام سەبارەت بەوانەی تەمەنی (١٨) ساڵیان تەواو نەکردووە، ئەگەر ھاتوو سەرپێچییان کرد بە ئەنجامدانی کرداری دەرۆزەکردن، ئەوا ئەحکامەکانی بەرپرسیاریەتی نەوجەوانانیان لەسەر جێبەجێ دەبێت،لەبەر ئەوەی لەڕووی چاکسازیەوە تێبینیەکی زۆری لەسەرە. 
وەک تێبینی دەکرێت لەیاسای سزادانی عیراقیدا سواڵکردن ھیچ رێگا چارەسەرێکی گونجاو و واقعیانەی بۆ نەدۆزراوەتەوە، دەڵێت ئەوەی ١٨ ساڵی تەواوکردبێت سالێک کەمتر زیندانی نابێت و ئەوەی ١٨ساڵیشی تەواو نەکردبێت مامەڵەی نەوجەوانانی لەگەڵدا دەکرێت، کە بێگومان ئەمانە نابنە مایەی چارەسەرێکی فیعلی بۆ ئەم دیاردەیە بەتایبەتی دەزانین رەوشی زیندان چۆنە، ئەم یاسایە کاتێک ھێزی یاسای خۆی دەبێت کە تۆری پاراستن و چاودێری کۆمەڵایەتی توانیبێتی تارادەیەک گوزەرانی بێکاران دابین بکات و چەندین وەرشەی کارکردن ھەبێت ئەو جۆرە کەسانە فێری کارکردن بکات یاخود فێری ئادابی جوانیان بکات کە لەگەل کۆمەڵگادا وێکبێتەوە، لێ سواڵکەرەکان لەعیراق و کوردستان زۆرجار تاوانی دزی و تەنانەت لەشفرۆشی ئەنجام دەدەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئادابی گشتی و سیستمی کۆمەڵایەتی ھەیە. بۆیە لەم دیاردەیەدا تەنھا لایەنی سزادان مەرج نییە، بەڵکو پێویستە لایەنی مرۆیش زۆر بەھەند وەربگیرێت و لەسەر ئەم بنەمایە رێگری لەتەشەنەسەندنی سوالکردن بگیرێت، ھەربۆیە کاتێک لەفەرمانگەکانی پۆلیس و ئاسایش سوالکەرەکان تەنھا بۆ یەک دوو رۆژ دەخرێنە زیندانەوە و پاشان بە کفالەت ئازاد دەکرێن،ئەمەش زیاتر کاریگەری نێگەتیفی لەسەر یاسا دەبێت نەک کەسی سواڵکەر.بۆیە پێوەستە سەرلەبەری ئەم یاسایە هەموار بکرێتەوە بە شێوەیەک سزاکان توند بکرێن و یاسایەکی وابەهێزبێت بتوانێت ببێتە لەم پەرێکی بەهێز لە بەردەم ئەم دیاردە ناشرینەدا .

نوێترین نوسینەکانی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌